هەواڵ

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: بزاڤی خزمەت ڕێکخراوێکی تیرۆریستی نییە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا سەبارەتی بە “تیرۆریزم” جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە هەموو ئەو دەنگۆیانەی لە لایەن ڕژێمەکەی ئێردۆغانەوە بڵاودەکرێتەوە سەبارەت بەوەی بزاڤی خزمەت ڕێکخراوێکی تیرۆریستییەوە دوورن لە ڕاستییەوە و بزاڤی خزمەت ڕێکخراوێکی تیرۆریستی نییە.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کە حکومەتی تورکیا لە دوای هەوڵی کودەتاکەی ١٥ی تەموزەوە بزاڤی خزمەتی وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی لە قەڵەم داوە، بەڵام ئەمریکا ئەوەی پەسەند نەکردووە و بزاڤی خزمەت لە ڕیزی ئەو گرووپە تیرۆریستیانەدا نییە کە لە لایەن ئەمریکاوە دیاری کراون.

لە ڕاپۆرتەکەدا باس لەوە دەکرێت کە حکومەتەکەی ئێردۆغان بە بیانووی هاوسۆزی یاخود ئەندامبوون لە گرووپی تیرۆریستیدا هەم خەڵکی وڵاتەکەی خۆی و هەم هاوڵاتی ئەمریکا کە لە تورکیا کار دەکەن دەستگیر دەکات و ڕەوانەی گرتووخانەیان دەکات، وە جگە لەوە حکومەتەکەی ئێردۆغان بە بیانووی هاوسۆزی بۆ بزاڤی خزمەت چەندین هاوڵاتی تورکی لە دەرەوەی تورکیا ڕفاندووە و دواتر گەڕاندوێتییەوە بۆ تورکیا.

جگە لەوە لە ڕاپۆرتەکەدا باس لەو کەسانە کراوە کە لە لایەن دەسەڵاتدارانی ئاکەپەوە بە تۆمەتی هاوسۆزییان بۆ بزاڤی خزمەت لە کارەکانییان دوورخراونەتەوە، وە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە تەنها لە ساڵی ٢٠١٦ زیاتر لە ١٣٠ هەزار کارمەند و پۆلیس لە کارەکانییان دوورخراونەتەوە و زیاتر لە ٨٠ هەزار کەس ڕەوانەی گرتووخانەکان کراون، وە هەروەها زیاتر لە ٥٠٠ ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی داخراون.

 

ڕاپۆرتەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا:

https://www.state.gov/reports/country-reports-on-terrorism-2019/turkey/

 

https://www.tr724.com/abd-disisleri-bakanliginin-kuresel-terorizm-raporu-hizmet-hareketi-teror-orgutu-degil/

41 جار بینراوە 2 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە