هەواڵ

ئەحمەد بورهان جارێکی تر گەڕایەوە بۆ تورکیا

دایکی ئەحمەد: یاری بە ژیانی منداڵەکەم دەکەن

وەرگرتنی چارەسەری نەخۆشی شێرپەنجەی ئێسک لە لایەن ئەحمەد بورهانەوە کە ماوەیەکی زۆر وەستابوون بەهۆی ئەوەی پاسپۆرتیان نەدەدا بە دایکی لە ئەڵمانیا بە تەواوەتی کۆتایی هات و ئەحمەد دووبارە لەگەڵ دایکیدا گەڕایەوە بۆ تورکیا.

زەکیە ئاتاچی دایکی وتی “یاری بە ژیانی منداڵەکەم دەکەن، زۆر دوا کەوتین. ئێستا زۆر درەنگە”. لەدوای ئەوەی بۆ ماوەیەکی زۆر چاوەڕوانیان کرد ئەحمەد بورهان و دایکی پاسپۆرت و ڤیزەیان وەرگرت بۆ ئەوەی گەشت بکەنەوە بەرەو ئەڵمانیا دەست بکەنەوە بە وەرگرتنی چارەسەری شێرپەنجە بەڵام بەهۆی بڕیاری تازەی فڕۆکەخانەی ئەستەمبوڵ بۆ قەدەغەکردنی گەشتکردنی ئەحمەد و دایکی ناچار بوون دوای ماوەیەکی کەم دیسان لە ئەڵمانیاوە بگەڕێنەوە بۆ تورکیا.

لەدوای ئەوەی ئەحمەد بورهان بە ناچاری گەڕایەوە بۆ تورکیا هەوڵیدا دەست بکات بە چارەسەرەکانی لە تورکیا بەڵام پزیشکەکان وتیان کە کارەکە درەنگ بووە.

بەپێی زانیاریەکانی سەڵاحەدین سێڤی لە کۆرۆن نیوس دوێنی لە فڕۆکەخانەی کۆڵنەوە لە کاتژمێر ١٤:٤٥ ئەحمەد بورهان سواری فڕۆکە بووە بۆ ئەوەی بگەرێتەوە بۆ تورکیا لەدوا ئەوەی فڕۆکەکەی دوا کەوتووە و بۆ ماوەی ١٠ کاتژمێر هەتا گەڕاوەتەوە بۆ تورکیا ئەحمەد بورهان بە درێژایی ئەو ماوەیە ئازاری چەشتووە. زەکیە ئاتاچی دایکی ئەحمەد بورهان وتی: “بەڵام ئێستا ئێمە زۆر دوا کەوتووین”. وتیشی بە ئومێدی ئەوەوە هاتوون بۆ ئەڵمانیا بۆ وەرگرتنی چارەسەر. هەر کە پزیشکەکە ئەحمەدی بینی شۆک بوو. چارەسەرەکە کە دەبوایە لە ٢٧ی شوباتەوە دەستی پێبکردایە لە ٥ی ئازارەوە دەستی پێکردووە. پزیشکەکە وتی “هەرگیز چاوەڕوانی ئەوەم نەدەکرد. دووبارە بانگی ئەحمەدم کردەوە لەبەر ئەوەی لە وەرگرتنی چارەسەری یەکەمدا گەیشتینە خاڵێک. بەڵام دوای ئەوەی لەم بارودۆخەدا بینیمەوە توشی شۆک بووم. لەبەر ئەوەی لووی تازە پەیدا بوون و پەلەکانی منداڵەکە بە تەواوەتی لە کار کەوتوون. زۆربەی بەشەکانی ئێسکەکانی شکاون و هاتوچۆی خوێنیش کەمە. دەبێت ئێمە چارەسەری بەهێز بەکاربهێنین بەڵام ئەم لاشەی ئەم بەرگەی ئەو چارەسەرە بەهێزانە ناگرێت”.

 

“بەرپرسان یاری بە ژیانی منداڵەکەم دەکەن”

دایکی ئەحمەد کە زۆر دڵگران بوو وتی “بەرپرسان یاری بە ژیانی منداڵەکەم دەکەن”. بە ڕوونی قسە دەکەم بارودۆخی ئەحمەد بەرەو خراپتربوون چووە بەهۆی ئەو کێشانەوە کە توشمان بووە. بیربکەرەوە ئێمە سواری فڕۆکەی تورکیا دەبین بۆ ئەوەی گەشت بکەین بەرەو ئەڵمانیا بۆ وەرگرتی چارەسەر بەڵام لەناکاو پۆلیس دێت و پاسپۆرتەکانمان لێ وەردەگرێت. پێیان وتین ئێوە ناتوانن گەشت بکەن لەبەر ئەوەی قەدەغەی گەشتکردنتان لەسەرە. پێم وتن بڕیاری دادگام پێیە و من دەبێت گەشت بکەم دواتر لە فڕۆکەکە دایانبەزاندین و من و ئەحمەدیان هێنا بۆ بەشی چاوەڕوانی لە فڕۆکەخانەکە. لە نێوان ئەم دەمەقاڵێیانەدا ئەحمەدیان دەهێنا و دەبرد و شانی ڕاستی منداڵەکەمیان شکاند. دوای ئەوەی گەیشتینە ئەڵمانیا ئینجا  بەوەمان زانی ئەحمەد پێی وتم دایکە قۆڵم دێشێت. دواتر بۆمان دەرکەوت کە قۆڵی شکاوە. ئەوە تەنها قۆڵێکی بوو لەوانەیە چەندین درز و شکاوی تر هەبێت لە لاشای منداڵەکەمدا”.

69 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە