بیروڕاهەواڵ

بڕیارێکی نمونەیی لە نەتەوەیەکگرتووەکان

کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتوەکان، سەبارەت بە ڕادەستکردنەوەی هاوسۆزانی خزمەت لە وڵاتانی دەرەوەی تورکیا، بڕیارێکی نمونەیی دەرکرد. کۆمیسیۆنەکە مامەڵەی خراپ و ئەشكەنجەی ناو زیندانەکانی تورکیای وەک هۆکاری دەرکردنی بڕیارەکە پشانداوە.
هاوڵاتیەک بە ناوی موستەفا ئۆندەر کە بانگەشەی ئەوە دەکرێت یەکێکە لە هاوسۆزانی خزمەت، لە ماوەی ڕابردوودا لەلایەن وڵاتی مەغریبەوە دەستگیر کرا و، وڵاتی مەغریب چاوەڕێی بڕیاری نەتەوەیەکگرتوەکانی کرد هەتا بتوانێت ڕادەستی تورکیای بکاتەوە.
کۆمیسیۆنەکە بە هۆکاری ئەوەی گەر هاوڵاتیەکە ڕادەستی تورکیا بکرێتەوە دووچاری ئەشکەنجە و مامەڵەی خراپ دەبێت، بڕیاری ڕادەستکردنەوەی ئۆندەری هەڵوەشاندەوە.
ئەم بڕیارەی کۆمیسیۆنەکەی نەتەوەیەکگرتوەکان دەبێتە بڕیارێکی نمونەیی بۆ هەر هاوڵاتیەکی هاوسۆزی خزمەت، کەوا لە لەلایەن تورکیاوە داوای ڕادەستکردنەوەی بکرێت.
دکتۆر تالیب ئایدن سەرۆکی پێشووی هۆبەی مافەکانی مرۆڤی وەزارەتی دادی تورکیا، لە پەیجی تایبەتی خۆی ئەوەی ڕاگەیاند کە کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتوەکان، بڕیاری ڕادەستکردنەوەی هاوڵاتیەکی وڵاتی دانیشتووی مەغریبی بە تورکیا هەڵوەشاندۆتەوە و، مامەڵەی خراپ و ئەشکەنجەی ناو زیندانەکانی تورکیاشی وەک هۆکاری دەرکردنی بڕیارەکەی پشانداوە.
لەلایەکی ترەوە ناوبراو ئاماژەی بە دەستگیرکردنی فاتیح کەسکین دا، کە چەند ڕۆژێکە لە وڵاتی بۆسنە دەستگیر کراوە و، پێی وەهایە ئەم بڕیارە ڕێگری لە ڕادەستکردنەوەی ناوبراویش دەکات.

48 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە