هەواڵ

ئەو منداڵەی نەخۆشی شێرپەنجەی هەبوو و ڕێگەی پێنەدەدرا چارەسەر بکرێت کۆچی دوایی کرد

دایکی وتی ئەحمەد لە دوایین ساتەکانی ژیانیدا بە بەردەوامی هەر دەیوت 'بابە'

ئەحمەد بورهان ئاتاچ منداڵێکی تووشبوونی نەخۆشی شێرپەنجەبوو کە بۆ ماوەی چەندین مانگ هەوڵیدا بچێتە ئەڵمانیا بە مەبەستی چارەسەرکردنی نەخۆشییەکەی، بەڵام بە هۆی ئەوەی قەدەغەی گەشتی دەرەوەی لەسەر دایکی هەبوو ڕێگەی پێ نەدەدرا چارەسەر وەربگرێت، تا دواجار دوێنێ شەو لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

زەکییە ئاتاجی دایکی وتی ئەحمەد لە دوایین ساتەکانی ژیانیدا بە بەردەوامی هەر دەیوت ‘بابە’.

شایانی باسە هارون رەها ئاتاجی باوکی ئەحمەد تا ئێستا لە زینداندایە و نەیتوانی بۆ دواجار ماڵئاوایی لە کوڕەکەی بکات. دوایین جار نزیکەی مانگێک پێش ئێستا بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک مۆڵەت بە باوکی درا کوڕەکەی لە ناو زینداندا ببینێت. ئەوە دوایین جار بوو کە ئەو باوکە ڕۆڵەکەی خۆی بینی پێش ئەوەی گیان لەدەست بدات.

http://m2.samanyoluhaber.com/kucuk-ahmet-hayatini-kaybetti-haberi-1345692.html

118 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە