هەواڵ

گاری کاسپارۆڤ پاڵەوانی جیهانی شەترەنج پشتیوانی لە ئەنەس کانتەر دەکات

گاری کاسپارۆڤ پاڵەوانی جیهانی لە یاری شەترەنجدا، بێدەنگ نەبوو بەرامبەر ئەو ستەم و پێشلکارییانەی لە لایەن حکومەتەکەی ئاکەپەوە بەرامبەر بە بزاڤی خزمەت و هاوسۆزانی ئەنجام دەدرێت. کاسپارۆڤ پشتیوانی خۆی بۆ ئەنەس کانتەر ئەستێرەی دیاری خولی باسکەی ئەمریکی و هاوسۆزی بزاڤی خزمەت دەربڕی کە لە ئێستادا هەڵمەتێکی بۆ کۆکردنەوەی یەک ملیۆن واژۆ دەستپێکردووە.

کاسپارۆڤ لە ڕێگەی هەژماری تایبەتی خۆیەوە لە تویتەر پشتیوانی خۆی بۆ ئەنەس کانتەر دەربڕی و ڕایگەیاند “من هەست بە شانازی دەکەم بە دەربڕینی پشتیوانی بۆ هەڵمەتەکەی ئەنەس کانتەری هاوڕێم. ئەو تەنها یاریزانێکی ناوازەی یاری باسکە نییە بەڵکو لە هەمان کاتدا داکۆکیکارێکی بوێرە لە بواری مافەکانی مرۆڤدا. بارودۆخی دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ لە تورکیادا زۆر خراپە. پێویستە هەمووان پشتیوانی یەک بین و بەو کەسانە بڵێین بوەستن کە ڕێز لە مافەکانی مرۆڤ و یاسا و ئازادییەکان ناگرن.”

کاسپارۆڤ لە درێژەی پەیامەکەیدا داوا لە خەڵکی دەکات پشتیوانی لە هەڵمەتەکەی ئەنەس کانتەر بکەن و دەڵێت “بۆ داهاتوویەک و دونیایەکی باشتر تکایە پشتیوان لەم هەڵمەتە بکەن”.

ئەنەس کانتەر لە ڕێگەی ماڵپەری change.org وە هەڵمەتێکی لە پێناو ئەو کەسانە دەستپێکردووە کە بێ هیچ تاوانێک بە شێوەیەکی ناحەق و نایاسایی لە تورکیادا خراونەتە زیندانەکانەوە.

 

لە ڕێگەی ئەم لینکەوە دەتوانن پشتیوان لە هەڵمەتەکەی ئەنەس کانتەر بکەن:

 

https://www.change.org/p/you-re-my-hope-join-me-to-raise-awareness-over-oppressed-people

 

http://www.samanyoluhaber.com/kasparovdan-enes-kantere-destek-haberi/1346575/

 

16 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە