هەواڵ

هاوسۆزێکی بزاڤی خزمەت لە نێو ١٠٠ کاریگەرترین ژنانی برۆکسل هەڵبژێردرا

سەما ئایدۆغان سەرۆکی پلاتفۆرمی دیالۆگی فێداکتیۆ، بە هۆی ئەو کار چالاکییانەی لە ماوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕێکیخستبوو، لە نێو “کاریگەرترین ١٠٠ ژنی برۆکسل” دا هەڵبژێردرا.  

لە بەلجیکا هاوسۆزانی بزاڤی خزمەت، چەندین کار و چالاکی جۆراوجۆریان ڕێکخست بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ ئەو کەسانەی لە خانەکانی بەساڵاچوواندا دەمێننەوە و ئەو کەسانەی کە خزمەتی ئەوان دەکەن، لەبەر ئەوە کارەکانییان لە لایەن پلاتفۆرمی W100 وە بەرز نرخێندرا و خەڵات کرا.

پلاتفۆرمی W100 لە لایەن ئەو بیرمەند و چالاکوانانەوە بنیادنراوە کە بە دوای وەڵامی پرسیاری “چۆن بە شێوەیەکی باشتر دەتوانین پێکەوە لە برۆکسل بژین؟” دا دەگەڕێن. پرۆژەکەی سەما ئایدۆغان کە لە ژێر ناوی “دوور لە چاو، نزیک لە دڵ” ڕێکیخستبوو بە هۆی ئەوەی کاریگەرییەکی باشی هەبوو لەسەر پێکەوەژیان لە کۆمەڵگادا بە شایستەی خەڵات دانرا. سەما ئایدۆغان کە هاوسۆزێکی بزاڤی خزمەتە لە نێو “کاریگەرترین ١٠٠ ژنی برۆکسل” هەڵبژێردرا.

 

https://www.tr724.com/sema-aydogan-brukselin-en-etkili-100-kadini-arasina-secildi/

 

 

17 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە