هەواڵ

بارودۆخی منداڵە بەندکراوەکانی ناو زیندانەکانی تورکیا لە ڕێگەی کورتە فیلمێکەوە دەگێڕدرێتەوە

بارودۆخی منداڵە بەندکراوەکانی ناو زیندانەکانی تورکیا لە ڕێگەی کورتە فیلمێکەوە دەگێڕدرێتەوە

لە ئێستادا زیاتر لە ٧٠٠ منداڵی ساوا لەگەڵ دایکیاندا لە گرتووخانەکانی تورکیادا بەندکراون، بارودۆخ و تراژیدیای ژیانی ئەو منداڵە ساوایانە لە ڕێگەی کورتە فیلمێکەوە پیشانی هەموو جیهان دەدرێت.

کورتە فیلمەکە ناوی “APERTURE” ە، و لە لایەن ئێرداڵ دیزمانەوە بەرهەمهێنراوە. کورتە فیلمەکە باس لەو نەهامەتییانە دەکات کە لە دوای ١٥ی تەموزەوە بەرۆکی ئەو منداڵە ساوایانەی گرتووە کە دایکیان بە هۆی هاوسۆزییانەوە بۆ بزاڤی خزمەت لە گرتووخانەکاندا بەند کراون. تا ئێستا کورتە فیلمە لەو فیستیڤاڵانەی لە وڵاتانی ئەمریکا و بەریتانیا و ئیتاڵیا بەشداری تێدا کردووە تا پلەکانی کۆتایی ڕۆشتووە و لە دوو فیستیڤاڵیشدا پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە.

بڕیار وایە کورتە فیلمەکە ڕۆژی ٢٣ی ئایار لە ڕێگەی پلاتفۆرمی Vimeo وە بڵاوبکرێتەوە و داهاتی فیلمەکە وەک هاوکاری دەبەخشرێت بەو کەسانەی لە تورکیادا ڕووبەڕووی چەوساندنەوە بوونەتەوە.

 

https://www.tr724.com/turkiye-cezaevlerindeki-tutsak-bebekler-bu-kisa-filmle-anlatildi-23-mayista-gosterimde/

18 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە