هەواڵ

ئەو ڕۆژنامەنووسانەی لە زینداندابوون بارودۆخی ناو زیندان دەگڕێنەوە

ڕێکخراوی ڕۆژنامەنووسانی نێودەوڵەتی (IJA)، بە بۆنەی ڕۆژی ٣ی ئایار کە ڕۆژی ئازادی ڕۆژنامەوانییە، ٤ ڕۆژنامەنووسی لە پەخشێکی هاوبەشدا بەیەک گەیاند کە پێشتر لە زینداندا مابوونەوە. ئەو چوار ڕۆژنامەنووسەی کە بۆ ماوەی چەندین مانگ لە زینداندا مابوونەوە؛ یوکسەل دورگوت، مەهمەت ئۆزدەمیر و زافەر ئۆزسۆی وەلامی پرسیارەکانی ڕۆژنامەنووس بەدرەدین ئوغوریان دایەوە. ڕۆژنامەنووسانی ناو زیندان چییان بەسەر دێت؟ ئەگەر ئەوان ئەمڕۆ لە دەرەوە بوونایە چییان دەوت؟

ڕۆژنامەنووس یوکسەل دورگوت کە بۆ ماوەی ١٣ مانگ لە زینداندا ماوەتەوە و دواتر ناچاربوو لە تورکیا هەڵبێت، سەبارەت بە هاوڕێیەکی لە زیندان بە ناوی ئوناڵ تانیک دەڵێت “ئەو کەسێکبوو لە چڵەپۆپەی باشیدا بوو. ئەگەر لە دەرەوە بووایە ئێستا دەبوو بە دەنگی هەمووان. ئەو کەسێکی بێتاوان بوو. لە کاتی دادگایی کردندا دادوەر تەنها یەک پرسیاری لێکردبوو کە وتبووی “چەند منداڵت هەیە؟” و دواتر ڕەوانەی گرتووخانەی کردبوو. منیش و هاوڕێکانی دیکەشم ناکرێت بکرێین بە تیرۆریست. ڕۆژنامەوانی تاوان نییە.”

 

http://www.samanyoluhaber.com/gazeteciler-kogus-arkadaslarini-anlatti-izle-haberi/1345394/

100 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە