هەواڵ

داواکاری سێ منداڵ کە باوکیان لە زینداندایە: هەمیشە ئەومان لە زینداندا بینیوە؛ ئیتر لە ماڵەوە دەمانەوێتداواکاری سێ منداڵ کە باوکیان لە زینداندایە: هەمیشە ئەومان لە زینداندا بینیوە؛ ئیتر لە ماڵەوە دەمانەوێت

 

 

لە کاتێکدا تا دێت ڤایرۆسی کۆرۆنا زیاتر لە جیهاندا بڵاودەبێتەوە و هەڕەشەی گەورەی بۆ سەر گرتووخانەکان درووست کردووە، “یاسای نوێی سزادان” کە بڕیار وایە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پەسەند بکرێت دەنگۆی ئەوە هەیە کە زیندانە سیاسییەکان ناگرێتەوە و ئەوەش هەزاران خانەوادەی نیگەران کردووە.

خانەوادەی مورات ئۆزئۆنور، کە ماوەی زیاتر سێ ساڵ و نیوە لە گرتووخانەدا دەمێنێتەوە، ڕووبەڕووی هەمان چەوساندنەوە و نیگەرانی بوونەتەوە. مورات خاوەنی سێ منداڵە کە تەمەنییان ٥ و ٦ و ١١ ساڵانە و ماوەیەکی زۆرە لە باوکیان دابڕێندراون. ئەو سێ منداڵە لە حەسرەت باوکیان گرتە ڤیدیۆییەکی خۆیانیان بڵاوکردووەتەوە و دەڵێن:

“من ناوم ئەنیسە. تەمەنم پێنج ساڵە. من هەمیشە باوکمم لە زینداندا بینیوە. دەمەوێت کەمێک لە ماڵیشەوە بیبینم”.

“من ناوم مەسعودە. تەمەنم ٦ ساڵە. ماوەی ٤ ساڵە باوکم لە زینداندا دەبینم. دەمەوێت کەمێکیش لە ماڵەوە بیبینم. لە کاتێکدا هاوڕێکانم هەموو ڕۆژێک لەگەڵ باوکیان دێن بۆ خوێندنگە من ناتوانم لەگەڵ باوکم بڕۆم. ئینشاالله باوکم بێ ئەوەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا ببێت دێتەوە. منیش وەک هاوڕێکانم لەگەڵ باوکم دەچم بۆ خوێندنگە.”

“سڵام من ناوم تاریقە و تەمەنم ١١ ساڵە. چەندین ساڵیادی لەدایکبوونم بە بێ باوکم بەسەر بردووە. دەمەوێت ساڵیادی ڕۆژی لەدایکبوونم ئەمجارەیان لەگەڵ باوکم بەسەر ببەم. تکاتە با باوکم تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەبێت و بێتەوە بۆ لامان.”

 

 

https://www.tr724.com/babalari-hapiste-olan-3-kardes-boyle-seslendi-onu-hep-cezaevinde-gorduk-artik-evde-gormek-istiyoruz/

96 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە