بیروڕاهەواڵ

ئەحمەد بورهانی توشبووی نەخۆشی شێرپەنجە، چاوەڕێی هاتنی دایکی دەکات

ئەحمەد بورهان ئەتاچ، ئەو منداڵە تەمەن ٨ ساڵەی توشی نەخۆشی شێرپەنجە بووە و، لە هەمان کاتدا باوکیشی ماوەی ٢٢ مانگە لە زیندانە، ئێستا لە وڵاتی ئەڵمانیایە و چاوەڕێی هاتنی دایکی دەکات.
ناوبراو بە هۆی ئەوەی قەدەغەی هاتووچۆ لەسەر پاسپۆرتەکەی دایکێتی، بە ناچاری لەگەڵ نەنکیدا ڕووی لە وڵاتی ئەڵمانیا کردووە و، بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەریەکەی پێویستی بە کۆکردنەوەی ٥٩ هەزار یۆرۆیە.
دووری ئەتاچ لە دایکی، کاریگەری نەرێنی لەسەر نەخۆشیەکەی هەیە و، لە هەمان کاتدا ٢٢ مانگە بە حەسرەتی باوکیەوە دەژی.
ئەتاچ بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەریەکەی پێویست بە کۆکردنەوەی ٥٩ هەزار یۆرۆیە و، لە ماوەی ڕابردوودا لە ڕێگەی پلاتفۆرمی “GoFundMe”، ١٨ هەزار یۆرۆی بۆ کۆکرایەوە و هەڵمەتەکە هەتا ئێستا بەردەوامی هەیە.

49 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە