هەواڵ

ژنێکی دووگیان ١٠ ڕۆژی ماوە بۆ منداڵبوونێکی مەترسیدار بەڵام لە زینداندا هێڵدراوەتەوە

 

ئەلیف توغرول ئەو ژنە دووگیانەی سەرەڕای دووگیان بوونی دەستگیر کرا و ڕەوانەی گرتووخانەی شاکران لە ئیزمیر کرا و هەرچەندە تەنها ١٠ ڕۆژ ماوە بۆ ئەوەی منداڵەکەی لەدایک ببێت و چەندین داواکاری پێشکەش کراوە بۆ ئەوەی لە دەرەوە منداڵەکەی ببێت بەڵام ئازاد ناکرێت، ئەوە لە کاتێکدا کە ئەلیف توغرول بە هۆی نەخۆشی خوێنەوە پێویستە هەموو ڕۆژێک دەرزی لێ بدرێت و لە ڕێگەی نەشتەرگەرییەکی مەترسیدارەوە منداڵەکەی ببێت.

نوری توغرول هاوسەری ئەلیف توغرول ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە لەگەڵ نزیکبوونی کاتی لەدایکبوونی منداڵەکەیان نیگەرانییان زیاتر دەبێت و وتی “ماوەیەکی زۆر کەم ماوە لەدایکبوونی منداڵەکەمان و هاوسەرەکەم بە هۆی ئازار و ناڕەحەتییەکانییەوە پێویستە بە شێوەیەکی زۆر خێرا بگەیەندرێتە نەخۆشخانە، بەڵام ماوەی نێوان گرتووخانە بۆ نەخۆشخانە ٢ کاتژمێرە. مەترسی لەسەر ژیانی هاوسەرەکەم و منداڵەکەم هەیە”.

لە لایەکی دیکەوە عومەر فاروق گەرگەرلیئۆغڵو پەرلەمانتاری هەدەپە و داکۆکیکار لە مافەکانی مرۆڤ باسی لە مەترسی بارودۆخی ئەلیف توغرول کرد و ڕایگەیاند “ئەم پشتگوێخستنە ڕەنگە ببێتە هۆی کوشتنی ئەو ژنە! ئەمە لە کاتێکدا کە بە پێی یاسا نابێت ژنی دووگیان لە زینداندا بەند بکرێت!”.

 

 

http://www.samanyoluhaber.com/riskli-doguma-10-gun-kaldi-hamile-elif-tugral-cezaevinde-tutulmaya-devam-ediyor-haberi/1346401/

31 جار بینراوە 2 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە