گۆشەی م.فتحوڵڵا گولەنهەواڵ

فەتحوڵا گولەن وەک یەکێک لە کاریگەرترین 100 کەسایەتیی رۆحیی ساڵی 2019 دیاریکرا

 

فەتحوڵا گولەن رابەری ڕۆحی بزاڤی خزمەت، وەک یەکێک لە کاریگەرترین 100 کەسایەتییە رۆحییەکانی جیهان بۆ ساڵی 2019 دیاریکرد

لیستەکە پێکدێت لە کۆمەڵێک کەسایەتی ڕوحی، چالاکوانان، نوسەر و بیرمەندان و ئەو کەسانەی کە لەتوانایاندایە جیهان بگۆڕن. لیستەکە لە دۆزی بەهار ژمارە 57ی گۆڤاری (Watkins Mind Body Spirit) لە 29ی شوبات بڵاوکراوەتەوە و مامۆستا فەتحوڵڵا لە ڕیزبەندی 26ـەمدا بەدیدەکرێت.

کتێبخانەی واتکینس لە لەندەن هانی دۆزینەوەی ئاینی دەدات و لەماوەی 120 ساڵی ڕابردودا زانیاری خستوەتە بەردەست ئەو کەسانەی کە بەدووی لایەنی ڕوحیدا دەگەڕێن.

گۆڤارەکە ئاماژە بەوەدەکات “لە ساڵی 2011 دەستمانکرد بە بڵاوکردنەوەی لیستە 100 کەسییەکە بە مەبەستی ڕێزلێنان لەو مامۆستا ڕوحییانەی کە لە ژیاندا ماون”.

هەروەها دەڵێت: دۆزە تایبەتەکەی گۆڤارەکەمان 16 لاپەڕەی تایبەتی تێدایە کە بۆ وردەکاری سەرنجڕاکێش، ژیاننامە، وێنە و وێستگە دیارەکانی ژیانی هەموو کەسایەتییەکانی نێو لیستەکە تەرخانکراوە. وە لەکاتی خوێندنەوەی لیستەکە هیوادارین کە تۆش هێندەی ئێمە ئیلهام لە کارە دیارەکانی ئەو کەسانە وەربگریت.

 

لەکاتی کۆکردنەوەی لیتسەکەدا چەند خاڵێک گیراونەتەبەر. گرنگترین پێوانەکان بریتین لە:

1-    کەسەکە دەبێت تاکو 1ی کانونی دووەمی ساڵی 2019 لەژیاندا مابێت.

2-    کەسەکە دەبێت خزمەتێکی جیاوازی ڕۆحیی پێشکەش کردبێت لەسەر ئاستی جیهانی.

3-    کەسەکە دەبێت لە گووگڵ بەردەوام گەڕانی بەشوێندا کرابێت، لە داتای نیڵسندا دەرکەوتبێت، لاپەڕەی ویکیپیدیای هەبێت و بەردەوام لە تۆڕی ئینتەرنێت باس و خواسی لەسەر کرابێت. بە هەژمارکردنی ژمارەی ئەو جارانەی کە کەسەکە لە گوگڵ گەڕانی بۆ کراوە و یان چەند جار لاپەڕەکەی لە ویکیپیدیا کراوەتەوە، لیستەکە زیاتر دیموکراتی و شەفافتر دەبێت. لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە هەوڵی زۆرمان داوە کە ئەو کاندیدانە لەخۆ نەگرین کە وتەی ڕقەبەرایەتی و لێنەبوردەیی بڵاودەکەنەوە. چونکە لە کۆتادا ئەم لیستە بۆ ڕێزگرتنە لە کاریگەریی ئیجابیی مامۆستا ڕوحییەکانی ئەمڕۆ.

 

بۆزانیاریی زیاتر و خوێندنەوەی تەواوی لیستەکە:

https://www.watkinsmagazine.com/watkins-spiritual-100-list-for-2019

73 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە