هەواڵ

هەڵمەتێکی پشتگیری لەلایەن خوێندکارانی ئەو مامۆستایەی لە بۆسنە دەستگیرکراوە


پاش ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا مۆڵەتی مانەوەی هەمیشەیی فاتیح کەسکین بەرێوەبەری یەکێک لە خوێندگەکانی خزمەت لە وڵاتی بۆسنە هەڵوەشێندرایەوە، خوێندکار و مامۆستاکانی ئەو خوێندنگەیە، هەڵمەتێکی پشتگیریان بۆ ناوبراو ڕاگەیاند.
کەسکین نزیکەی ٦ ساڵە بەرێوەبەری خوێنگەی بیهاچی شارێکی وڵاتی بۆسنەیە و، سەرەڕای ئەوەی مۆڵەتی مانەوە و کارکردنی هەمیشەیی هەیە، بەڵام لەسەر خواستی ڕەجەب تەییب ئێردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا لە کاربەدەستانی ئەو وڵاتە، مۆڵەتی مانەوە و کارکردنی ناوبراو هەڵوەشێندراوەتەوە. لەلایەکی ترەوە ماوەی ٣ ڕۆژە کەسکین لە یەکێک لە ناوەندەکانی پەنابەرانی ئەو وڵاتە دەستگیرکراوە.
خوێندکارەکانی خوێندنگەکەی کەسکین لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی چەند گرتەیەکی ڤیدیۆیی و هاشتاگی #BosniaStopDeportation کە بە واتای “بۆسنە دیپۆرتگرتن ڕابگرە” پاڵپشتی خۆیان بۆ مامۆستاکە دووپات کردەوە.
هاشتاگەکە لە ماوەیەکی کەمدا گەشتە پلەی یەکەمی ترێند تۆپیکی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لە ئەڵمانیا و، لە ژێریدا بە چەندین زمانی وەک تورکی، ئەڵمانی، ئینگلیزی، بۆسنی پەیامی پاڵپشتی بڵاو کراوەتەوە.

37 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە