هەواڵ

یاسین ئوگان لە دادگا چۆنێتی ئەشکەنجەدانی بۆ ماوەی ٧ مانگ باس دەکات

یاسین ئوگان لە لایەن دەزگای هەواڵگری میتەوە ڕفێندرابوو

یاسین ئوگان لە مانگی شوباتی ٢٠١٩ لە لایەن چەند چەکدارێکی دەزگای هەواڵگری میتەوە ڕفێندرا و دوای ٧ مانگ لە دیارنەمانی لە بنکەی پۆلیسی ئەنقەرە دەرکەوتەوە. دوێنێ یاسین ئوگان برایە دادگا و لە بەردەم دادوەردا بەسەرهاتی خۆی و چۆنێتی ئەشکەنجەدرانی بۆ ماوەی ٧ مانگ گێڕایەوە.

یاسین ئوگان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە بە درێژایی ٦ مانگ توورەکەی لەسەردا بووە و بەو شێوەیە ژیاوە، زۆر بە توندی ئەشکەنجە دراوە، وە لە هەموو ئەو ماوەیەدا تەنها سێ جار ڕێگەی پێدراوە خۆی بشوات. یاسین ئوگان لە دادگا پارێزەرەکەشی دوورخستەوە و ڕایگەیاند ڕاپۆرتێکی ٥٨ لاپەڕەیی پێ واژۆ کراوە بە بێ ئەوەی ڕاپۆرتەکە ببینێت.

عومەر فاروق گەرگەرلیئۆغڵو پەرلەمانتاری هەدەپە و ئەندامی لیژنەی بەدواداچوون بۆ مافەکانی مرۆڤ لە پەرلەمانی تورکیا، لە ڕێگەی هەژماری تایبەتی خۆیەوە لە تویتەر هەواڵی ئەشکەنجەدانی یاسین ئوگانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند “لە کۆتاییدا یاسین ئوگان قسەیکرد…! دوێنێ یاسین ئوگان لە دادگا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە لە بەرواری ١٣ی شوباتدا لە لایەن پۆلیسەوە ڕفێندرا و بۆ ماوەی ٦ مانگ توورەکەی لەسەردا بووە و زۆر بە توندی ئەشکەنجەدراوە. لە ماوەی ٦ مانگدا تەنها سێ جار ڕێگەی پێدراوە خۆی بشوات.”

http://aktifhaber.com/m/gundem/yasin-ugan-7-ay-boyunca-gordugu-iskenceleri-mahkemede-anlatti-avukatini-da-azletti-h146811.html

43 جار بینراوە 2 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە