هەواڵ

دوا باوەش؛ پێش ئەوەی دایکی بچێتە زیندان

 

لە دوای ١٥ ی تەموز، هەزاران دایکی بێ گوناح، لە چوارچێوەی ئەو هەڵمەتی پاکتاوی ڕەگەزیەی لەلایەن دەسەڵاتی ئاکەپەوە دەستپێکراوە، لە منداڵەکانیان دابڕێندراون و ڕەوانەی زیندان کراون.
لە زیندانەکانی تورکیا زیاتر لە ٨٠٠ منداڵ لەگەڵ دایکیاندا ژیانی زیندانی بەسەر دەبەن و، هەزاران منداڵیش لە دایک و باوکیان دابڕێندراون و ، چاوەڕێی هاتنەوەی دایک و باوکیان دەکەن.
نمونەیەکی تری ئەم ڕووداوانە لە ئەنقەرە ڕوویدا.
موستەفا ئیحسان کەوا منداڵێکی تەمەن ٤ ساڵە و ماوەیەکە باوکی دەستبەسەرە، دایکیشی بە ناوی موزەیەن یڵماز ڕەوانەی زیندان کرا.
وێنەیەکی منداڵەکە کەوا لە بەردەم دادگا گیراوە و باوەشی بە دایکیدا کردووە، ناخی زۆرێک لە هاوڵاتیانی هەژاند.
ئێستا ئەم منداڵە تەمەن ٤ ساڵە لەلای نەنکێکی نەخۆشی ژیان بەسەر دەبات.

41 جار بینراوە 5 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە