هەواڵ

ئەو سەردانەی کە بووە هۆی دڵخۆشکردنی ئەحمەد بورهان

بە بیانوی ئەوەی کە پاڵپشتی لە تیرۆر کردووە لەژێر سیای بڕیار لەجێی یاسا باوکی ئەحمەد بورهانی توشبوو بە نەخۆشی شێرپەنجەی ئێسک ماوەی ٢٢ مانگە لە زینداندایە، نوسەر و چالاکوان ناتالی ئاڤازیان سەردانی ئەحمەد بورهانی کرد و ئەو منداڵەی بە سەردانەکەی دڵخۆشکرد، بورهان پێش دوو ڕۆژ سەردانی باوکی کردبوو و ڕۆژێکی خۆشی بەسەر بردبوو.

بەهۆی سەردانەکەی ناتالیاوە جارێکی تر ئەحمەد بزە بۆ سەر لێوەکانی گەڕایەوە، ناتالی ئاڤازیانی نوسەر لە سەردانەکەیدا چەند یاریەکی بۆ ئەحمەد هێنابوو هەتا دڵی خۆش بکات.

لە نەخۆشخانەیەکی ئەدەنە ئەحمەد چاوی بە باوکی کەوتبوو، ساتی چاوپێکەوتنەکە دڵی مرۆڤ دەکات بە ئاو چونکە ئەوەندە باوەش بەیەکدا دەکەن، دەیانەوێت لە ڕێگەی ئەو بەوەشانەوە حەسرەتی دوریان بگۆڕنەوە، ئەو کەسانەی لەوێ ئامادە بوون دڵیان پڕ بوو.

لەدوای چاوپێکەوتنەکەی لەگەڵ باوکی سەردانکەرێکی تر سەردانی ئەحمەد دەکات و لەو ڕێگەیەوە بە هێنانی چەند یاریەکی منداڵانە سەردانکەرەکەی کە ڕۆژنامەنوس و چالاکوان ناتالیا ئاڤازیان بوو دڵی ئەحمەدی توشبوو بە نەخۆشی شێرپەنجەی دڵخۆش کرد.

زولفەکار تومەر کە پەرلەمانتاری پێشوی جەهەپەیە بە ئەحمەدی بورهانی ڕاگەیاند کە ئەو  دەتوانێت کاروبەری ڤیزەی بۆ ئاسان بکەت، ئەم هەواڵەش ئەحمەد بورهانی خۆش کرد.

دایکی لەلایەن حکومەتەوە ڕێگەی پێ نادرێت کە بچێتە ئەڵمانیا و لەوێ یارمەتی منداڵەکەی بدات هەتا چارەسەری پزیشکی وەربگرێت. دایکی داوا لە دەسەڵاتدارانی تورکیا دەکات کە ڕێگەی بدەن هەتا لەگەڵ کوڕە نەخۆشەکەیدا بچێتە دەرەوەی وڵات بۆ ئەوەی کوڕەکەی لە نەخۆشیەکە چاک ببێتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش دایکی داوا لە هەموو دەسەڵاتداران دەکات کە پاڵپشتی بکەن و بێن بە هانایەوە.

 

 

http://www.samanyoluhaber.com/ahmet-burhani-mutlu-eden-ziyaret-haberi/1343679

24 جار بینراوە 2 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە