هەواڵ

داواکاری گشتی مۆلدۆڤا داوای لێبووردن لە خێزانی مامۆستا ڕفێندراوەکان دەکات

 

داواکاری گشتی مۆڵدۆڤا لەبەردەم کامێرەکان داوای لێبووردنی لە خێزانی ماماۆستا ڕفێندراوەکانی بزاڤی خزمەت کرد.

داواکاری گشتی مۆڵدۆڤا لێکۆڵینەوەی لە ڕفاندنی حەوت مامۆستای بزاڤی خزمەت کرد کە لە مانگی ئەیلولی ٢٠١٨ لە مۆڵدۆڤا ڕفێندرابوون. لە وتارەکەیدا داواکاری گشتی مۆڵدۆڤا داوای شەش ساڵ زیندانی بۆ ڤاسیلی بۆتناری سەرۆکی ئەو کاتەی دەزگای هەواڵگری مۆڵدۆڤا کرد.

ئەلیکساندەر ستۆیانۆگۆلۆ داواکاری گشتی مۆڵدۆڤا دواترین پێشهاتەکانی  پرسی لێکۆڵینەوە لە ڕفاندنی مامۆستاکانی خزمەت ئاشکراکرد. لەسەرەتای وتارەکەیدا داواکاری گشتی مۆڵدۆڤا وتی دەمەوێت داوای لێبووردن بکەم لە خێزانی ئەو مامۆستایانەی کە لە مۆلدۆڤا ڕفێندران، هیوادارم ئەم ڕووداوە ببێتە وانەیەکی باش بۆ ئێمە.

 

 

بەرێوبەری هەوڵگیری دانیپێدانا

دادگای چینسیناو لە ماوەی ١٥ ڕۆژدا بە دۆسیەکاندا دەچێتەوە و یان قبوڵی دەکات یان دەیگەڕێنێتەوە.

بۆتباری سەرۆکی دەزگای هەواڵگری کە تۆمەتبار کراوە بە خراپ بەکارهێنانی پۆستەکەی داوا دەکرێت هیچ پۆستێکی حکومیی پێنەدرێت و بۆ ماوەی ١٠ ساڵیش  زینی بکرێت. هەروەها داواکاری گشتی داوای کرد ئەو سزایانەی کە دادگای ئەوروپی بۆ مافی مرۆڤ بەسەر مۆلدۆڤای سەپاندووە لە سەرۆکی دەزگای هەواڵگری بسەندرێت.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەکانی مۆلدۆڤا بەرێوبەری ئەو کاتی دەزگای هەواڵگری مۆلدۆڤا دانی بەوەداناوە کە کارێکی لەو شێوەیە هەبووە لە سەردەمی دەست بەکار بوونی ئەودا و ئەوەشی وت کە ئەو کارەیان بە نایاسایی کردووە و وتیشی کە هیچ کام لە کارمەندەکانم ئاگاداری ئەو ڕووداوە نەبوون. لەسەر ئەو دانپێدانانە داواکاری گشتی مۆلدۆڤا داوای کرد ئەو بەرێوبەرە ڕادەستی دادگا بکرێت و بەپێی یاساکان سزای خۆی وەرگرێت.

لە ٦ی ئەیلولی ٢٠١٨ حەوت مامۆستای قوتابخانەکانی بزاڤی خزمەت لە مۆلدۆڤا لە ڕێگەی چوونیان بۆ قوتابخانە ڕفێندراون.

دادگای ئەوروپی بۆ مافەکانی مرۆڤ لەسەر ئەو ڕووداوە سزای بەسەر مۆلدۆڤادا سەپاند. لەبەرامبەردا حکومەتی مۆلدۆڤا ٢٥ هەزار یۆرۆ سزای دارایی بۆ هەر مامۆستایەک بەخشی بە دادگاکە.

42 جار بینراوە 3 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە