هەواڵ

ئەحمەد بورهان بە دایکی شادبووەوە و بۆ یەکەم جار پێکەنی

 

بەهۆی ئەوەی پاسپۆرتیان نەدەدا بە دایکی بۆ ئەوەی لە ئەڵمانیا چارەسەر وەرگرێت، ئەحمەد بورهانی تەمەن ٨ ساڵ ناچار بوو بە تەنها گەشتی ئەڵمانیا بکات بۆ وەرگرتنی چارەسەر کە توشی شێرپەنجەی ئێسک بووە و دواتر بڕیاریدا بگەرێتەوە بۆ تورکیا.

ئەحمەد بورهان کە بەهۆی نەخۆشییەکەیەوە توشی ئازارێکی زۆر ببووەوە، هیچ سودی لە چارەسەرەکانی نەدەبینی بەهۆی ئەوەی لە دایکیەوە دووربوو بەڵام دوای ئەوەی گەڕایەوە بۆ لای دایکی بۆ یەکەم جار پێکەنین گەڕایەوە بۆ روخساری.

 

 

ئەحمەد بورهان دوای ئەوەی گەڕایەوە بۆ لای دایکی یەکەم وێنەی لەگەڵ دایکی بڵاو کردەوە، ناتالی ئاڤازیەی چالاکوان لەو بارەیەوە رایگەیاند ” لە کۆتاییدا گەڕایەوە بۆ لای دایکی، ئای چەند دڵخۆشە، ئەحمەد بۆ ئەوەی بەردەوام بێت لە چارەسەرەکەی دەبێت لەگەڵ دایکیدا بێت”.

زەکیە ئاتاچ دایکی ئەحمەد دوێنی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە وتی  “ئەحمەد یەکشەممە بۆ ئەوەی حەسرەتی دایکی بەکۆتا بێنێت دەگەڕێتەوە بۆ تورکیا. دوای دوو هەفتەی تر جارێکی دەگەڕێتەوە بۆ تورکیا. دەبێت دەستکات بە چارەسەرە  فیزیکییەکانی، لە ئیستادا ناتوانێت بجوڵێتەوە. نازانم بەرگەی بە یەک گەیشتنەوە و دووبارە لێک جیابوونەوە دەگرم یان نا. بۆ ئەوەی دەستکرێت بە قۆناغی دووەمی چارەسەرەکانی دەبێت لەگەڵیدا بچم بۆ ئەڵمانیا”. لەکاتی وەرگرتنی چارەسەر لە ئەڵمانیا ئەحمەد بورهان بە دێژایی ئەو ماوەیە بۆ دایکی دەگریا.

 

 

https://www.tr724.com/ahmet-burhanin-anne-hasreti-bitti-yuzu-ilk-defa-guldu/amp/?__twitter_impression=true

37 جار بینراوە 2 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە