بیروڕاهەواڵ

ماڵئاوایی دایکێکی خزمەت!

نوسینی: ئەمینە ئێرئۆغلو

شەفقەت یەکێکە لە گرنگترینی ئەو چوار بنەمایەی کە پیشە و ڕێبازی منە و، بەزەیی و ڕەحمەتیش کە گەورەترین حەقیقەتی پەیامەکانی نورە، لە حاڵ و کردەوەکانی دایکم و وانە مەعنەویەکانیەوە، بە یەقینی دەبینم”.
بە گوێرەی ئوستاد، هەستی شەفەقەت کە شکۆفەی کردبێت و تەواوی بوونی گرتبێتەوە، بریتیە لە قارەمانێتی بە واتا ڕاستەقینەکەی. لە ڕاستیشدا شەفەقەت فیداکاریەکی بێ بەرامبەری وەهای دەوێت، کە کەسەکە ئامادەیی ئەوەی تێدا بێت گیانی خۆیشی لەسەر دابنێت.
ئێمە حاڵی قارەمانەکانی ئەو شەفقەتە، کە لەسەر شێوازی لاشە خۆیان بەرجەستە کردبوو، لە دایکانی خزمەتدا بەدیمان کرد. کەسانێکی هەتیوی وەک منیان، لە ڕووی ماددە و واتاوە لە ئامێز گرتووە، سنگیان فراوان و نەرمونیانە، تەواوی دایکانی خزمەت بەم شێوەیەن…
دایکە سەبیحەش یەکێک لەو دایکانە بوو. پێش چەند ڕۆژێک گەڕایەوە لوتکەی ڕۆحی خۆی. ماوەی ٣ ساڵ بوو چارەسەری نەخۆشی شێرپەنجەی وەردەگرت. ناسۆری زۆری چەشت، بەڵام هیچ کاتێک زەردەخەنەی لەسەر لێوەکانی نەتۆراند، کەسیش گوێی لێنەبوو ڕستەیەک ناڕەزایی دەرببڕێت…
دەردێکی گەورەتر و سەختتری هەبوو لە نەخۆشیەکەی، ئەویش ئەو بوختانانە بوو کە بۆ خزمەتیان هەڵبەستبوو.
دڵ و ئەقڵیشی بەرامبەر ئەو بوختانانە توشی سەرکەشی دەبوون…
ئیدی قەڵەمێکی گرت بە دەستیەوە و، بە نیازی ئەوەی یەکێک لە ئەهلی ویژدان چاویان پێی بکەوێت، تەمەنی خۆی وەک شایەتێک لەسەر ڕووداوەکان پشان دەدا:

لە بەشێکی نوسینەکەیدا دەیوت” ئێمە ژیانێکی جاهیلیانەمان بەسەر دەبرد، بەڵام پەروەردگارمان مامۆستا وەک لوتف بۆ ئێمە نارد. ئەو لە پێناو پێگەیاندنی گەنجانی خاوەن زانست، ئیمان و ئاکار جوان، کردنەوەی خوێندنگەی وەک ئامانجێکی میسالی خستە بەردەممان”.

“من و هاوسەرەکەشم هەڵمەتێکی سەرتاسەریمان لەو پێناوەدا بەرپاکرد و هەموو شتێکمان فیدای ئەو ئامانجە کرد.
لەگەڵ خوشکەکانمدا مەراسیمی دروستکردنی خواردن، مانتی، ئیشی هەویر، کۆرسی فێربوونی بەرگدروییمان دەکردەوە و، گەر لەم ڕێگەیەوە بمانتوانیایە خشتێک، کیسەیەک چیمەنتۆ بۆ بینای یەکێک لە خوێندنگە و بەشە ناوخۆیەکان بکڕین، یاخود یارمەتی خوێندکارەکانمان بدایە، ئەمەمان بە شەرەفێکی گەورە دەزانی”.
هەموومان وتمان گیانمان و هەموو ئیمکانیەتمان بە فیدای ئەو نەوە ئاڵتونیە بێت، کە لەو دامودەزگایانە پێدەگەن.

ئێمە برایەتی، لێبوردەیی، خۆشەویستی مرۆڤەکان، گوڵ گرتنە ئەوانەی بەردت تێدەگرن، ئامانجی ژیان، لە مامۆستاوە فێربووین کە بە هەموو حاڵێکیەوە بۆ ئێمە نمونە بوو.
ئێستا لە ئێوە دەپرسم: کەسانێک کەوا سەردارمان و هاوەڵانیان وەک نمونە وەردەگرت و لە کاری چاکەدا پێشبڕکێیان دەکرد، بۆ ئەوەی دەستی یارمەتی بۆ یەکێک لە خوێندکارەکان درێژ بکەن تەواوی سنورەکانی ناڕەحەتیان دەگرتە بەر، ئایا ئەمانە تیرۆرستن؟
چەشنی ئەوەی کامی کەرەمانلی دەڵێت” کێ هەیە وەرەقەی میهر و وەفا بخوێنێتەوە و گوێی لێبگرێت!”.
ژنێکی تەمەن ٧٢ ساڵی وەک دایکە سەبیحە، کە بە هۆی ئەو دۆسیەی لە دادگا وەک تیرۆرستێک دادگایی دەکرد، بەو تەمەنەوە ناچار بەجێهێشتنی وڵات بوو، ئیدی نازانم کێ هەیە هاواری ئەو بخوێنێتەوە و گوێی لێبگرێت؟

لە کاتێک دەسەڵاتداران چێژێکی لەعنەتی لەو شێوەیە لە زوڵمەکانی خۆیان وەردەگرن.
ئەو حەرامزادانەی کە دەستیان بەسەر ئەو دامودەزگایانەدا گرت کە خەرجیەکی بە ڕەنجەشانی دایکانی خزمەت دابین کرابوو، کەڕیشن بەرامبەر هاواری منداڵە ساواکانیش…
کۆمەڵانێک کەوا نان و ئاوی خزمەتیان خواردووە، کاتێک بە هۆی شاڵاوەکانیانەوە هەوڵی شاردنەوەی نمەکنەشناسی خۆیان دەدەن… ئیدی ئەم ڕستە ناسکانە دەبێت گوزارشت لە چی بکەن؟!

بەڵام دایکە سەبیحە، لەبەر ئەوەی کارەکان لەسەر هێنانەدی سەرئەنجام بونیاد نەدەنا، هیچ کاتێک لە پرسیارکردن نەوەستا و بە هیوای ئەوەی یەکێک گوێی لە دەنگی بێت دەنوسێت:
ئێوە ڕۆڵەکانم!
ئایا هیچ گوێیەک لە دەنگی ویژدانتان ناگرن!
ئایا هیچ لێپرسینەوەیەک لەگەڵ خۆتاندا ئەنجام نادەن؟ هیچ بیرێک لە ئاقیبەتی خۆتان ناکەنەوە؟
ئایا ئاخیرەت و ڕۆژی دوایی هیچ بە ئەقڵتاندا نایەت؟ ئایا ئەوە نازانن کە الله یەک گەردیلە چاکە و یەک گەردیکە خراپە، بە بێ بەرامبەر بەجێناهێڵێت؟…

دەمەوێت لە وەڵامیدا بڵێم” نەخێر داکە سەبیحە، هیچ گوێ لە دەنگی ویژدانیان ناگرن. هیچ بیر لە ئاقیبەتی خۆیان ناکەنەوە. ئاخیرەت و ڕۆژی لێپرسینەوەش هیچ بە ئەقڵیاندا ناهێنن”. دیسان بێدەنگ دەبم و دەڵێم با دیسان ئەو کۆتا قسەی بکات:
بریکاری ئێمە الله یە پشتمان بەو بەستووە. لەبەر ڕەزامەندی خودا ئەم ڕێگایەمان گرتووە، گەر ئەو لێمان ڕازی بێت، بۆ ئێمە بەسە.
لە ڕاستیشدا گەر ئەوە تاوانە کە بووبێتینە داواکاری ڕەزامەندی الله، ڕۆشتن لە ژیر سایەی ڕابەرایەتی سەردارمان، گەیاندنی ناوی جەلیلی الله بە هەموو دونیا، هەوڵ و کۆشش لە پێناو ئەوەی گەنجەکانمان بە شێوەیەکی جوان پێبکەن، ئەوا ملم لە موو باریکترە و، گەر هەزار گیانیشم بێت، بە فیدای ئەو ڕێگایە بێت…”
دایکە سەبیحە گیانی خۆی بە فیدای ئەم ڕێگەیە کرد، گەر هەزار گیانیشی هەبووایە، هەمووی بە فیدا دەکرد، من شایەتم.

ئەو قارەمانێک بوو.
بە زەردەخەنەوە بەرەو مەرگ ڕۆشت…

72 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە