هەواڵ

منداڵی ڕۆژنامەنووسە دەستگیرکراوەکان: باوکانمان بدەنەوە!

بەهۆی مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە سەرلەنوێ بابەتی یاسای نوێی لەسێدارەدان لە تورکیادا قسەی لەسەر دەکرێت و خەریکە بابەتە دەبرێتە پەرلەمانی تورکیا. بە پێی زانیارییەکان ئەو یاسا نوێیە بکوژ، تاوانبارانی دەسترێژی سێکسی، و هەندێک تاوانی دیکە دەگرێتەوە بەڵام باس لەوە دەکرێت کە زیندانییە سیاسییەکان ناتوانن هیچ سوودێک لەو یاسا نوێیە وەربگرن.

لە ئێستادا منداڵانی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی دەستگیرکراون لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە هەڵمەتێکیان بۆ دەربڕینی ناڕەزایی سەبارەت بەو یاسا نوێیە دەستپێکردووە و داوا دەکەن ڕۆژنامەنووسە دەستگیر کراوەکان ئازاد بکرێن بە هۆی ئەوەی لە ئێستادا لە زیندانەکاندا مەترسی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنایان لەسەرە.

ئەمەش قسەی منداڵەکانی هەندێک لەو ڕۆژنامەنووسانە بەندکراوانەیە:

  • سیلا تورکۆنە: (کچی مومتاز تورکۆنە): مومتاز تورکۆنە تەمەنی ٦٤ ساڵە، ماوەی ٣ ساڵ و ٧ مانگە لە زینداندایە. ٧ مانگ پێش ئێستا یەکێک لە دەمارەکانی گیرا و بارودۆخی تەندرووستی زۆر خراپ بوو. لەم قۆناغەدا ئێمە ناچارین تەنها یەک جار لە هەفتەیەکدا گوێمان لە دەنگی بێت.
  • ئەسما بۆکەن: (کچی ئەحمەد بۆکەن): ئەگەر باوکی من قاچاخچییەکی مادەی هۆشبەر یاخود دەستدرێژیکەرێک بووایە ئازاد دەکرا، بەڵام بە هۆی ئەوەی ڕۆژنامەنووسێکی سەرکەوتوو بوو، وە بوێر بوو لە گرتووخانەدا بەند کراوە.

http://www.samanyoluhaber.com/tutsak-gazetecilerin-cocuklarindan-infaz-yasasina-tepki-babalarimizi-bize-geri-verin-haberi/1342897/

76 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە