هەواڵ

لە لەندەن ڕێپێوانێک بۆ سەرکۆنەکردنی پێشێل کردنی مافەکانی مرۆڤ لە تورکیا ڕێکخرا

هەردوو ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی، پلاتفۆرمی پیسفوڵ ئاکشنس لەگەڵ سۆڵیدارێتی مافەکانی مرۆڤ بە بەشداری کۆمەڵێکی زۆر لە ژنان لە شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا ڕێپێوانێکییان ئەنجامدا و تێیدا باسییان لەو پێشێلکارییانە کرد کە لە تورکیا بەرامبەر ژنان ئەنجام دەدرێت بە تایبەت ئەو ژنانەی بێ هیچ تاوانێک لە زیندانەکاندا بەند کراون، ئەو دایکانەی لەگەڵ منداڵەکانییان لە زیندانەکاندا بەندکراون، وە ئەو ژنە دووگیانانەی دەستگیرکراون.

لە ڕێپێوانەکەدا باس لە ژنانی وەک بوشرا ئێردال، ئایشەنور پارڵداک و فیگەن یوکسەکداغ کرا کە بە هۆی ئایدیا و بیروبۆچوونەکانییانەوە لە زیندانەکاندا بەندکراون.

 

 

http://www.samanyoluhaber.com/turkiye-deki-kadin-haklari-ihlalleri-londra-yuruyusunde-dunyaya-duyuruldu-haberi/1341694/

64 جار بینراوە 2 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە