هەواڵ

بەرهەمی ڕۆژنامەنووسێکی دەستگیرکراو لە واشنتۆن پۆستدا بڵاوکرایەوە

 "هونەری تاریکی"

گریگ مانیفۆڵد بەرپرسی بەشی هونەری ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست، کە یەکێکە لە دیارترین دەزگا میدیاییەکانی ئەمریکا و جیهان، لە نووسینێکیدا بە ناونیشانی “هونەری تاریکی” باسی لە گوزەرانی ڕۆژنامەنووسی دەستگیرکراو فەوزی یازیجی کرد کە چۆن دەستگیرکردن و زیندانی کردنی گۆڕانکاری بەسەر هونەرەکەیدا هێناوە.

فەوزی یازیجی پێشتر بەڕێوەبەری هونەری ڕۆژنامەی زەمان بوو، کە ئەو ڕۆژنامەیە یەکێک بوو لە دیارترین ڕۆژنامەکانی تورکیا و ڕاستەوخۆ دوای هەوڵی کودەتاکەی ١٥ی تەموزی ٢٠١٦ داخرا.

لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا پێشەنگایەکی هونەری لە شاری نیویۆرک لە ئەمریکا بەڕێوەچوو، وە لەو پێشەنگایەدا وێنەیەک و پەیامێکی فەوزی یازیجی کە لە گرتووخانەی سیلیڤرییەوە ناردبووی لەو پێشەنگایەدا نمایشکرا. گریگ مانیفۆڵد سەبارەت بەو بەرهەمەی فەوزی یازیجی نووسیویەتی “فەوزی یازیجی نەیتوانی بەشداربێت لە کردنەوەی یەکەم پێشەنگای هونەری پرۆفیشناڵی خۆیدا. لە کاتێکدا هونەرمەندانی دیکە لە پێشەنگاکەدا لە نیویۆرک وێنەیان لەگەڵ بەرهەمە هونەرییەکەی فەوزی یازیجیدا دەگرت ئەو لە دووری ٨ هەزار کیلۆمەتر لە زیندانێکی تاکەکەسیدا لە گرتووخانەیەک لە تورکیادا بەندکرابوو.”

 

بەرهەمەکانی فەوزی یازیجی:

 

 

 

لینکی بابەت لە واشنتۆن پۆست: 

https://www.washingtonpost.com/opinions/2020/05/15/fevzi-yazici-prison-turkish/?arc404=true

سەرچاوە: https://kronos34.news/tr/tutuklu-gazeteci-fevzi-yazici-the-washington-postta-karanligin-sanati/

23 جار بینراوە 2 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە