بیروڕاهەواڵ

ئەو شەپازلەیەی لە ڕووی زاڵم دەدات: مۆزەخانەی تەنکیل

“لەمڕۆدا ئەوەی بە کێشەی پەنابەران ناودەبرێت و بە شێوەیەکی گشتی باسی لێوە دەکرێت، لە پلانی پشتەوەیدا، ئازار و چیرۆکێکی دراماتیکی بوونی هەیە. لاشەی منداڵان کە خۆیان لە کەناراوەکان دەبیننەوە، ئەوەی پشانداوە کە چیدی ناتوانرێت ئەم کێشەیە نادیدە بگیرێت”.
ئەو تراژیدیانەی بە هۆی خاوەنی ئەم قسانەی سەرەوە ڕوویانداوە، جارێکی تر ئەوەی پشاندا، کە سیاسەت چەندە کایەیەکی دووڕوو و ئاست نزمە.

پێش چەند ڕۆژێک، ئەو دیمەنانەی لە شاری کاسڵی ئەڵمانیا بەرچاومان کەوت، بە بەڵگەوە جینایەتە خوێناوی و کوشندەکانی ئێردۆغان و ڕژێمەکەی پشان دەدا.
وێستگەی ناوەندی شاری کاسڵی ئەڵمانیا، لە هەمان کاتدا گەورەترین ناوەندی کەلتوری ئەو شارەیە.
لەم شوێنەدا چەندین چالاکی هونەری، پێشانگا و چالاکی تر ئەنجام دەدرێت.
دانیشتوانی کاسڵ بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ، شاهیدی ئەو بەڵگانە بوون کە لەلایەن مەغدورانی هەڵمەتی ڕاگواستن(تەنکیل) خرابوونە ڕوو، کە لە تورکیادا مەحکوم بە نەبوونی کراون.
چاویلکەیەکی شکاوی مامۆستایەکی شەهید کرا و، چەند یارییەکی سادە کە لە زیندانەکانی تورکیادا بۆ ژیر کردنی منداڵان دروست کراون، کەلوپەلی ئەو هاوڵاتیانەی لە ئاوی دەریادا گیانیان لە دەستداوە.
لە هەموویاندا شوێنەواری زوڵم، زاڵمێتی، بێ ئینسافی بەدی دەکرا.
بە ڕای من مۆزەخانەی تەنکیل یەکێک لە گرنگترین چالاکیە ڕێکخراوەکانی ئەم سەدەیەیە.
هەوڵی ئەوە دەدات ئەو زوڵمەی لە تورکیادا ئەنجام دەدرێت، بە هەموو ڕەهەند و ترسناکی خۆیەوە پشانی دونیا بدات.
ئەو کەلوپەلانەی لە چەند شارێکی ئەروپا خراونتە ڕوو، تاریکترین و تۆقێنەرترین ڕووی ئیسلامی سیاسی پشانی دونیای مۆدێرن دەدا.
کەلوپەلەکانی ناو مۆزەخانەکە، کە لەلایەن خودی کەسە ستەملێکراوەکانەوە شایەتی لەسەر دەدرێت، لە هەموو وردەکاریەکیاندا هەست بە ئازارێکی گەورە دەکەیت.
لەوە دەچێت وشەی “تەنکیل” بەلای زۆر کەسەوە وشەیەکی نامۆ بێت.
دڵنیام لەوەی وشەی “هۆڵۆکۆستیش” لە ڕابردوودا بە لای زۆر کەسی دونیاوە وشەیەکی نامۆ بووە.
وشەکە لە ڕووی واتاکەیەوە لەگەڵ وشەی جینۆساید، واتایەکی یەکسانیان هەیە.
بەڵام لەبەر ئەوەی وشەی جینۆساید زیاتر شتی ڕابردوو بە بیری کەسەکاندا دەهێنێتەوە، سەبارەت بەو برینانەی هێشتا تازەن، تا ڕادەیەک واتاکەی سادەتر دەکەوێتەوە.
تەنکیل وەک ناوی تایبەتی ئەو جینۆسایدەیە؛ کە بەرامبەر هاوسۆزانی خزمەت ئەنجام دەدرێت.
وەک زۆر جاریش تەواوی کاربەدەستانی دەسەڵاتی سیاسی ئاماژەیان پێداوە، لەم بابەتەدا لەناوبردنی چینێکی کۆمەڵگا بە شێوەیەکی ئەنقەست، جێگەی باسە.
ئەو مرۆڤانەی لە کارەکانیان دوور خراونەتەوە، بێ ئەوەی لەگەڵ هیچ نۆرمێکی یاسادا بگونجێت، بە شێوەیەکی بێ ئینسافانە دادگایی دەکرێن و سزا دەدرێن.
ئەشکەنجەدان لە کاتی دەستگیرکردن، بەکارهێنانی زەبروزەنگ و مامەڵەی خراپ، ئەو شتانەن کە دونیای مۆدێرن ئاگای لێیان نیە.
لە ناوخۆی وڵاتیشدا جگە لە یەک دوو سیاسەتمەدار، تەواوی سیاسیەکان بە کەسانی ناو دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنیشەوە، لە بەرامبەر ئەم تابلۆی زوڵمەدا بێندەگییان هەڵبژاردووە.
واز بێنە لەوەی نادیدە دەیگرن، تەنانەت ژمارەی ئەو کەسانەی بە ئاشکرا و نهێنی پشتگیری لێدەکەن، هیچ کەم نیە.
هەر پێش چەند ڕۆژێک، یەکێک لە پەڕلەمانتارەکانی جەهەپە، بێ ئەوەی هیچ شەرمێک بکات، بە شانازیەوە باسی لەوە دەکرد کە چاوی بە کاربەدەستانی کازاخستان کەوتووە، داوای ڕادەستکردنەوەی هاوسۆزانی خزمەتی لێکردوون.
لەبەرچی؟
ئایا زۆر کردن لە کاربەدەستانی وڵاتێکی تر لە پێناو ئەوەی مامۆستایەکی خزمەت ڕادەست بکەنەوە، لە پای چی؟

پێموایە مەبەستیان ئەوەیە لە تورکیا بخرێتە ژێر ئەشکەنجە، ژیانی تاریک بکرێت و بکوژرێت.
واتە لە بەرامبەر تراژیدیایەکداین کە جەهەپەش تێیدا بەشدارە.
گەرچی لە ئێستادا وەها دیارە کە هاوڵاتیانی تورکیا ئەم بابەتەیان نادیدە گرتبێت، بەڵام دڵنیام لەوەی سبەینێ زۆر شت دێنە پێشەوە، کە جێگەی شەرمەزاری دەبن.
بەڵام بە داخەوە لەو کاتەدا، ئەو ئازار و لەدەستدانانەی ڕوویانداوە، هیچیان قەرەبوو ناکرێنەوە.
مۆزەخانەی تەنکیلیش لەم کاتەدا ڕۆڵی ئەو مێژوونوسە دەبینێت، کە ڕووداوە مێژوویەکان تۆمار دەکات.
هەرکەسێک کەوا سەردانی مۆزەخانەکە دەکات، چەشنی ئەوەی زەبرێکی گەورەی بەرکەوتبێت، دەهەژێت و هەست بە ئازارێکی گەورە دەکات.
ئەو کەلوپەلانەی لە دوای منداڵانی ساوا، ژنان و مرۆڤە بێ گوناحەکان بەجێماون، وەک شەپازلەیەکە لە دەموچاوی ئەو دووڕووانە دەدرێت، کە لە پلاتفۆرمە نێودەوڵەتیەکاندا نمایشی خاوەنداربوونی ویژدان دەکەن.
بیر لە پێشانگایەک بکەنەوە، لە هەموو پارچەیەکیدا ئازار، خوێن و فرمێسک هەبێت.
بیر لە پێشانگایەک بکەنەوە، ئەو منداڵانەی لەو ناوەدا دێن و دەچن، ئاماژە بەو یادەوەریانە دەکەن کە لە دایک و باوکیانەوە بەجێماون.
بە تیابەت سوپاسی ئەو برایانە دەکەم کە ئەم پێشانگایەیان ئامادە کردووە.
گێڕانەوەی چیرۆکەکانی زوڵمی کاربەدەستانی تورکیا، بە چەند زمانێکی دونیا ئامادە کراوە و، لە ڕێگەی ئەپلیکەیشنی “kare kod” لە تەواوی تەلەفۆنە زیرەکەکاندا دەتوانرێت بخوێنرێتەوە.
لە ڕێگەی ئەو فیلم، کەلوپەل و چیرۆکە ڕاستیانەی ئامادەیان کردبوو، گەورەترین پکاتاوی ڕەگەزی ئەم سەدەیە، لە شاری کاسڵی ئەڵمانیا، بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ پشانی دونیای مۆدێرن درا.
کاتێکی کەمم لەگەڵ منداڵەکانی ئەسما ئوڵوداغی ڕەحمەتی بەسەر برد بۆ ئەوەی کەمێک لە ئازارەکانیان کەم بکەمەوە، بەڵام هەر لەوێدا تێگەشتم کە برینی ئەوان هەرگیز ساڕێژ بوونی تەواوی بۆ نیە.
بۆ ئەوەی چاوتان بەو زاڵمانە بکەوێت کە هەمیشە وشەکانی دادپەروەری، مرۆڤایەتی، ویژدان و بەزەیی لە دەمیان ناکەوێتە خوارەوە و، خۆیشیان چۆن جانەوەرێکن، ئەوا سەردانێکی ماڵپەڕی www.tenkilmuseum.com
بکەن.
مرۆڤ دوای ئەوەی سەردانی ئەو ماڵپەڕە دەکات، چەشنی جاهید زەریفئۆغلوی لێدێت کە دەڵێت:
“دەزانی چی؟ من نەفرەتم لەم سەردەمەی خۆمان کرد. بە گۆشتم، بە ئێسقانەکانم بە تەواوی خانەکانی لاشەم نەفرەتم لێکرد”.

71 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە