هەواڵ

مەسعود کاچماز: هەواڵگری پاکستان پێیان وتم” دەزانین بێ تاوانیت بەڵام ئێردۆغان زۆر فشاری بۆ هێناوین”

ڕێکەوتی ٢٧ ی ئەیلولی ٢٠١٧، ماڵی بەڕێوەبەری پەیوەندیەکانی خوێندگەکانی پاکتورک، کەوا چەندین ساڵە لە ناو پاکستاندا کار دەکات، لەلایەن چەند کەسێکی چەک بەدەستەوە، هەڵدەکوترێتە سەریان. کاچماز، هاوسەرەکەیی و دوو منداڵی، دوای ئەوەی لێیان دەدرێت، بە زۆر سواری ئۆتۆمبیلێک دەکرێن و لە شوێنی خۆیان دەفڕێندرێن. خێزانەکە بۆ ماوەی ١٧ ڕۆژ، لە شوێنیک کەوا کەس نەیدەزانی، بەدەستگیرکراوی مانەوە.

ئەمەش لە کاتێکدا بوو، بە گوێڕەی بڕیاری دادگای باڵای لاهور، ئەم خێزانە نەدەبوو هەتا ڕێکەوتی ٢٤ تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ لەو وڵاتە سنورداش بکرێن و، لە هەمان کاتدا مۆڵەتی مانەوەی کۆمیسیۆنی پەنابەرانی سەر بە نەتەوەیەکگرتوەکانیان لە دەستدا بوو. سەرەڕای ئەوەی ڕفاندنی خێزانی کاچماز، لەلایەن هاوڕێ، خوێندکاران، سەرپەرشتیارانی خوێندکارەکانەوە بە تەواوی دونیادا بڵاوکرایەوە، نەیانتوانی ڕێگری لە دەسەڵاتدارانی تورکیا بکەن کەوا نەیانفڕێنێت و، پاش ماوەیەک هەریەک لە مەسعود کاچماز و هاوسەرەکەی بە ناوی مەرال کاچماز، هێنرانەوە بۆ تورکیا.

“پێویستە سەری ئەمانە بپەڕێندرێت”

لە دوای ڕفاندنیانەوە ئەوەی بەسەر خێزانی کاچماز هات، بە تەواوی واتای وشە کابوس بوو. مەراڵ کاچماز لە کاتی گێڕانەوەی ئەو ساتە دەڵێت” کاتێک هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکەمان، تەنانەت فریای ئەوە نەکەوتین بە منداڵەکانمان بڵێین جلەکانتان لەبەر بکەن، دەستیان کرد بە پەلکێش کردنی کچە بچوکەکەم. هەموومان هەستمان بەوە کرد کە بۆ کوشتنی ئێمە هاتوون”. ئەم گێڕانەوەیەی مەڕال، هەواڵدەری ڕۆژانێکی زۆر سەخت بوو کەوا چەندین مانگی دەخایەند.

مەراڵ کاچماز کاتێک لە ئیستەنبولەوە بەرەو ئەنقەرە هێنایان، خۆی لە تەوالێتەکانی ئەو شوێنەدا بینیەوە کە هەموویان تێیدا قۆڵبەست کرابوون. ناوبراو لە ڕێگەی فڵچەیەکی پیسەوە هەوڵی پاکردنەوەی تەوالێتی ئەو شوێنەی دەدا، هەتا دوو کچەکەی بتوانن بەکاری بهێنن. بۆ ئەوەی نوێژ بکەن، داوای عەلاگەیەکی نایلۆنیان لیدەکات، بەڵام پێیان نادەن. ئەوانیش عەلاگەیەکی ناو زیندانەکەیان هەڵگرتەوە و، دوای پاکردنەوەی پێکەوە نوێژیان لەسەر کرد. بە هۆی لێپرسینەوەوە، ١١ ڕۆژی زۆر سەختیان بەسەر برد. قیڕاندیان و نەراندیان بەسەریاندا و وتیان” پێویستە ئەمانە سەریان بەپڕێندرێت”، بەم شێوەیە هەڕەشەیان لێکرا.

ئەو ڕۆژەی هێنرانەوە بۆ تورکیا، خێزانەکەیان پارچە پارچە کردبوو. سەرەتا پەیوەندیان بە دۆستێکی خێزانەکەیانەوە کرد، پاشان برای باوکیان، سەرپەرشتیاری هەردوو کچەکەی گرتە ئەستۆ.

“سەرکردەی ئەشکەنجەچییان تەکلیفی دانپێدانانی لێدەکات: بڵێ لە سوپادا ئامادەکارییان بۆ کودەتا دەکرد”

مەسعود کاچمازیش کەوا لە ئیستەنبول دەمێنێتەوە، لە ژێر دەستی ئیلکەر کوچوکخدر دەبێت کەوا سەردەمانێک لە پاکستانیش وەک فەرمانبەری دەوڵەت کاری کردووە و، بە شێوەیەکی بەردەوامیش سەردانی خوێندنگەکانی کردبوو. چونکە لەو کاتەدا سەرۆکی هۆبەی هەواڵگری ئیستەنبول بوو.

مەسعود کاچماز سەبارەت بە کاتی ئەشکەنجەدانی دەڵێت” ڕاشکاوانە ٣ ناویان پێ وتم، کەوا سەر بە هۆڵدینگی کایناک بوون. وتیان بڵێ: ئەمانە دەناسم و لە نیو سوپادا ئامادەکارییان بۆ کودەتا دەکرد. بەم شێوەیە تۆ و هاوسەرەکەشت ئازاد دەکەین. پارەشت پێدەدەین”. مامۆستا مەسعودیش لە دڵی خۆیدا سەبارەت بەم تەکلیفە دەڵێت” ئەمانە هیچیان پێ نیە”، لە ڕاستیشدا هیچ کام لەو ناوانەی نەدەناسی کە پێیان وتبوو.

پاشان چی ڕوویدا؟ ئەو مەسعود کاچمازەی گوایە بە “ئۆپەراسیۆنی تایبەت” ی نێوان دەزگای هەواڵگری پاکستان و تورکیا بە فڕۆکەی تایبەت هێنراوەتەوە تورکیا، لە مانگی تەموزی ٢٠١٨ بە بڕیاری دادگا ئازاد کرا.

دادگای تورکیاش ئەم بڕیارەی بە هۆی بڕیارێکی نەتەوەیەکگرتوەکانەوە دەرکرد، کەوا لە ڕێکەوتی ٢٥ ی ئایاری ٢٠١٨، لە ژێر کۆدی “بەپەلە” داوای ئازادکردنی خانەوادەی کاچمازی کرد. نەتەوەیەکگرتوەکان لە بڕیارەکەیاندا ئاماژەیان بەوە دابوو کە خێزانەی کاچماز بە شێوەیەکی کەیفی  دەستگیرکراون، پێویستە تورکیا بە هۆی پێشێلی مافی فیزیکی و مەعنەوییان، قەرەبووی ماددی-مەعنەوییان بکاتەوە و، گەر خۆیشیان خوازیار بن، بتوانن پاسپۆرتی چوونە دەرەوەی تورکیایان هەبێت…

خێزانی کاچماز بەم شێوەیە لە دەستی ئەشکەنجەدەرانی تورکیا ڕزگاریان بوو.

89 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە