هەواڵ

تورکیا مامۆستایەکی بزاڤی خزمەتی لە ئەلبانیا رفاند

 

هارون چێلیک مامۆستا لە قوتابخانەکانی بزاڤی خزمەت لە ئەلبانیا بە شێوازێکی دوور لە یاسا لە ئەلبانیاوە بەرەو تورکیا ڕفێندرا.

ئەو مامۆستایە کە لەسەر داوای حکومەتی ئاکەپە ماوەیەک لە ئەلبانیا دەستگیرکرابوو دواتر ئازاد کرا و بە شێوازێکی نهێنی بەرەو فڕۆکەخانە ڕفێندرا.

ئەو مامۆستایە سەڕەڕای بڕیارەکەی دادگای ئەلبانیا و وەزارەتی ناوخۆی ئەلبانیا ڕفێندرا و بەرەو تورکیا رەوانەکرا.

هارون چێلیکی تەمەن ٤١ ساڵ ٥ مانگ لەمەو پێش لەسەر داوای حکومەتی تورکیا و ئاکەپە لە ئەلبانیادەستگیرکرا.

چێلیک کە زۆربەی کاتەکانی لە زیندان بەسەربرد هەفتەی پێشوو دادگا بڕیاریدا ئازادی بکات. هاوڕێکانی کاتێک بیستیان لە زیندان ئازادکراوە توشی شۆک بوون. پۆلیسەکان چێلیکیان گرت و ڕاستەوخۆ بەرەو فڕۆکەخانەی ریناسیان برد.

چیلیک داوای پەنابەرێتی لە ئەلبانیا کرد بەڵام ماوەی ٥ مانگ دەبێت ئەم داوایەی قبوڵ نەکراوە. پۆلیسی ئەلبانیان چێلیکیان برد بەرەو فڕۆکەخانە و بەرەو تورکیایان بەڕێ کرد بێ ئەوەی داواکاری دادگایان پێبێت.

شایەنی باسە پێشتر و لە ٨ی کانونی یەکەمی ٢٠١٩ ئێردۆغان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئەلبانیا کۆبووەوە و لەو کۆبونەوە کاتژمێر و نیویە کە ڕۆژنامەکان بۆیان نەبوو بچنە ژوورەوە، وتیان باسیان لە زەمینلەرزەکەی ئەلبانیا کردووە کە گوڕەکەی ٦.٤ بوو. هیچ زانیاریەکی تر دەربارەی ئەو کۆبوونەوەیە ئاشکرا نەکرا.

39 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە