هەواڵ

وەزیرێکی ئەفریقای باشور: نزا بۆ هەموو هاوسۆزە زیندانیکراوەکانی بزاڤی خزمەت دەکەم

یەکێک لە ناوە گەورەکانی وڵاتی ئەفریقای باشور کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە نەیتوانی ئامادەی دوا خوانی بەربانگی ڕەمەزان بێت پەیامێکی لەبارەی جەژنی ڕەمەزانەوە بڵاوکردەوە. 

 باربارا کریس وەزیری ژینگەی ئەفریقای باشور، لەپەیامەکەیدا ڕایگەیاند  “نزا دەکەم بۆ ئەوەی هەموو هاوڕێکانمان لە زیندان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا پارێزراوبن، هیوادارم هەموو ئەو کەسانەی کە لە هەر سوچێکی جیهان لە یەک جیا بوونەوەتەوە بە نزیکترین کات بە یەک شادببنەوە”.

وەک هەموو وڵاتانی تری جیهان مزگەوتەکان لە وڵاتی ئەفریقای باشوریش بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە داخراون.

پەیمانگای تورکواز هارمۆنی و  مزگەوتی نیزامیە ئەمساڵ بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە م کارەکانی بە شێوازی ئۆنلاین بەڕێوەبرد. 

وەزیرەکەی ئەفریقای باشور لە پەیامەکەیدا، هەموو کلتورە جیاوزەکانی ناو وڵاتی ئەفریقای باشور و هەروەها هەموو ئایینە جیاوزەکانی وڵاتەکەی بەسەرکردەوە و  پەیامێکیشی ئاراستەی بزاڤی خزمەت کرد. ئەو وەزیرە دەستخۆشی لە هەموو ئیمامەکانی مزگەوتی نیزمایە کرد کە لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە تەراویحیان کردووە و هەروەها ڕۆژانی هەینی لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە وتاریان پێشکەش کردووە و   دڵگرانی خۆشی لە داخستنی دەرگاکانی مزگەوتی نیزامیە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دەربڕی.

باربارا کریس یەکێک بووە لەو کەسایەتییانەی کە هەموو ساڵێک لە  خوانی بەربانگی ئەفریقای باشور بەشدار بووە و ئەمساڵیش لە کۆتایی پەیامەکەیدا وتی “پیرۆزبایی لە مام علی و هەموو کارمەندای پەیمانگای تورکواز هارمۆنی دەکەم و  هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو هاوڕییانم دەخوازم. بۆ یەکەم جار لەوەتەی یەک دەناسین توانای ئەوەمان نەبووە کە بۆ ئیفتار پێکەوە کۆببینەوە لە ڕەمەزاندا. بەڵام تەنها لەبەر ئەوەی ئەمساڵ لە یەک دوور کەوتوینەتەوە مانای ئەوە نییە کە یەکمان لەبیر کردووە. دوورکەوتنەوەمان لە کاتی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووتە هۆی ئەوەی کە زیاتر بیر لە یەکتر بکەینەوە”.

خانمە وەزیرەکە لە بارەی ئەندامانی بزاڤەکەوە وتیشی “ئەمڕۆ بیرم لە ئێوە دەکردەوە. لە هەموو هاوڕێکانم لەبەر ئەوەی زۆربەتان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لەیەک دوورن و هەروەها زۆر غەمبارم لەبەر ئەوەی کەسە خۆشەویستەکانتان لێتان دوورن. بەڵام هەستدەکەم کە هەموو ئەمانە کۆتاییان دێت و ڕۆژێک دێت هەموومان پێکەوە شاد دەبینەوە تەنانەت ئەو کەسانەشی کە زۆر دوورن لێمانەوە. هەروەها ئەمڕۆ نزام کرد بۆ هەموو کەسانەی کە ئەندامی خێزانەکانیان هێشتا لە زینداندان”.

http://m2.samanyoluhaber.com/guney-afrikali-bakan-hapishanelerdeki-hizmet-insanlari-icin-dua-ediyorum-haberi-1346821.html

 

59 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە