هەواڵ

ئەو منداڵە ساوایەی لە تەمەنی ٤٠ ڕۆژیدا خرایە زیندان، کاتێک دایکی بەجێهێشت لەناو فرمێسکەکانیدا نقوم بوو

ئاسم سەنجەر ئوسلو منداڵێکی ساوابوو کە هەر لە تەمەنی ٤٠ ڕۆژییەوە ناچاربوو لەگەڵ دایکی لە زینداندا بژی، و ئێستا دوای ئەوەی تەمەنی گەیشتووەتە سێ ساڵ کاتێک لە دایکی جیابووەوە لە زیندان لەناو فرمێسکەکانیدا نقوم بوو. ئەو منداڵە بچووکە ماوەی هەفتەیەکە لەگەڵ باوکیدا دەمێنێتەوە و بەردەوام هاوار بۆ دایکی دەکات و شەوانە بە هاواری “دایە دایە دایە” لەخەو ڕادەچڵەکێت.

باوکی ئەو منداڵە لە تۆمارێکی ڤیدیۆییدا بارودۆخی خراپی دەروونی ئەو منداڵە پیشانی خەڵکی دەدات و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە منداڵەکەی بە ڕۆژ باشە بەڵام کاتێک شەو دادێت هەر هاوار بۆ دایکی دەکات و دەگری.

شایانی باسە سونا سوسلو بە بیانووی ئەوەی لە بەشە ناوخۆییەکدا کاری کردووە لە چوارچێوەی لێپێچینەوە لە بزاڤی خزمەت و هاوسۆزانی دەستگیرکراوە و لە بەرواری ٣٠ ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ وە تا ئێستا لە گرتووخانە دەمێنێتەوە.

لە ئێستادا بە پێی ئامارە فەرمییەکانی حکومەتی تورکیا ٧٨٠ منداڵی ساوا لە گرتووخانەکاندا لەگەڵ دایکیان بەندکراون و دەیان هەزار ژن لە گرتووخانەکاندا بەندکراون.

http://www.samanyoluhaber.com/40-gunlukken-hapse-giren-asim-sencer-bebek-annesinden-ayrilinca-gozyaslarina-boguluyor-haberi/1342302/

 

 

 

78 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە