هەواڵ

چەند چالاکوانێک لە بەریتانیا لە پێناو پەنابەران بەپێ دەگەڕێن

دووەم هەڵمەتی بەڕێدا رۆیشتن بۆ پشتگیریکردن لە پەنابەران لە ژێر ناونیشانی “WALK FOR REFUGEES” دەستپێدەکات.

ئامانجی هەڵمەتەکە ئەوەیە کە خەڵک بە ئاگا بهێنێتەوە و لەبارەی نەهامەتییەکانی پەنابەرانەوە هۆشیاری بدەن بە کۆمەڵگە.

هەڵمەتەکە لە ١٥مانگی شوباتدا لە گرینیچی لەندەنەوە دەستپێدەکات، بۆ ئەوەی کە سەرنجی خەڵکی ڕابکێشن بۆ سەر کێشەکانی پەنابەران، چالاکوانەکان لە سەرتاسەری جیهانەوە ئەزمونێکی باشیان لە پەنابەرەکانەوە کۆ کردووەتەوە.

ئەم گروپە چالاکوانە گەنجانە بۆ دووەم ساڵ زۆربەی ناوچەکانی بەریتانیا بەپێ دەبڕن بۆ پشتیوانیکردنی پەنابەران، و ئامانجیان ئەوەیە ٥٠ هەزار یۆرۆ هاوکاری بۆ پەنابەران کۆبکەنەوە.

 

لە سفرەوە دەست پێ دەکەن

نزیکەی ١٠ چالاکوان کە زۆربەیان زۆریان خوێندکارن ئەم جارە ئەم گەڕانە ئەنجام دەدەن لە گرینیچی لەندەنەوە کە بە خاڵی سفری زەوی دیاریکراوە، دوای ئەم دەست پێکە سیمبولییە بەشێکی گەڕانەکەیان لە بەلجیکایە و بە ئۆتۆمبێل دەگەڕێن، قورسترین بەشی ئەم گەڕانە ئەوەیە کە ٥٠ کیلۆمەتر بەسەر شاخدا سەردەکەون لە بەرەبەیانی یەکشەمەدا، چالاکوانەکان لە بەشێکی گەڕانەکەدا لەسەر ڕێگا گروپێک لە پەنابەرەکان دەبینن لە لوکسەمبێرگ و قسەیان لەگەڵدا دەکەن.

دواتر ئەم گەنجانە بەردەوام دەبن لە گەشتەکەیان هەتاکو دەگەنە گوندێک لە سنوری ئەڵمانیا، وە دواین گەڕانیان لە لە لادێیەک دەبێت لە فەڕەنسا.

گەنجەکان ئامانجییان گەشتنە بە پەنابەران لە هەر شوێنێک بێت.

34 جار بینراوە 2 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە