بیروڕاهەواڵ

دوای مردنی لە زیندان ئازادیان کرد

کوشتنی هاوڵاتیان لە زیندانەکانی تورکیا بەردەوامە و، هاوڵاتیەکی تر بە ئەنقەست ڕەوانەی مەرگ کرا.
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەی کاربەدەستانی تورکیا لەگەڵ هاوسۆزانی بێ گوناحی بزاڤی خزمەت، مامۆستا ئێنگین ئێرۆڵ کە پێش ٣ ساڵ بە بەهانەی بێ بنەما دەستبەسەر کرا، لە زیندان گیانی لە دەستدا.
ناوبراو بە هۆی توشبوونی بە نەخۆشی شێرپەنجەوە بڕستی لێدەبرێت و، لە ماوەی ڕابردوودا زیاتر لە ٢٠ جار بە شێوەی فەرمی داوای ئازادکردنی لە زیندان کردووە.
بەڵام تەواوی داواکاریەکانی ناوبراو لەلایەن کاربەدەستانی زیندانەوە پشتگوێ خراوە. هەروەها سەرەڕای ئەوەی چەندین جار داوای ئەوەی کردووە کە چاوی بە پزیشکی تایبەت بە نەخۆشیەکەی بکەوێت، بەڵام لە ٣ مانگی رابردوودا بە هیچ شێوەیەک نەیانهێشتووە جاوی بە پزیشک بکەوێت.
مامۆستا ئێنگین لە ڕێکەوتی ١٠ ی ئەم مانگە باری تەندروستی تێکدەچێت و، کاتێک دەیبەنە نەخۆشخانە زۆر درەنگ دەبێت!
ناوبراو پێش ئەوەی لە نەخۆشخانە گیان لە دەست بدات، بە کەسوکارەکەی وتتوە” دوو هاوڕیی تریشم وەک من هەمان حاڵیان هەیە، بەڵام ڕێگەی ئەوانیش نادەن لە زیندان ئازاد بێنە دەرەوە”.
ئێستا ڕای گشتی چاوەڕیی وەڵامی ئەم پرسیارانە دەکات:
مامۆستا ئێرۆڵ کە لە کاتی چوونە زیندان کێشی لاشەی ١٣٠ کیلۆ دەبێت و دواتر بۆ ٦٥ کیلۆ دابەزی، لەبەرچی ڕێگری لە ئازادبوونی کرا؟
مامۆستا ئێرۆڵ کەوا لە ڕاپۆرتە پزیشکیەکانیشدا ئاماژە بە نەخۆشی شێرپەنجەکەی کراوە، کێ لە زینداندا هێشتیەوە هەتا گیان لە دەست بدات و لێپرسراوانی ئەم بابەتە کێن؟
سەرەڕای ئەوەی دادگا بە پشتبەستن بە راپۆرتە پزیشکیەکان بڕیاری ئەوەیان داوە، کە مامۆستا ئێرۆڵ لە زیندان ئازاد بکرێت، بەچی هۆکارێک داواکاری گشتی دژی ئەم بڕیارەی دادگا وەستایەوە و، زەمینەی بۆ گیان لە دەستدانی ناوبراو ساز کرد؟

لە تورکیای ئاکەپەدا، دەرحەق بە چینی هاوسۆزانی خزمەت و ئەو کەسانەی لە فەرمانبەرە میریەکان لە کارەکانیان دوور خراونەتەوە، “پاکتاوی ڕەگەزی” بە واتا ڕاستەقینەکەی ئەنجام دەدا.
مرۆڤەکان بە شێوەیەکی نایاسایی بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران لە کارەکانیان دوور دەخرێنەوە و، پاشان دەستبەسەر دەکرێن.
دواتر ئەو کەسانەی یارمەتی خێزانەکانیان دەدات کە تەواوی ڕێگەکانی پەیداکردنی بژێوی ژیانیان لێگیراوە، بە تۆمەتی ئەندام بوون لە ڕێکخراوی تیرۆرستی ڕەوانەی زیندان دەکرێن.
بە هێندەشەوە دەست هەڵناگرن و، ئەوەی لە دەستیان دێت ئەنجامی دەدەن، هەتا هاوڵاتیان لە کاتی دەستگیرکردن و لەناو زیندانەکاندا گیان لە دەست بدەن.
بەم شێوەیە هاوڵاتیەکی تریان خستە ڕیزی هەریەک لە مامۆستا گۆکهان ئاچککۆلو، تاجەدین تۆپراک، کەمال بیلیجی، موزەفەر ئۆزجەنگیز، ئەحمەد توران ئۆزجەرید، هەروەها کارمەندێکی هێزەکانی پۆلیس بە ناوی قادر ئیجە، کە لە زینداندا گیانیان لە دەستدا.
ئینگین ئێڕۆڵیش چەشنی ئەوان لە زینداندا گیانی لە دەستدا.
مامۆستا ئێڕۆڵ کاتێک چووە ناو زیندان، تەمەنی ٣٨ ساڵ و کێشی لاشەشی ١٣٠ کیلۆ دەبێت.
ناوبراو بە هۆی نەخۆشیەکەوە ٢٠ جار داوای ئازادکردنی کرد، بەڵام تەواوی داواکاریەکانی پشتگوێ دەخەن.
مامۆستا ئێنگین ئێستا ٣ منداڵی بچوک و هاوسەرێکی لە دوای خۆی بەجێهێشووە.
ناوبراو لە ٣ مانگی ڕابردوودا سەرەڕای ئەوەی توانای ڕۆشتنیشی نابێت، بەڵام ناهێڵن بە هیچ شیوەیەک جاوی بە پزیشکەکانی تایبەت بە نەخۆشیەکەی بکەوێت.
مامۆستا ئێنگین پێش مردنی، لەلای کەسوکارەکەی ئاماژە بەوە دەکات کە دوو کەسی تری نەخۆش وەک خۆی لە زیندانن و داوا دەکات نزای خێریان بۆ بکەن. هەروەها داوایان لێدەکات کە ڕێکاری یاسایی لە دژی ئەو کەسانە بگرنە بەر، کە رێگەیان بۆ مردنەکەی خۆش کردووە.
کەسوکارەکەی دوای ئەوەی لە مزگەوتی ریزە جایەلی نوێژیان لەسەر کرد، لە گۆڕستان ناشتیان.

126 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە