هەواڵ

چالاکییەکانی ڕۆژی جیهانی ژنان لە ئەڵمانیا

پلاتفۆرمی پیسفوڵ ئاکشنس لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ڕۆژی جیهانی ژنان لە شاری کۆبلێنز لە ئەڵمانیا چەند چالاکییەکی ڕێکخست. لە چالاکییەکاندا باس لەو پێشێلکارییانە کرا کە لە تورکیادا بەرامبەر بە مافەکانی ژنان دەکرێت کە بە تایبەت لە ئێستادا ٣٥ ژنی دووگیان و ١١ هەزار ژنی دیکە و ٧٨٠ منداڵی ساوا لەگەڵ دایکیاندا لە گرتووخانەکاندان و چەندین ژن لە ئەنجامی ئەو توندوتیژییەی ڕووبەڕوویان بووەتەوە گیانیان لەدەستداوە. کۆمەڵێک ژنی خۆبەخش ستاندێکیان دانابوو و زانیارییان دەدا بەو کەسانەی بەوێدا تێدەپەڕین سەبارەت بەو پێشێلکارییانەی لە تورکیا بەرامبەر بە مافەکانی ژنان ئەنجام دەدرێت.

 

http://www.samanyoluhaber.com/almanya-koblenzde-dunya-kadinlar-gunu-etkinligi-haberi/1341716/

68 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە