گۆشەی م.فتحوڵڵا گولەنهەواڵ

پەیامی “وەفا” لە لایەن مامۆستا فەتحوڵا گولەنەوە

 

هاوسۆزانی بزاڤی خزمەت لە وڵاتی سوید چالاکییەکیان بۆ یادکردنەوەی ئەو کەسانە کردەوە کە بە هۆی ئەو ستەمکارییەی لە لایەن حکومەتی تورکیاوە بەرامبەر بە بزاڤی خزمەت و هاوسۆزانی دەکرێت گیانیان لەدەستداوە. لە پرۆگرامەکەدا پەیامێکی مامۆستا فەتحوڵا گولەن خوێندرایەوە.

تا ئێستا لە چوارچێوەی ئەو ستەمکاری و چەوساندنەوەیەی لە دوای هەوڵی کودەتا شکستخواردووەکەی ١٥ی تەموزەوە لە تورکیا بەرامبەر بە بزاڤی خزمەت و هاوسۆزانی ئەنجام دەدرێت ٢٧٨ کەس گیانیان لەدەستداوە. هەندێک لەوانە لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانیان لەدەستداوە و هەندێکیان چیتر نەیانتوانی بەرگەی ئەو ستەمکارییە بگرن و گیانیان لەدەستدا، و هەندێکی دیکەشیان بە هۆی ئەوە مافی ژیانی پێ نەدەدرا ناچاربوو بەرەو وڵاتانی دیکە هەڵبێن و لە ڕێگەدا گیانیان لەدەستدا.

دواتر لە چوارچێوەی پرۆگرامەکەدا پەیامێکی مامۆستا فەتحوڵا گولەن خوێندرایەوە کە تێیدا مامۆستا فەتحوڵا گولەن باسی لە هەستی “وەفا” کردبوو کە یەکێکە لە گرنگترین بەشی ڕەوشتی جوان و جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەوا نزایانەی لە سەرانسەری جیهان دەکرێت نیشانەیەکی دەرخەری وەفایە.

 

ئەمەش دەقی پەیامەکەی مامۆستا فەتحوڵا گولەنە:

 

پەیامێک بۆ پرۆگرامی “خەتمی وەڤا”

برایان و خوشکانی بەڕێزم بە گەنج و پیرەوە کە لە چواردەوری هەستی “وەفا” کە یەكێکە لە گرنگترین بەشی ڕەوشتی جوان کۆبوونەوەتەوە.

سەدان دۆست و خوشک و برامان هەیە کە لە ماوەی ئەم چەند ساڵەدا لە خاک و نیشتیمانی خۆیاندا چەوسێندراونەتەوە، لە ژێر ئەشكەنجەدا گیانیان لەدەستداوە، لە گرتووخانەکاندا چارەسەری پێویستیان بۆ نەکراوە و گیانیان لەدەستداوە، یاخود لە دەریای ئیجە و مێریچدا خنکاون و یاخود لە ڕێگەی هیجرەتی جەبریدا گیانیان لەدەستداوە. پێم وانییە ئەوە مرۆڤە بەڕێزانە پێویستیان بە نزای ئێمە بێت کە پێی ئایەتەکانی قورئانی پیرۆز و فەرموودەکانی پێغەمبەر ( دروودی خوای لەسەر بێت) هەر یەکەیان خۆی شەهێدێکە.

لەگەڵ ئەوەشدا نزا کردن و خەتمی قورئانی پیرۆز و هەدییە کردنی بۆ گیانی ئەوان بە ئەرکێکی سەرشانمان و قەرزێکی وەفا لە ئەستۆمان دەبینم.

سوپاس و ستایشی خۆمتان ئاراستە دەکەم بە هۆی ئەوەی لە چوارچێوەی ئەو هەستیارییە کۆبوونەتەوە و لە سەرانسەری جیهاندا خەتمی قورئانی پیرۆز دەکرێت و دوعا دەکرێت و وانەی وەفا دەڵێنەوە. دەمەوێت ئەوەشتان بەبیر بهێنمەوە کە یەکێک لە ناوە پیرۆزەکانی خوای گەورە بریتییە لە الوفی؛ ئەو کەسەی تەنانەت بچوکترین هەوڵیش بێ بەرامبەر جێناهێڵێت و بە دڵنیاییەوە هەموو کاتێک بە وەڤا پاداشتی وەفا دەداتەوە و بەڵێنەکانی جێبەجێ دەکات.

پەروەردگاری بەخشندە و بە بەزەییمان، ئەو خوشک و برایانەمان کە لە پێناو گەیاندنی ناوی خودا و پەیامەکەی خزمەتیان دەکرد و شەهیدبوون، ئەو کەسانەی لە فێڵ و تەڵەکەی ١٥ی تەمزودا شەربەتی شەهادەتیان نۆشی، ئەو کەسانەی لەم سەردەمەدا بە ئەشکەنجە شەهید دەکرێن، ئەو چەوساوانەی ناچاربوون لە نیشتیمانی خۆیان هەڵبێن و لە ڕێگەدا شەهید بوون لە نزاکانمان ئاگادار بکاتەوە. پاداشتی ئەو خەتمەی کردوومانە بکات بە نسیبی ئەوان و خۆشحاڵیان بکات. دڵە بریندارەکانیان بە خواردنەوەی ئاوی کەوسەر بە دەستی پێغەمبەر شادمان بکات.

خودای گەورە ئارام ببارێنێت بەسەر خانەوادەی ئەو کەسانەدا و ئەو کەسانەی بە ئازاری ئەوانەوە دەتلێتەوە. هەموویان بە ڕەحمەتی خۆی شاد بکات.

یا عەزیز و یا قەهار هەموو مرۆڤە بێتاوانەکان ساتێک زووتر لە ژێر دەستی ستەمی دووڕووەکان ڕزگار بکەیت… ئامین

 

 

 

http://www.samanyoluhaber.com/fethullah-gulen-hocaefendiden-vefa-mesaji-haberi/1343245/

156 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە