هەواڵ

داواکاری گشتی ڕێگەی نەدا باوکی ئەحمەد شەو لە زیندان بێتە دەرەوە و بۆ دوایین جار ماڵئاوایی لە کوڕەکەی بکات

ئەحمەد بورهان ئاتاچ منداڵێکی تووشبوونی نەخۆشی شێرپەنجە بوو کە لە حەسرەتی باوکیدا گیانی لەدەستدا. باوکی لە زینداندایە و سەرەڕای هەموو تکا و ڕجایەک ڕێگەی پێ نەدرا بۆ دوایین جار ڕۆڵەکەی ببینێت و ماڵئاوایی لێبکات.

ئەحمەد بورهان دوای ئەوەی دایک و باوکی دەستگیرکران تووشی نەخۆشی شێرپەنجەی ئێسک بوو. دواتر دوای ٢ مانگ و نیو دایکی ئازادکرا بەڵام باوکی تا ئێستا لە زینداندایە. باوکی بە هۆی لێدوانێکی نهێنی کەسێکەوە سزای ٩ ساڵ و ٩ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە.

عومەر فاروق گەرگەرلیئۆغڵو پەرلەمانتاری هەدەپە و ئەندامی لیژنەی بەدواداچوون بۆ مافەکانی مرۆڤ لە پەرلەمانی تورکیا شەوی ڕابردوو زۆر هەوڵیدا مۆڵەت بۆ باوکی ئەحمەد وەربگرێت کە بۆ دوایین جار ڕۆڵەکەی ببینێت، بەڵام داواکاری گشتی ڕێگەی پێنەدا. گەرگەرلیئۆغڵو لەو بارەیەوە لە تویتێکدا نووسیویەتی:

“ئەحمەد گیانم ئەمڕۆ ئێمەی بەجێهێشت، دایکی و براکەی و ئەو باوکەی بەجێهێشت کە بە دڵی خۆی لای نەبوو. شەوی ڕابردوو زۆر هەوڵماندا باوکی بۆ دوایین جار ببینێت، بەڵام داواکاری گشتی بە پێداگرییەوە ڕێگەی نەدەدا. ئەو باوکە فریا نەکەوت. ئەوان بەردەوام پێداگری دەکەن لەسەر ئەوەی خۆشەویستان بە یەک نەگەن”.

 

http://www.samanyoluhaber.com/savci-ahmetin-babasini-gece-cikartmadi-son-bir-kez-gormesini-engelledi-haberi/1345710/?270316028

103 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە