هەواڵ

ستەمکاری بووە هۆی گیان لەدەستدانی کەسێکی دیکەش

 

مادەنی عارفئۆغڵو یەکێک بوو لە بازرگانانی دیار و ناسراوی شاری بینگۆل. لە چوارچێوەی ئەو چەوساندنەوە و ستەمکارییەی لە دوای هەوڵی کودەتا شکستخواردووەکەی ١٥ی تەموزەوە لە دژی بزاڤی خزمەت و هاوسۆزانی دەستی پێکردووە مادەنی عارفئۆغڵو دەستگیرکراوە و سەرەڕای نەخۆشییە قورسەکەی و ئەنجامدانی چەندین نەشتەرگەری لە گرتووخانەدا ‌هێڵدرایەوە تا ئەو کاتەی گەیشتە سەرە مەرگ.

عومەر فاروق گەرگەرلیئۆغڵو ئەندامی پەرلەمانی تورکیا و داکۆکیکار لە مافەکانی مرۆڤ لە ڕێگەی هەژماری تایبەتی خۆیەوە لە تویتەر ناڕەزایی خۆی لەو بارەیەوە دەربڕی و ڕایگەیاند:

“مادەنی عارفئۆغڵو بازرگانێکی شاری بینگۆل بوو، لە دوای ڕاگەیاندنی باری نائاسایی دەستگیر کرا و دەست بەسەر ماڵ و موڵکیدا گیرا، هەرچەندە نەشتەرگەری گواستنەوەی سییەکانی بۆ کرابوو بەڵام بە پێداگرییەوە لە گرتووخانەدا هێڵدرایەوە، ڕووبەڕووی هەموو پشتگوێ خستن و پێشێلکارییەکی تەندرووستی بووەوە، ڕیخۆڵە کوێرەی تەقی، لە ژێر چاودێری ورد لە مردن گەڕایەوە، تەواو نەبوو…”

وتیشی: تووشی شێرپەنجە بوو، لە بارودۆخێکی زۆر خراپدا بوو، سزاکەیان بۆ دوانەخست، لەنێو ئازاردا دەتلایەوە، چەندین جار پێشنیارم پێشکەش بە پەرلەمانی تورکیا کرد، ئەو بابەتەم بردە پەرلەمان، لە کۆتاییدا ئازادکرا بەڵام کات زۆر درەنگ بوو، بە تەواوی پوکابووەوە، تەواو بووبوو! ئەوە وێنەی پیشتر و دوای ئازادبوونی لە زیندانە کە ئەو ستەمکارییەی تورکیا دەردەخات! بەربەیانی ئەمڕۆ کۆچی دوایی کرد.”

 

67 جار بینراوە 2 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە