بیروڕاهەواڵ

“ئێردۆغان بە دەستی خۆی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بێ بەها دەکات”

دوای ئەوەی دادگای ڕۆمانیا، ڕادەستکردنەوەی بوشرا شەنی بە ئەنقەرە ڕەتکردەوە، بابەتی تۆمەتبار کردنی هاوسۆزانی خزمەت لەلایەن کاربەدەستانی ئەنقەرەوە، لە ڕۆژەڤی مێدیای ڕۆمانیا دەنگی دایەوە.

ئۆڤیدیو ناهۆوی بەڕێوەبەری دیسکی دەنگی فەرەنسا لە ڕۆمانیا، سەبارەت بە تۆمەتبارکردنی هاسۆزانی خزمەت لەلایەن ڕەجەب تەییب ئێردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیاوە وتی” ئێردۆغان، بە شێوەیەکی گشتی وشەی تیرۆر بەرامبەر تەواوی دوژمنە خەیاڵی و راستەقینەکانی خۆی بەکار دەهێنێت. تورکیا کەوا کێشەیەکی راستەقینەی لەگەڵ تیرۆریزمی هێزە جیهادیەکان هەیە، کاتێک ئەم بەرەنگاربوونەوە مەشروعەی خۆی بە سیاسی دەکات، بەهای ناهێڵێت “.
ئۆڤیدیۆ ناهۆی کە ڕۆژنامەنوسێکی ئەزمونداری سیاسەتەکانی دەرەوەی وڵاتەکەیەتی، سەبارەت بە مامەڵەی کاربەدەستانی تورکیا و چۆنیەتی بەرەنگاربوونەوەیان لەگەڵ هاوسۆزانی خزمەت وتی:
“ڕۆژی چوارشەممە، دوای ئەوەی مامۆستایەکی گەنج بە ناوی بوشرا زەینەب شەن، لە خوێندنگەی دوا ناوەندی کۆمپیوتەری شاری بیوکرەشی پایتەختی ڕۆمانیا دەستگیر کرا، تەواوی کارەکانی ژووری نوسینی ئێمە، لەسەر ئەو بابەتە چڕ بوویەوە.
سەر لە ئێوارەکەی تەواوی ڕووداوەکان ڕوون بوونەوە. بوشرا شەن لەلایەن کاربەدەستانی ئەنقەرەوە داوای ڕادەستکردنەوەی کرابوو، هەر بۆیە لەلایەن پۆلیسی ئەم وڵاتەوە دەستگیر کرا.
بەڵام دادگای ڕۆمانیا دەستبەجی داواکەی ئەنقەرەی رەتکردەوە. وەک لە زاراوەی یاساییدا باوە، دەڵێن هێندەی خواردنەوەی قاوەیەکە بە ئاسانی ڕەتی کردەوە. کاتێک هەموو شتەکان ئاشکران، ئیدی زۆر بە ئاسانی دەزانیت کەوا کێ بڕیار لەسەر چی دەدات.

“پارێزەر، داواکاری گشتی، دادوەر هەموویان کۆکن لەسەر ئەو بابەتە”
زیاتر لە هەموو ئەمانە، کاتێک مامۆستاکە چووە بەردەم دادگا، پارێزەر و داواکاری گشتی و دادوەر لەسەر هەمان بڕیار کۆک بوون. مامۆستا بوشرا کەوا هاوسەرگیری لەگەڵ هاوڵاتیەکی ڕۆمانیا کردووە، مۆڵەتی مانەوەی یاسایی لەم وڵاتەدا هەیە، دەبێت بپارێزرێت و ڕادەستی ئەو وڵاتە نەکرێتەوە کە شوێنی لە دایک بوونێتی.
ئەندامبوون لە ڕێکخراوێکی تیرۆرستی، یەکێکە لەو تۆمەتانەی بە شێوەیەکی بەربڵاو لە تورکیا ڕووبەڕووت دەبێتەوە. ئەمەش ئارگومێنتێکە ئێردۆغان ڕاهاتووە لەسەر ئەوەی لە دژی دوژمنە خەیاڵی و راستەقینەکانی بەکاری دەهێنێت.
” تیرۆرست بوون لە تورکیاکەی ئێردۆغاندا”
لە سیستەمی دادگاکانی تورکیا، تۆمەتبار بوون بە تاوانی ئەندامبوون لە ڕێکخراوی تیرۆرستی، بەسە بۆ ئەوەی ماوەیەکی زۆر لە زینداندا بمێنیتەوە، بە بێ ئەوەی چاوت بە هیچ دادوەرێکیش بکەوێت. خۆ گەر چاویشی بە دادوەر کەوتبێت، دیسان هەر پێشتر چارەنوسیان بۆ دیاری کردووە.
لەم ساڵانەی دوایدا، بە تایبەت دوای شکستهێنانی هەوڵی کودەتاکەی ٢٠١٦، زۆرێک لەوانەی لە تورکیادا هەست بە مەترسی دەکەن، ئەو وڵاتەیان بەجێهێشتووە.

بەڵام دوای ئەوەش، ئەوان لە هەر شوێنێکی ئەم دونیایە ببن، قۆڵە درێژەکانی ئێردۆغان، لە ڕێگەی پێشکەشکردنی داوای ڕادەستکردنەوەوە، هەوڵ دەدەن دەستیان پێیان بگات.
چونکە بە گوێرەی ئیردۆغان، هەرکەسێک لە دژی بوەستێتەوە، “تیرۆرستە”.
چەشنی ئەوەی لە سەردەمی حکومەتی پلەهۆتنیوک ئۆلیگارک لە کۆماری مۆڵدۆڤا روویدا، کاتێک سەرلەبەیانیەکی زوو هەندێک مامۆستایان قۆڵبەست کرد و بێ دادگایی کردن رەوانی تورکیایان کردنەوە، هەندێک لە وڵاتانی دونیا بە هەمان شێوە کار دەکەن.
ئەو داماوانەی بەم شێوەیە قۆڵبەستکراون، ئێستا لە زیندانگەلێک دانراون، کە خۆیشیان نازانن کەی ئازاد دەکرێن. باوکی ئەو خانمەی لە چەند ڕۆژی پێشوودا دەستگیر کرا، یەکێکە لەو مامۆستایانەی هەوڵی رادەستکردنەوەی دراوە، بەڵام بە هۆی شانسیەوە ڕزگاری بوو. ئەگەرچی لە حاڵی ئێستاشدا دەستیان لێ هەڵنەگرتووە و لە سەرتاسەری دونیا بە ئامانج گیراوە.
“وڵاتە لاوازەکان، سەریان لە بەرامبەر فشارەکاندا نەوی دەکەن”
ئەو وڵاتانەی سیستەمی دادگاکان لاوازە، یاخود دادگاکانیان لە ژێر فەرمانی سیاسیەکاندا کار دەکەن، سیاسیەکانیان پارە خۆرن، خۆیان ڕادەستی فشارەکانی ئەنقەرە دەکەن.
گەر لەم ناوچەیەی خۆمان نمونەیەک بهێنینەوە، ئەوا هەریەک لە کۆسۆسڤۆ، سربستان و مۆڵدۆڤا دەشێت نمونەیەکی شیاوی ئەم بابەتە بن.
لەم شوێنانەدا تورکی هێزێکی کاریگەرە و، بە نیسبەت سیاسیەکانی ئەو وڵاتانەشەوە، خۆیان وەک سپۆنسەری پڕۆژەی سەرنجڕاکێش پشان دەدەن.
بەڵام ڕۆمانیا لە ڕیزی ئەو وڵاتانەدا نیە.
ئەو بڕیارەی ڕۆژی دوێنێی دادگای ڕۆمانیا، جاری دووهەمە کە ڕادەستکردنەوەی مامۆستایەکی خزمەت ڕەت دەکاتەوە. ڕۆمانیا بەو شێوەیە ئەوە پشان دەدا، کە ڕێزی یاساکانی دەگرێت. ئەم هەواڵە لە هەمان کاتدا بە نیسبەت هاوڵاتیانی وڵاتەکەی خۆیشیەوە هەواڵێکی خۆشە.
هەروەها دەبێت ئەوەش لە بیر نەکەین، کە دادگای ڕۆمانیا لە ڕوونکردنەوەی هۆکاری بڕیارەکەیدا ئاماژەی بەوە داوە، هەر وڵاتێک بە هۆکاری سیاسی و کۆمەڵایەتی مافەکانی مرۆڤی تێدا پێشێل بکرێت، داوای رادەستکردنەوەی هاوڵاتیەکانی ڕەت دەکاتەوە.
“پەیامێک لە بیوکرەشەوە بۆ ئەنقەرە”
پەیامەکەش ئاشکرایە: تورکیا وەک دۆست و هاوپەیمانی ناو هێزەکانی پەیمانی باکوری ئەتڵەسی(ناتۆ) بەردەوامی هەیە، بەڵام ڕۆمانیا پابەندە بە بەهاکانی ئەوروپاوە. لە راستیشدا هیچ وڵاتێکی یەکێتی ئەوروپا، وەڵامی ئەم داواکاریانەی ئەنقەرەیان نەداوەتەوە.
هەروەها دوو پەیامی تریشی هەیە کە دەیەوێت بە ئەنقەرەی بدات:
تورکیا کەوا کێشەیەکی راستەقینەی لەگەڵ تیرۆریزمی هێزە جیهادیەکان هەیە، کاتێک ئەم بەرەنگاربوونەوە مەشروعەی خۆی بە سیاسی دەکات، بەهای ناهێڵێت.
دووهەم: مێدیای ڕۆمانیا جارێکی تر ئەوەی سەلماندەوە کە بە جددی کار لەسەر بابەتی مافەکانی مرۆڤ دەکات و هەوڵی پاراستنی دەدات؛ لەم بابەتەدا جێگەی دەستخۆشیە.

 

https://www.youtube.com/watch?v=foXC_EfEWlM&feature=emb_title

 

159 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە