هەواڵ

ئەنەس کانتەر باسی لەو کارە نایاساییە کرد کە لە تورکیا دەگوزەرێت

ئەنەس کانتەر ئەستێرەی دیاری خولی باسکەی ئەمریکی ناسراو بە (NBA) لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەل تەلەڤیزیۆنی MSNBC باسی لە کارە ناحەقی و نایاساییانە کرد کە لە ئێستادا لە تورکیا دەگوزەرێت.

ئەنەس کانتەر سەبارەت بە بارودۆخی ئێستای تورکیا لە چاوپێکەوتنەکەدا وتی “لە ئێستادا ژمارەیەکی ئێجگار زۆر لە ڕۆژنامەنووسان و مامۆستایان و خانمانی ماڵەوە و هەموو چین و توێژەکانی دیکە بە بێ هیچ تاوانێک و لەبەر هۆکاری سیاسی خراونەتە زیندانەکانەوە. لە ئێستادا هەزاران کەس لە زیندانەکاندا ڕووبەڕووی هەڕەشەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونەتەوە. چەندین حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە زیندانەکاندا تۆمار کراوە، بەڵام لە لایەن دەسەلاتەوە ئەو ڕاستییانە دەشاردرێتەوە.”

 

http://www.samanyoluhaber.com/enes-kanter-msnbc-de-turkiye-deki-hukuksuzlugu-anlatti-haberi/1345966/

35 جار بینراوە 2 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە