گۆشەی م.فتحوڵڵا گولەنهەواڵ

عاشقی ڕاستگۆ. بەشی ٣٩. ئەو ڕۆژانەی ئاوڕیان لێدەدەنەوە و سەیریان دەکەن

“لەوە دەچێت ئەم ڕۆژانە، کاتێک لە داهاتوودا درک بە ڕۆژە باشەکان دەبەن، ڕۆژانێک بن ئاوڕیان لێبدەنەوە و سەیری دەموچاویان بکەن. زۆرن ئەوانەی لە ڕۆژەکانی داهاتوودا بە دوای ڕۆژە باشەکاندا دەگەڕێن، بەڵام ئێوە زوو زوو ئاوڕ لە رۆژانی ڕابردوو دەدەنەوە و سەیریان دەکەن”.
مامۆستا م.فەتحوڵڵا گولەن، لە ڕێکەوتی ٢٤ ی تشرینی دووهەمی ١٩٩٠، بە هۆی پێداگری خۆشەویستانی مامۆستا لە وڵاتانی ئەوروپا، لە ئیستەنبوڵەوە بەرەو ئەمستردامی پایتەختی هۆڵاندا بەڕێکەوت. هۆڵاندا وڵاتێکی کەنار زەریایە، کە لە ژێر ئاستی ئاوی زەریاوەیە. هۆڵاندا سەرەڕای ئەوەی وڵاتێکی بچوکە و لە ژێر ئاستی ئاوی زەریاوەیە، بەڵام مامۆستا لە نزیکەوە ئەوەی بینی، کە چۆن بە هەوڵ و کۆششی مرۆڤەکان وڵاتێکیان بونیادناوە.
هەروەها ئەو دیمەنەی بە چاوی خۆی بینی، جوانییەکی زۆر جیاواز بوو. زەریا و ئاسمان بە نێو یەکدا چوون و، بە حەیرانییەوە سەیری ئەو ئاسۆیەی کرد کەوا زەریا و ئاسمان تێیدا یەکدەگرن.
پاشان مامۆستا لە ئەمستەردامەوە ڕووی لە ڕۆتەردام کرد، کەوا بەشێکی ناوخۆیی تایبەت بە خوێندکارانی وڵاتی تورکیای تێدا بوو. کاتێک بە نێو شەقامەکانی ئەو شارەدا تێپەڕی، ئەو ڕێکوپێکی و پاکوبێگەردیەی بەدی کرد، کەوا پێویستە لە وڵاتانی موسوڵمانیشدا بوونیان هەبێت.
مامۆستا بە درێژایی یەک هەفتە، چاوی بە هاوڵاتیانی تورکیا کەوت و گفتوگۆی لەگەڵ کردن. هەوڵ و کۆششی مرۆڤەکانی ئەنەدۆڵوی بەدی کرد، کە لەو وڵاتە، میوەی ڕەنجیان بەرهەمی خۆی هێناوە و بەشە ناوخۆییان بۆ خوێندکارەکان کردووەتەوە. ئیدی غەریبی پێغەمبەر لەسەر ئەو خاکە بەرەو کۆتایی دەڕۆشت، کەوا پێش ١٣ ساڵ بەدی کردبوو. ئیدی چاوەکانی بوونە کانی و، فرمێسکی سوپاسگوزارییان پێدا هاتە خوارەوە. هەروەها بابەتی ئەوەی سەرپەرشتیارانی وەقفی ئاکیازیلی لە هۆڵاندا ئیماژێکی جوانیان بۆ خۆیان دروست کردووە و، بوونەتە دوێنراوی کاربەدەستانی هۆڵاندا، ئەمانیش ئەو کەسانە بوون کە بەشە ناوخۆیەکانی وڵاتی هۆڵاندایان کردبوویە و هەموویان دەرچووی زانکۆکان بوون، زۆر دڵی مامۆستایان خۆش کرد. ڕۆڵی فیداکارانی خزمەتیش کەوا لە ساڵی ١٩٨٠ ڕوویان لە وڵاتی هۆڵاندا کردبوو، لە دروستکردنی ئەم سەرئەنجامەدا، کاریگەریەکی گەورەی هەبوو.
مامۆستا ڕێک وەک ئەوەی بە بەسیرەتی خۆی هەموو شتێکی بینیبێت، هەمیشە دەیوت” لەم وڵاتانە بمێننەوە و، ببنە هاوڵاتی ئەم وڵاتانە، خۆتان بە خاوەنی منداڵەکانتان بکەن و بایەخیان پێبدەن”. مامۆستا لە یەکێک لە وتارەکانیدا کەوا پێشکەشی هاوڵاتیانی ئەو وڵاتانەی دەکرد دەڵێت” سوودمەند بن لەو مافی هاوڵاتی بوونەی کەوا ئەم وڵاتانە دەیدەن. هەوڵی بەدەستهێنانی مافی هەڵبژاردن و خۆهەڵبژاردن بدەن. منداڵەکانیشتان بنێرن بۆ زانکۆ”. واتای ئەم پەیامەی مامۆستاش، ڕێک لە دوای کودەتا دەستکردەکەی ١٥ ی تەموزی ٢٠١٦ ئاشكرا بوو.
پەیامی سەرەکی مامۆستا کەوا لە میانەی ئەم گەشتەیدا بە خۆشەویستانی خۆیدا لەو وڵاتانە، بریتی بوو لەوەی ببنە مرۆڤێ باش، بیروباوەڕی خۆیان لە ڕووی زمانی حاڵیانەوە دەربخەن. ئەو هەمیشە بەم شێوەیە گوزارشتی لە بیروبۆچونەکانی خۆی دەکرد:
گەر کەسێک فریو بدەین، ئەوا بێ ئەوەی ئاگامان لە خۆمان بێت، برینێک لەسەر دڵی دینەکەمان جێدەهێڵین. ئێمە لە ڕووی ژیانی شەخسیمانەوە، گەر ڕاست و دروستیمان بریندار کرد، لە بیروباوەڕ، تێگەشتن و تێڕوانینی بەرامبەرەکەمان بۆ دین، کونێک دروست دەکەین”.
هەربۆیە کارەکانمان لە ڕوویەکەوە وەک پێشێلکردنی مافی گشتی لێدێت. ئەو کەسانەی خۆیان بۆ دین تەرخان کردووە، پێویستە بە شێوەیەکی وەها خۆڕاگرانە لەسەر ڕێگەی ڕاست ژیان بەسەر ببەن، پێویستە چەشنی ئەبوزەڕی غەفاری، لە شوێنێکدا کەوا کفن و جلی لەبەردا نەبێت، بمرن. واتە گرنگ ئەوەیە ئامادەیی ئەوەیان تێدا بێت کە بێ کفن و جلوبەرگیش بمرن.


ڕێک وەک ئەوەی الله فەرمانی پێکردوون، ڕاست و دروست بن، لە قسە، مامەڵە، هەڵسوکەوت، وەستان لە پشت ئەو شتانەی ئاماژەی پێدەدەن، پاراستنی خۆڕاگریتان لەسەر ڕێگای ڕاست لەو کارانەی ئەنجامی دەدەن، وەها لە کەسانی تر بکەن ئیرەییتان پێببەن، خۆتان وەها دەردەخەن چەشنی ئەوەی لە جیهانی یۆتۆپیاکانەوە هاتبێتن، وەها لە کەسانی تر دەکەن بڵێن” خۆزگە ئێمەش لەو دونیایەوە هاتبووینایە”. بەڵام – پەنا بە خودا- گەر لە ڕوویەکەوە بۆشایی، ناحەقی، درۆ بوونی هەبێت، تێڕوانینی هەموو لایەکیش بە گوێرەی ئەوە دەبێت؛ دەڵێن”کەواتە لە سیستەمی سەرەکی ئەو شتانەی ئەمان دەیدەنە پاڵ دینەکەیان، ئەم جۆرە بۆشاییانەش هەیە”. بەم شێوەیە نەفرەت لە دین دەکەن. هیچ کەسێکیش مافی ئەوەی نیە، وەها لە مرۆڤەکان بکات ڕقیان لە دین بێت. ئەرکی ئێمە ئەوەیە، الله، پێغەمبەرەکەی، قورئان و دین لەلای مرۆڤەکان خۆشەویست بکەین. ئەمەش وابەستەی خۆڕاگریتانە لەسەر ئەو ڕێگە ڕاستەی گرتووتانە.
بە پێچەوانەوە، ئەو ئیماندارە ڕاستەقینانەی لە سەردەمی خاوەن کۆتا پەیامەوە هەتا ئەمڕۆ هاتوون، لە حزوری الله دا سکاڵا لەم جۆرە مرۆڤانە دەکەن؛ ” ئێمە ئەم سپاردەیەمان بە شێوەیەکی بێ کێشە، بێ کەموکورتی، بێ ئەوەی کوناودەری بکەین، گەیاند بە کەسانی دوای خۆمان، بەڵام ئەوان چەشنی کەوگیر کوناودەریان کرد، هەرچی شتی ناشەرعییە بە شەرعییان بینی، مرۆڤەکانیان لە دین دەرپەڕاند و، خودایە ئێمە سکاڵا لەوان دەکەین”.

مامۆستا لە ئەڵمانیا و هۆڵاندا چاوی بە هەرکەسێک کەوت، هەمیشە هەر ئامۆژگاری ئەوەی کردن، کە خزمەت بە هەموو مرۆڤایەتی بکەن. دوای ئەمە سەردانی هەریەک لە دانیمارک، فەڕەنسا، ئیتاڵیای کرد. مامۆستا لە وڵاتەکانی دانیمارکا و فەرەنسا گفتوگۆی لەگەڵ هاوڵاتیان کرد، سەردانی مۆزەخانەی پاریس لۆڤرە و کاتێدراڵی نۆترە دامی کرد. لە ڕێکەوتی ١١ ی کانونی یەکەمی ١٩٩٠، بەشداری لە یەکەم گەشتی شەمەندەفەری خێرا کرد، کەوا بۆ یەکەم جار لە نێوان پاریس و ستراسبۆرگدا گەشتەکە ئەنجام دەدرا. مامۆستا لە میانەی ئەم گەشتەیدا، پێداچوونەوەی بە یەکەم بەرگی کتێبی نوری نەمردا کرد، کە تازە خەریک بوو لە چاپ دەدرا.
مامۆستا لە ڕێکەوتی ١٣ ی کانونی یەکەمی ١٩٩٠، لە پاریسەوە هاتە ڕۆما. ڕۆژی دواتر، نوێژی هەینی لە مزگەوتی ڕۆما کرد، کەوا هێشتا لە دروستکردنی بەردەوام بوون. مامۆستا دوای ئەوەی چەند کارێکی تایبەت بە خزمەتی ئەنجامدا، ڕۆژی دواتر ڕووی لە لەندەنی پایتەختی ئینگلتەرا کرد. لێرەدا بەشداری لە پرۆگرامێکی دوو ڕۆژی کرد. پاشان دیسان ڕووی لە ئەمستەردام کرد. دواتر لە ڕێکەوتی ١٩ ی کانونی یەکەمی ١٩٩٠، دوای گەشتێکی ٢٥ ڕۆژی وڵاتانی ئەوروپا، دیسان گەڕایەوە ئیستەنبول.

ئەو ڕۆژانەی بیر دەکرێن(١٩٩٠)
مامۆستا فەتحوڵڵا گولەن، لە ٢٤ ئازاری ١٩٩١، لە وتارێکدا کەوا لە مزگەوتی ئیزمیر ئاکهیسار پێشکەشی کرد، گوزارشتی لە حەسرەتی خۆی کرد، بۆ ڕۆژانی ڕابردووی خزمەت. لەو وتارەی کەوا دەڵێت ” کوخە خنجیلانەکەی من لە کەستانە پازاری مایەوە”، بیری ئەو ڕۆژانەی دەکاتەوە کە بۆ ماوەی ٤ ساڵ لە مزگەوتی کەستانە پازاری بەسەری بردوون:
من هێز و دەسەڵاتی ئەوەم نیە شتێک بە ئێوە بڵێم، باوەڕ بکەن نیمە. لەوە دەچێت ئەم ڕۆژانە، کاتێک لە داهاتوودا درک بە ڕۆژە باشەکان دەبەن ڕۆژانێک بن کەوا ئاوڕیان لێبدەنەوە و سەیری دەموچاویان بکەن. زۆرن ئەوانەی لە داهاتوودا بەدوای ڕۆژە باشەکان دەگەڕێن، بەڵام ئێوە زوو زوو ئاوڕ لە ڕابردوو دەدەنەوە و سەیری دەکەن، سەیری ئەو ماڵانەتان دەکەن کەوا لە نێوچەوانیاندا نور دەدرەوشێتەوە، سیمایان درەخشانە، سەیری سیمای ماڵەکانتان دەکەن.
سەیری سیمای ئەو بەشە ناوخۆییانەتان دەکەن کەوا بە ڕەنجی شانتان دروست کردووە. سەیری سیمای خوێندنگەکانتان دەکەن، خەیاڵی سیمای ئەو گەنجانە دەکەن کەوا مزگەوتەکانیان لێوان لێو دەکرد. پاشان ڕۆژێک چەشنی ئەوەی هاوەڵان وتیان، دەڵێن: “وای بۆ ڕۆژانی ڕابردوو”، “مەگەر ڕۆژە شیرینەکان لە ڕابردوودا بوون”.


لەوە دەچێت منیش وەها بڵێم. بەڵام لەوە دەچێت لە ژێر خاکدا، یاخود لەسەر خاکیش ببم و، منیش وەها بڵێم.

وای بۆ ڕۆژانی ڕابردوو!
ئەو ڕۆژانە بە تەواوی شایەنی ژیان بوون، ئەو ڕۆژانەی شەوەکانیشی بێ وەستان خەریکی ڕاکە ڕاک بووین. ئەو ڕۆژانەی بێ وەستان چەشنی کوهەیلان بە هەناسەبڕکێ خەریکی ڕاکە ڕاک بووین… دەمانوت ئەمە کۆبوونەوەی هیمەتە و، بەشەرم و خەجاڵەتیەوە، بە ئارەق دەردانەوە دەمانوت” چی دەبێت لەبەر خاتری خودا، هیمەتمانوت” چی دەبێت لەبەر خاتری خودا، هیمەتێک بکەن”…
دەرماڵەی خوێندکارە هەژارەکان بدەن، قوربانی بکەن، خوێندنگەی زانستە ئیسلامیەکان بکەنەوە، بەشی ناوخۆیی بکەنەوە، ماڵ بکەنەوە، خوێندنگە بکەنەوە… ئەو ڕۆژانەی دەمانوت ئەم شتانە بکەنەوە و عارەق لە بنی پێمانەوە دەچۆڕا!
منیش وا دەڵێم و ئێوەش وا دەڵێن. ئەمڕۆ، یاخود ئەمڕۆژانە، دەشێت ڕۆژانێکی پڕ هیجران بن، یاخود ڕۆژانێکی پڕ حەسرەت بن، بەڵام ڕۆژێک دێت کەوا دەبنە “ئەو ڕۆژانەی بیر دەکرێن”.
نەسیبە بەو ڕۆژانەی تێیدا گەورە بوو بوو، شاد و کامەران و ئازاد نەبوو. ئەو کاتێک بیری لە ئوحود دەکردەوە دڵی خۆش دەبوو و پێدەکەنی.
ئەو برینەی پشتی کەوا مستەکۆڵەیەکی تێدا جێدەبوویەوە، کاتێک پشانیان دەدا، دڵخۆش و بەختیار دەبوو، نەک بەو کاتەی بەسەردەمی گوڵدا تێدەپەڕی.
عەبدوڵای کوڕی حوزافەتول سەهمی، بیری لەو ڕۆژانە دەکردەوە کە سەریان بە ئاوی کوڵاودا دەکرد و دەیوت “وای بۆ ڕۆژانی ڕابردوو”.

حوزەیفە بیری لەو ڕۆژە دەکردەوە کە لە ماڵی باوکی دەرکرا و دەیوت” وای بۆ ڕۆژانی ڕۆژانی ڕابردوو”.
عەممار بە هەنگەشەلێ دەگەڕا و بیری لەو ڕۆژانە دەکردەوە کەوا ئاگریان لەسەر پشتی دەکوژاندەوە و دەیوت “وای بۆ ڕۆژانی ڕابردوو”. زوبەیری کوڕی عەوام بیری لەو ڕۆژانە دەکردەوە کە لە حەسیرێکیانەوە پێچاو سوتاندیان و دەیوت” وای بۆ ڕۆژانی ڕابردوو”.
ئەوانە ئەو ڕۆژانە بوون کەوا بە ” وای بۆ ڕۆژانی ڕابردوو” ناو دەبرێن.
چونکە ئەو ڕۆژانە کەسانی ئیماندار، لە ڕیزی داڕنیندا بەردەوام دادەڕندران.
بێ ئەوەی دڵیان بە هیچ بدەن، بێ ئەوەی دڵوابەستەی هیچ خۆشەویستیەک ببن، بێ ئەوەی بە دوای ئەوەدا بگەڕێن کەوا لەبەرچی لە پێش ئەوانی تردا بە ئامێری داڕنیندا بردران، بێ ئەوەی لەبەرامبەر ئەو خزمەتەی ئەنجامیان دەدا بە دوای مافی چێژوەرگرتندا بگەڕێن، هەر دەیانوت” خزمەت” و بە ڕێگەی خۆیاندا دەڕۆشتن.
بە ڕۆژانی پڕ ناسۆری و زوخاوەیان دەوت” وای بۆ ڕۆژانی ڕابردوو، وای بۆ ڕۆژانی ڕابردوو”.
چونکە لەو ڕۆژانەدا جگە لە ڕەزامەندی خودا تێبینیەکی تر بوونی نەبوو. چونکە لەو ڕۆژانەدا خۆ بە گەورە زانین بوونی نەبوو. چونکە لەو ڕۆژانەدا هەموو کەس تاکێک بوو، چونکە لەو ڕۆژانەدا کەس حسابی ئەوەی نەدەکرد لەبەرچی لە پێش ئەوانی تردا خرایە ناو دەستاڕەوە. چونکە لەو ڕۆژانەدا ” كن عند الناس فردا من الناس” بوونی هەبوو. واتە لە نێوان مرۆڤەکاندا تاکێک ببە لەوان”.
ئاخ نەفسی بەدنمەکم! تۆش دەڵێیت ” وای بۆ ڕۆژانی ڕابردوو.

لە مێشکی تۆدا هیچ کام لەو هەست و بیرکردنەوانە بوونی نەبوو، گەر گوێیان بگرتایە یاخود نا، هیچ گوێت پێنەدەدان. دوای ئەوەی ٨ کاتژمێر وانەت دەوتەوە، ئێوارەکەشی لە دوو شوێنی تر بەشداری وانە وتنەوەت دەکرد. شەممان- یەکشەممان، دەمێک لە سیماو، دەمێك لە سیماو دەمێک لە گەدیز، تافێکیش لە دەمیرجی بوویت. هەروەها دەبوو دیسان خۆت فریای وانەکانی ڕۆژی دووشەممە بکەویت. بەڵام گوێت پێنەدادا و دڵگران نەدەبوویت. خەمت نەدەخوارد بەوەی کەس گوێی لێندەگرتیت. کاریگەر نەدەبوویت بەوەی کەس “کاریگەر نیە پێت”.
“وای بۆ ڕۆژانی ڕابردوو”. وای چەندە لە دواوە مانەوە. چەند لە ئێمە دوور کەوتنەوە، وای چەندە “گەورە بووین”. “وای بۆ ڕۆژانی ڕابردوو!” ئێوە چەند بە بچوکی مانەوە. ئاخ “ایام الله”، ئاخ بۆ “ایام الرسول”، ئاخ بۆ ڕۆژەکانی خزمەت، ئاخ بۆ ئەو ڕۆژانەی هیچ تێبینیەکی تر تێکەڵی کارەکان نەدەبوو. هەتا ئێمە گەورە بووین، ئێوە لە دواوە بچوک مانەوە. ئێوە لە کوخە بچوکەکەی من لە کەستانە پازاری مانەوە. ئاخ کوخە دارینەکەم، هەموو شتێک هەر لە تۆدا مایەوە. ئاخ بچوکی تۆ چەندە باش بوویت، لەگەڵ تۆدا هاوڕێ بووین و دیسان” وای بۆ ڕۆژانی ڕابردوو…”
خزمەتە گەورەکانی تورتگوت ئۆزاڵ

لە دوای کودەتاکەی ١٢ ی ئەیلول، ئەو فەرماندانەی سوپا کەوا دەوڵەتیان بەڕێوە دەبرد، حکومەتیان بۆ پارتی ئەناپ بەجێهێشت، بەڵام هێشتا مادەی ١٦٣، وەک شمشێری دیموکراسی بەسەر سەریانەوە بوو. ئەو هاوڵاتیانەی لەدوای کودەتاکە دەستگیرکران، ژمارەیان خۆی لە ٦٥٠ هەزار کەس دەدا. لە کۆی ٢١٠ هەزار دۆسیە کەوا لە دادگا کرابوویەوە، ٢٣٠ هەزار هاوڵاتی دادگایی کران. ٧ هەزار هاوڵاتی داوای سزای لە سێدارەدرانیان بۆ کرا و، ٥١٧ هاوڵاتی سزای لە سێدارەدانیان بەسەردا سەپێندرا. لەم ژمارەیەش ٤٩ سزایان جێبەجێکرا.
لە چوارچێوەی باری نائاسایی وڵاتدا، ٣ هەزار مامۆستا، ١٢٠ مامۆستای زانکۆ، ٤٧ دادوەر لە کارەکانیان دوور خرانەوە.
چەندین پڕۆفیسۆری وەک د. شەریف ماردین کە لەسەر ئاستی دونیا ناوبانگی هەبوو، توێژینەوەی زانستی لەسەر سەعید نورسی ئەنجام دەدا، لە زانکۆکانی ئەمەریکا گفتوگۆی لەسەر دەکرا، پاشان وەک کتێب بڵاو دەکرانەوە، بەڵام لە تورکیا بارودۆخەکە جیاواز بوو، لە تورکیا هێشتا خوێدنەوەی کۆبەرگی پەیامەکانی نور قەدەغە بوو.
تورگوت ئۆزاڵ، ماددەکانی ١٤١، ١٤٢، ١٦٣ یاسای سزاکانی تورکیای لە ڕێکەوتی ١٢ ی نیسانی ١٩٩١ هەموار کردەوە کەوا هاوڵاتیانی تورکیایان لەسەر بیروبۆچوونەکانی سزا دەدا.
بە گوێرەی تێڕوانینی مامۆستا یەکێک لە گەورەترین خزمەتەکانی ئۆزاڵ بریتی بوو لە هەڵگرتنی ئەم ماددانە.
مامۆستا لە دوای ئەم بڕیارە، نامەیەکی پیرۆزبایی ڕەوانەی ئۆزاڵ کرد و تێیدا دەڵێت” لە دوای تەنزیماتەوە گۆڕانکاریەک و بەرەوەپێشچوونێکی بەو شێوەیە ڕووی نەداوە. بە تەواوی ڕۆحمەوە پیرۆزبایی لە ئێوە دەکەم”.
بە تایبەت لادانی ماددەی ١٦٣، لەو ڕۆژگارەدا بڕیارێکی هەروا ئاسان نەبوو. ئەو کەسانەی باسیان لە ئەگەری گەڕانەوەی کۆنەپەرستی دەکرد، ناڕەزاییان بەرامبەر بڕیارێکی لەم شێوەیە دەردەبڕی. بۆ نمونە ئێڕئاڵپ ئۆزگەن کە سەرۆکی سەندیکای پارێزەرانی ئەو کاتەی تورکیا بوو، ئۆڵتان سۆنگورلو وەزیری دادی ئەو کاتەی تورکیا، نزیکەی ٥ هەزار واژۆی کۆکردەوە و تێیدا دەیانوت” ئێمە دژی هەڵگرتنی ماددەی ١٦٣”.
بەڵام ئۆزاڵ، لە کاتی ئەو بڕیارەیدا، ئەم جۆرە فشارانەی لەبەرچاو گرتبوو. ئیدی هەروا بە ئاسانیش تێنەپەڕی. مامۆستا وتەنی، ئۆزاڵ کارێکی قورس و پڕ مەشەقەتی سەرکەوتووانە ئەنجامدا.
ماددەی ١٦٣، باسی لە تاوانی ڕێکخستنی ڕێکخراو بۆ دامەزراندنی دەوڵەت لەسەر بنەمای دینی دەکرد و سزاکەی لە نێوان ٨ -١٥ ساڵ بوو. کەسێک کەوا هیچ کارێکیشی ئەنجام نەدایە، بە گوێرەی ئەم ماددەیە سزای بەسەردا دەسەپێندرا. ماددەی ١٦٣ لە ٤ ماددە پێکهاتبوو، هەر چوار ماددەکەش یەک لە یەک مەتاتی تر بوون.
نەجیب فازیل کیساکورەک کەوا هەتا ئەو ڕۆژەی مرد، بەشێوەیەکی بەردەوام ڕووبەڕووی ئەم ماددەیە دەبوویەوە، دەڵێت” گەر مرۆڤێک بچێتە لای میوە فرۆشێک و ببینێت، میوەفرۆشەکە پێوانەکەی ناتەواوە و کەم دەکێشێت و بڵێت” لە خوا بترسە تۆ حەقی منت خوارد”، ئەم میوە فرۆشەش بچێتە دادگا و سکاڵای لێبکات، دەتوانێت بە ماددەی ١٦٣ سزای بدات. چونکە دەیتوانی بە گوێرەی ئەم ماددەیە بڵێت” تۆ بە هۆی ئەوەی کە وتت “لە خودا بترسە، حەقی منت خوارد”، موزایەدەت بە دین و ئەو بەهایانەوە کرد کە بە گوێرەی دین پیرۆزن، تۆ ئەمانەت بە مەبەستی بەرژەوەندی خۆت بەکارهێنا”.

مامۆستا کۆتایی بە وتارەکانی هێنا(١٦ ی حوزەیرانی ١٩٩١)

مامۆستا لە ڕێکەوتی ١٦ ی حوزەیرانی ١٩٩١، کۆتا خاڵی بۆ وتارەکانی دانا. هۆکاری ئەمەش بریتی بوو لە هەوڵی بەردەوام بۆ کوشتنی مامۆستا لە ڕێگەی دانانی بۆمب لەو مینبەرانەی مزگەوتی ئیستەنبول، کەوا مامۆستا وتاری لێ دەخوێندوە.
هێزەکانی پۆلیس ئەوەیان ئاشکرا کرد، کە پیلانێک بۆ دانانی بۆمب لە مزگەوتی والیدە سوڵتانی ناوچەی ئوسکودار هەیە، کە مامۆستا وتاری هەینی لێدەخوێندەوە. هەوڵێکی هەمان شێوە بۆ مزگەوتی سولەیمانیەش ڕوویدا. مامۆستاش لەبەر ئەوەی نیگەرانی ئەوە بوو زیان بەو هاوڵاتانە بگات کەوا سەردانی وتارەکانیان دەکرد، بە ناچاری بڕیارێکی لەو شێوەیەی دەرکرد. هەروەها هێزە ئەمنیەکانیش بە شێوەیەکی بەردەوام پێداگرییان لەسەر بڕیارێکی لەو شێوەیە دەکرد.

150 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە