هەواڵ

لە ڕۆژی جیهانی ژناندا باس لە چەوساندنەوەی ژنان لە تورکیا کرا

 

بە بۆنەی ڕۆژی ٨ ی مارسەوە کە ڕۆژی جیهانی ژنانە، پلاتفۆرمی پیسفوڵ ئاکشنس لە شاری لایپزیگ لە ئەڵمانیا چەند چالاکییەکی ڕێکخست.
ژنانی خۆبەخش لە کەشێکی کراوەدا و لە مەیدانەکانی شاری لایپزیگدا چەندین درووشم و وێنەی ئەو ژنانەیان بەرز کردبووەوە کە خەبات دەکەن لە پێناو بەدیهێنانی ئازادی و مافەکانی مرۆڤ لە تورکیا بەڵام ڕووبەڕووی ئەشكەنجە و زیندان بوونەتەوە.
لە چالاکییەکاندا باس لەو پێشێلکارییانە کرا کە لە تورکیادا بەرامبەر بە مافەکانی ژنان دەکرێت کە بە تایبەت لە ئێستادا ٣٥ ژنی دووگیان و ١١ هەزار ژنی دیکە و ٧٨٠ منداڵی ساوا لەگەڵ دایکیاندا لە گرتووخانەکاندان و چەندین ژن لە ئەنجامی ئەو توندوتیژییەی ڕووبەڕوویان بووەتەوە گیانیان لەدەستداوە.
زۆرێک لە ئامادەبووانی چالاکییەکان لەپاڵ ئەو درووشمانەی بە زمانی ئەڵمانی نووسرابوون وێنەیان دەگرت و پەیامی پشتیوانییان بۆ ستەملێکراوان دەنارد. هەندێک لە ئامادەبووان کاتێک گوێیان لەو پێشێلکارییانە دەبوو کە لە تورکیا بەرامبەر بە مافەکانی مرۆڤ ئەنجام دەدرێت نەیاندەتوانی فرمێسکەکانییان ڕابگرن.
http://www.samanyoluhaber.com/turkiyedeki-kadinlarin-magduriyetini-anlattilar-haberi/1341718/

118 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە