هەواڵ

بارودۆخی دەرهێنەرێکی هاوسۆزی بزاڤی خزمەت لە زاری هاوسەرەکەیەوە

"ناتوانێت بڕوات، ناتوانێت قسە بکات، ناتوانێت سەری ڕێک ڕاگرێت!"

فاتیح تەرزیئۆغڵوی تەمەن ٤٠ ساڵ، کە پێشتر وەک دەرهێنەری زنجیرە دراماکان لە تەلەڤیزیۆنی سامانیۆڵو کاری دەکرد و ئێستا ماوەی ٢١ مانگە لە گرتووخانەی سیلیڤری بەندکراوە و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بارودۆخی تەندرووستی زیاتر خراپ دەبێت.

فاتیح بە بیانووی ئەوەی ١٥ کورتە نامەی دوعا و پاڕانەوە لە مۆبایلەکەیدا هەبووە دەستگیرکراوە و سزای ٦ ساڵ و ٣ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە.

 

ئێسرا تەرزیئۆغڵوی هاوسەری فاتیح لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی بۆڵد مێدیا باسی لە بارودۆخی هاوسەرەکەی لە زیندان کرد و وتی “هاوسەرەکەم لە بارودۆخێکی زۆر خراپدایە. ماوەی مانگێکە بە بەردەوامی دەڕشێتەوە. کێشی بە ڕێژەیەکی ئێجگار زۆر زیادی کردووە. نەیدەتوانی بە ڕێکی قسە بکات. کاتێک لەگەڵ من قسەیدەکرد نەیدەتوانی چاوەکانی بکاتەوە.”

ئێسرا تەرزیئۆغڵو لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە بۆ یەکەمجار لە دوای نەخۆشکەوتنی هاوسەرەکەیەوە لە ٢٢ی حوزەیران ڕێگەی پێدراوە لەودیوی شوشەوە هاوسەرەکەی ببینێت و کاتێک لە زیندان هاوسەرەکەی بینیوە تووشی شۆک بووە و نەیتوانیوە هاوسەرەکەی بناسێتەوە و بە دەم گریانەوە بەم شێوەیە باسی لە بارودۆخی هاوسەرەکەی کرد:

 

48 جار بینراوە 2 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە