بیروڕاهەواڵ

خۆی لە زیندانە و تابلۆکانی لە نیویۆرک!

 

 

 

 

 


فەوزی یازیجی بەڕێوەبەری گرافیکی ڕۆژنامەی زەمان، ماوەی ٤٠ مانگە لە زیندانی داخراوی سلیڤری شاری ئیستەنبول دەستبەسەرە. یازیجی ٤٠ تابلۆی لە زیندانی سلیڤری کێشاوە و، لە یەکێک لە ناوەندە هونەرییە گرنگەکان شاری نیویۆرک نمایش کرا.
یازیجی لە ڕێکەوتی ٢٧ ی تەموزی ٢٠١٦ لە زیندانی سلیڤری دەستبەسەرە و، ٤٠ دانە لەو تابلۆیانەی لە زیندان کێشاونی، لە پێشانگایەکی شاری نیویۆرکدا نمایش کرا.
یازیجی ٤٠ ماوەی مانگە لە زیندانە و، نزیکەی ٨ مانگیشی لەم ماوەیە، لە ژووری تاکە کەسیدا بەسەر بردووە و، پێشانگاکەی لە ژێر ناوی “تاریکی سپی” کرایەوە.
جاران تابلۆی “ڕەش- سپی”م دەکێشا، ئێستا” تاریکی- سپی” دەکێشم

ناوی پێشانگاکە لەو تابلۆیانەوە وەرگیراوە کەوا یازیجی لە زیندان کێشاوێتی. لە یەکێک لەو تابلۆیانەی کەوا یازیجی لەسەری نوسیوە، دەڵێت:
” جاران تابلۆی “ڕەش- سپی”م دەکێشا، ئێستا” تاریکی- سپی” دەکێشم”…

نابراو لە وێنەکانیدا کاری لەسەر بابەتەکانی خەیاڵ، ئازادی و وەرچەرخان کردووە.

” بەرێوەبەری گرافیکی واشنگتۆن پۆست یەکێکە لە دەستپێشخەرانی پێشانگاکە”
پێشانگاکە بە سپۆنسەری زانکۆی St. John’s بەڕێوە دەچێت و گرێگ مانیفۆڵد بەڕێوەبەری گرافیکی ڕۆژنامەی واشنگتۆن پۆستیش یەکێکە لەو کەسانەی دەستپێشخەری لە ڕێکخستنی پێشانگەکەدا کردووە.

مانیفۆڵد لە چەند ساڵی ڕابردوودا، لە پێشبڕکێیەکی گرافیکدا بە ناوی SND پێکەوە لەگەڵ یازیجی ئەندامی لیژنەی داوەری بوون و سەبارەت بە تابلۆکانیش دەڵێت” تابلۆی زۆر بەهێزی تێدایە، هەندێک لە تابلۆکان، لە ڕوناکیەکی کەمی زیندانی سلیڤریدا کێشراوە”.
لەلایەکی ترەوە، هەندێک لەو گرافیکانەی فەوزی یازیجی کەوا لە کاتی کارکردنیدا لە ڕۆژنامەی زەمان خەڵاتی وەرگرتووە، نمایش کرا.
مانیفۆڵد کەوا بە نوسراوێک بەشداری لە پێشانگاکەدا کردووە دەڵێت” هێزی هونەر و خەیاڵ هەرگیز زیندانی ناکرێت”.

” لە فیلمێکی ڕێکلامەوە بەڵگەی کودەتایان دەرهێنا”
یازیجی لە نێوان ساڵانی ٢٠١٣-٢٠١٦ بەڕێوەبەری بەشی گرافیکی ڕۆژنامەی زەمان بووە و زیاتر لە ١٠٠ جار خەڵاتی وەرگرتووە. یازیجی لە هەمان دۆسیەی دادگاییکردنی هەریەک لە ڕۆژنامەنوسان ئەحمەد ئاڵتان، مەهمەت ئاڵتان، نازلی ئلیجاک، یاقوب شیمشەک و توغرول ئۆزشەنگوڵ دادگایی کرا.
ناوبراو بە هۆی یەکێک لە ڕێکلامەکانی ڕۆژنامەی زەمانەوە، سزای ١٠ ساڵ و ٥ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.

206 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە