هەواڵ

ئەگەر بەشداری فیستیڤاڵی کەلتور و زمانم نەکردایە لە باشترین زانکۆی جیهان وەرنەدەگیرام

ئێدوین ئۆوکۆ تۆلینۆ دەرچووی یەکێکە لە خوێندنگەکانی بزاڤی خزمەت لە کینیا و دوای دەرچوونی لە خوێندنگە لە کۆلێژی تەنکیکی ماساچووسێت (Massachusetts Institute of Technology) کە بە “باشترین زانکۆی جیهان دادەنرێت درێژە بە خوێندن دەدات. ئێدوین کاتێک لە چاوپێکەوتنەکەدا باسی لەوە کرد کە بەشداری لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی کولتور و زماندا کردووە هەموو دەرگاکان بە ڕوویدا کرایەوە.

تەواوی ئەو خوێندکارانەی دەیانەوێت لە کۆلێژی تەکنیکی ماساچووسێت بخوێنن خاوەنی نمرەی باڵان. ئەوەی ئێدوینی لەوانی تر جیاکردەوە بریتیی بوو لە بەشداری کردنی لەو جۆرە کار و چالاکییانەدا. ئێدوین باس لەوە دەکات کە لیژنەی چاوپێکەوتنەکە لە زانکۆی پێیان وتووە: “بەشداری کردنت لە بەرنامەیەکی نێودەوڵەتیدا زۆر گرنگە، ئەو شتەی ئێمە بەدوایدا دەگەڕێین جگە لە سەرکەوتن لە خوێندندا تەنها ئەوەیە”.

ئێدوین باس لەوە دەکات کە لە کاتی خوێندنیدا باوکی بێکار بووە و لەگەڵ برایەکی لە خوێندنگەیەکی ناوەندی حکومیدا بە ناڕەحەت خەریک بوون دەیانخوێند، بەڵام دواتر لە لایەن خوێندنگەی لایت ئەکادیمی کە خوێندنگەیەکی سەر بە بزاڤی خزمەتە دەرفەتی خوێندنی خۆڕایی بۆ دەستبەر کراوە. ئێدوین بەم شێوەیە باس لە ڕۆژانی خوێندنی لە لایت ئەکادیمی دەکات:

“ئەوە تاقیکردنەوەیەکی فێربوونی ناوازە بوو. یەکەم جارم بوو بێمە نایرۆبی. من زۆر سەرسامی خوێندنگەکانی بزاڤی خزمەت بووم. کاتێک ئەو خوێندنگایانە لەگەڵ خوێندنگە حکومییەکان بەراورد دەکرێت هەست دەکەم زۆر بەخت یاوەرم بوو. من سوودم لە هەموو ئەو دەرفەتانە وەرگرتووە کە خوێندنگەی لایت ئەکادیمی ڕەخساندوویەتی و بەشداریم لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کەلتور و زماندا کردووە. بەو هۆیەوە دەرفەتی ئەوەم بۆ ڕەخسا کە گەشت بۆ دەیان وڵاتی جیاوازی جیهان بکەم و بە کەلتور و زمانەکانی ئەوان ئاشنا بم.”

 

 

http://www.samanyoluhaber.com/iflcye-katilmasaydim-mitden-kabul-alamazdim-haberi/1341913/

56 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە