هەواڵ

سەرۆکی مۆڵدۆڤا بۆ ئێردۆغان: خوێندنگەکانی بزاڤی خزمەت ڕادەست ناکەین

 

ئیگۆر دۆدۆن سەرۆک کۆماری مۆڵدۆڤا وەڵامی داواکارییەکەی ڕەجەب تەییب ئێردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیای دایەوە کە داوای کردبوو خوێندنگەکانی ئۆریزۆنت کە سەر بە بزاڤی خزمەتن ڕادەستی دامەزراوەی مەعاریفی سەر بە ڕژێمەکەی ئێردۆغان بکرێت و وتی “ئەو خوێندنگایانە تایبەتن، ئێمە وەک حکومەت هەرگیز ناچینە ناو کارێکی لەو شێوەیە” و بە تەواوی دەرگای بە ڕووی ئێردۆغاندا داخست.

ئیگۆر دۆدۆن ڕۆژی ٣٠ کانوونی یەکەم لەمیانەی سەردانێکیدا بۆ ئەنقەرە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ ئێردۆغان کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشیان ئەنجامدا و لەو کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەدا ئێردۆغان وتی “چاوەڕوان دەکەین خوێندنگەکانی ئۆریزۆنت ڕادەستی دامەزراوەی مەعاریف بکرێن”. ئەوکات سەرۆکی مۆڵدۆڤا بێدەنگی هەڵبژارد لە بەرامبەر ئەو وتانەی ئێردۆغان بەڵام دوای دوو هەفتە بێدەنگی شکاند و ڕایگەیاند حکومەتی مۆڵدۆڤا هەرگیز دەستوەرناداتە کاری وەک فرۆشتن یاخود ڕادەستکردنی خوێندنگەکانی ئۆریزۆنت.

دۆدۆن لەو بارەیەوە وتی “پێش هەموو شتێک خوێندنگەکانی ئۆریزۆنت وەبەرهێنانێکی تایبەتە.  بە هیچ شێوەیەک ناکرێت حکومەت دەستوەربداتە فرۆشتن یاخود ڕادەستکردنی بە لایەنێکی دیکە. حکومەت ناتوانێت دەستوەربداتە ئەو کارە.”

شایانی باسە ڕۆژی ٦ ی ئەیلولی ساڵی ٢٠١٨، حەوت مامۆستای خوێندنگەکانی ئۆریزۆنت دەستگیر کران و ڕادەستی تورکیا کرانەوە، وە تا ئێستا لە گرتووخانەکاندان. لەسەر ئەو ڕووداوەش دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا سزای بەسەر مۆڵدۆڤادا سەپاند.

 

https://www.tr724.com/dodondan-erdogana-maarif-cevabi-o-ise-girmeyiz/

25 جار بینراوە 2 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە