بیروڕاگۆشەی م.فتحوڵڵا گولەنهەواڵ

ئەوانەی لە ڕووبەڕووبوونەوەی خۆیاندا، بە چواردەوری خەرمانەدا بوونە خەرمانە

بەشی چوارەم

 

(وەک بەردەوامیدانێک بەو نەغمە ناخسوتێنەرانەی کەوا ئیمامی زەینول عابدین لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوەی خۆیدا گوزارشتی لێدەکردن…)

حەزرەتی ئیمام، هەمیشە سەری لەبەردەرکی شاباشی ئەو دادەنا و، بەسیرەتی چاوی دڵیشی هەمیشە لە کەلێنی دەرگاکەیەوە تەماشای دەکرد و، بە چاوەڕوانی ئەوەی ڕوویەکی تێبکات، ڕیتمەکانی دڵی بە وتنەوەی “هو، هو” دەستی بە لێدان دەکرد و، شێوازێکی جیاوازتری ڕووکردنە ئەویان دەهێنایە سەرزاریان.
بە شێوەیەکی وەها بەستەکانی ڕاستگۆیی و خۆڕاگری پێشکەش بە جەنابی حەق دەکرد، موقەڕەبینانی زەوی و ئاسمان، بە حەیرانیەوە گوێقوڵاخی دەبوون کە دەیوت:

” ئەی پەروەردگارم! بە شێوەیەکی بەردەوام خەیاڵاتی شک و گومانی جۆراوجۆر لە ناخمەوە قوڵپەیان دێت – ئەمانە کۆمەڵێک ناڵینی تایبەت بە ئاسۆی خۆیین- لوتفە پاکوبێگەردە ئاسمانیەکانی تۆ لەبەرچاوم لێڵ دەکەن. تەمومژی ئەم شک و گومانانەم لەسەر هەڵگرە، کە کۆسپن لەبەردەم نزیکی لە تۆ، ئەگەرچی هاتنیان ڕاگوزەر و کاتیش بێت، بەڵام ئەم جۆرە تێبینیانە لەگەڵ مامەڵەی شیاوی بەندایەتی کردندا یەکنایەتەوە!.. دڵم بە هەستی کڕوزانەوە و لاڵانەوە بخرۆشێنە. دڵم هەمیشە بە ئیدراک و شعوری نزیکی لە خۆتەوە بگەیەنە بە زیندوویەتی!..”
نیگەرانی ئەوەی هەڵخلیسکێت، تەنانەت گەر ئەگەری یەک لەسەر سەدیش بێت، لە ترساندا لەرزی لێ هەڵدەستاند و بە تەواوی بەشەکانی مێشکیەوە، لە چوارچێوەی ئەو هۆنراوەیەی کە دەڵێت :
“سەرم لە بەردەرکی ڕەحمەتت داناوە
لە نێو چێژی ڕووکردنە تۆدام و
گەر بەندەیەکی ئالودە بە گوناحیش بم
بە ڕووی ڕەشمەوە لە ژێر فەرمانی تۆم”
نەغمەکانی وەفای دەڕژاندە ناو ناخیەوە و، چەشنی ئەوەی چاوەڕێی دەرچوونی فەرمانی بێ تاوانی بکات لەلایەن خالقی خۆیەوە، هەتا ئەو ڕۆژە هەر بەو شێوەیە لە چاوەڕوانیدا بوو.

هەر بەم ناڵەی گوێڕایەڵی و وابەستەبوونەش دەستی هەڵنەدەگرت، دەستی بە دەسکی ڕەحمەت و شەفاعەتەوە دەگرت و، بە وتنەوەی “ئیمانی کامڵ، کرداری چاکە” دەکڕوزایەوە… پاشان بە ئاسۆی ئیخلاس و ڕەزای ئەوەوە بەرەو تاج لەسەرنانی ئاخ و واخەکانی ڕایدەکرد و دەیوت:

“ئەی پەروەردگاری ڕەحیمم! ئێمەش لەو ئەهلی دڵانە بگێڕە، کە بەهەناسە بڕکێوە ڕادەکەن و ڕەزامەندی تۆیان بە ئامانج گرتووە. لەو بەندە کۆڵەوارانەی خۆتم بگێڕە کە هەمیشە چاویان لەسەر دەرگای تۆیە و، دەستیان بە دەسکیەوە گرتووە، ڕەزای تۆ لای ئەوان بە گەورەترین لوتف ئەژمار دەکرێت، بە عەشق و تامەزرۆیی و خەیاڵاتی ناخی خۆیان لەگەڵ بکە، سەفرازیان بکە بە بەستنی پشتوێنی عبودیەت، کە دەبێتە وەسیلیە ڕووتێکردنی گەرموگوڕی خۆت! لەو کەسانەم بگێڕە کە لە نەزدی ئولوهیەتی خۆتدا بە پایەی جیاواز جیاواز شەرەفمەندت کردوون. ئەو بەندانەی وێناکردنەکانیانت بە چۆنیەتیەکانی لای خۆت گەیاندووە… ئەو بەندانەی بە فەزڵ و کەرەمی خۆت، بە تەواوی خۆتت پێگەیاندوون. ئەو بەندانەی لەسەرو هەموو تامەزرۆییەکەوە تاجت لەسەر عەشق و تامەزرۆییان داناوە، بەوەی ویژدانیانت کردووە بە جێگەی درەوشانەوەی ئیلاهی خۆت و بەم پایەیە پایەدارت کردوون. لەو هەڵبژێردراوە بەرگوزیدانەمان( الْمُصْطَفَيْنَ الْأَخْيَارِ ) بگێڕە، کە دڵیان هەموو لەحزەیەک بە جەزبەی عەشق و شەوقی تۆوە ڕوو لە تۆ دەکات. ئەوانەی هەمیشە باسی ڕەزامەندی تۆ دەکەن و تێرناخۆن لەوەی ڕووی لە دەرگای زاتی بکەن، ئەی ئەو کەرەمکانەی بەندەکانی خۆت لەپەوڕوو لەسەر ڕێگەی گەشتن بە خۆت بە تەنیا جێناهێڵیت. ئەم بەندەیەی خۆشت لە زومرەی ئەو بەختیارانە بگێڕە کە بە نزیکانی خۆت ئەژماریان دەکەیت!..

ئەی ئەو سیما درەوشاوەیەی هەمیشە ڕووت لەو خەرمانە گەورەیە بوو. تۆ هەمیشە ئاواتەخوازی هەمان شت بوویت و، لە ناخەوە بۆ هەمان ئەو شتانە ناڵە ناڵت کرد. دەنگت/دەنگتان هات و هەتا ئەم سەدەیەش گەشت. ئەو دڵانەی تامەزرۆی بیستنی هەمان ئەو ئەو نەغمانەن، وەک هاوبەشیکردن لە کڕوزانەوەکانی ئێوەدا، هەمان شتیان هێنایە سەر زاریان و، بە زمانی ویژدانیان، دەستیان لەسەر دەسکی هەمان دەرگا دانایەوە و وتیان:
کەرەم بکە، سوڵتانم کەرەمت مەبڕە لە بێ نەوایان
لە کەرەمکانە دەوەشێتەوە بڕینی کەرەم لە گەدایان!
(م. لوتفی ئەفەندی)

ئەمەیان وتەوە و ناخی خۆیان هەڵڕشت.
لە ڕاستیدا ئەو، هیچ کاتێک ئەوانەی بە “کریم” بانگیان کردووە و ڕوویان لە دەرگای ئەو کردووە، لەپەوڕوو لەسەر زەوی جێنەهێشتووە و، توشی هیجرانی نەکردوون.
حەزرەتی ئیمامیش نیازی خۆی سەبارەت بە هەمان بابەت قوڵتر دەکاتەوە و بە ناڵینەوە دەڵێت” ئەی پەروەردگاری میهرەبانم! هاودەمم ببە! وەحشەتی بێ تۆیی لە ڕۆحمدا دەربهێنە… لە هەڵنوتین و هەڵبەز و دابەزی نێو ڕۆشتن ببورە! هەڵەکانم بە ناوی شەرەفمەندی “الستار” ی خۆت بپۆشە. دەڵێم : بەوەی بەندەی خۆت ببەیتە ناو شورا پارێزراوەکانی خۆتەوە، بە دەستەبەرکردنی جوانی خۆت، دڵنیایی بکەوە! و، چاوەڕوانی ڕووتێکردن، چاودێری، سەرپەرشتی، پاراستنی تۆ ڕووم تێدەکات و، دەستم بە ڕشتەی نەپساوی “العروة الوثقی ” وە دەگرم و، بە هەریەک لە باڵەکانی تەوەکول، تەسلیمیەت و خۆدانەدەست تۆ(تفویض) بەرەو ناشوێن ملی ڕێگە دەگرم.
تێرناخوات لە هەڵسەنگاندنی هەر ئامرازێک، لەو شاباڵگرتنەی کە بە ئاراستەی ناکۆتادایە… لە شوێنی خۆیدا ڕوو لە میحرابی موحیبەت دەکات… لە حزوری مەعشوقی حەقیقیدا، بۆ سواڵی عەشق دەوەستێت… دەستهەڵناگرێت بەو شتانەی دەستی کەوتووە و دەڵێت “هیتر کوانێ”، لە شەقەی باڵ دەدات و بەرەو پشتی پشتەوەی ئاسۆکان دەڕوات. بە ناوی ئەو لوتکەیەی دەیەوێت پێیبگات، سیفات و شئونێک نامنێت کەوا سەری لەسەر دانەنابێت و ڕووی تێنەکردبێتن…لە دڵەوە چەشنی شێوازی سواڵکەرێک، نزا و نیازەکانی دەڕازێنێتەوە بە بۆیەی “ناوە جوانەکانی” ئەو…نازکردن نازانێت و بەردەوام چەشنی حەزرەتی یەعقوب و یونسی کوڕی مەتتا دەناڵێنێت و ناڵەی
إِنَّمَا أَشْكُو بَثِّي وَحُزْنِي إِلَى اللَّه، لێبەرز دەبێتەوە،
بە خەم و تاسەکانیەوە هەمیشە هەر لەبەردەم دەرگای ئەو کێشە-چارەسەرکەرەیە… دەکڕوزێتەوە و لەبەردەم دەسەڵاتی بێ کۆتادا بە ناسکی و جوانی بەستەکانی دەهۆنێتەوە.
جار جارە هەستی هیوا و تکا دایدەگرێت و چەشنی یونس ئێمرە بە شەوق و شوکرانەبژێریەوە شاباڵ دەگرێت و دەڵێت:
خۆشە هەرچیەک لە تۆوە بێت
با کەوا بێت یاخود کفن
گوڵی تازە بێت یان دڕک و دەوەن
لوتفیشت خۆشە و قەهریشت خۆش
بە هەستی تکاوە(رجا) کە ڕەنگی ڕەزامەندی ئەو دەداتەوە، هەر دەستکەوتێکی هەبێت وەک دیاری ماچی دەکات و دەیخاتە سەر سەری، تەواوی ئەو ئیحساسانەی ڕووی تێدەکەن، بە ڕووتێکردنێکی تایبەتی ئەو و “مامەڵەی پەروەردگارم لەگەڵ من” تێبینی دەکات و، یەکە بە یەکەی ئەم هەست و درک پێبردنانە وەک دیاریەکی پەروەردگاری، بە خۆشحاڵی یەک لە دوا یەکەوە، پێشوازیان لێدەکات.

هەست و درک پێنەبردنی نەگۆڕاوی ئەوانەی لەگەڵ خەرمانەدا بوونەتە خەرمانە هەمیشە و هەردەم هەر بەم شێوەیە بووە. هەیەجانی هەرگیز دانەسکاویان و عەزم و چوونە پێشیان هەردەم بەم شێوەیە بووە.
هەڵسوکەوتی ئاسماناوییان کەوا سەر دەسوڕمێنێت و، فریشتەکان ئیرەییان پێدەبەن و شەیتانەکانیش فەرسەخ فەرسەخ خۆیان لێ دوور دەخەنەوە، ڕووتەختی دڵ و ڕۆحیان هەردەم بەو شێوەیە بووە.
حەزرەتی مەولانای سوڵتانی هەموو عاشقەکانیش زۆر جوان گوزارشتی لەم لایەنە جیاوازەی ئەو سیما درەوشانەوە کردووە کە هەمیشەە ڕوویان لەو خەرمانەیە بووە و دەڵێت:
هەندێک جار فریشتەکان ئیرەیی بە ناسکی و جوانیەکانی ئێمە دەبەن و، هەندێک جاریش تەنانەت شەیتانەکانیش نەفرەت لە نالەباری و چەوتیەکانمان دەکەن”.
لەو ڕۆژگارەی ئێستاماندا، باسکردن لە کەسانێک کەوا فریشتەکان ئیرەییان پێدەبەن هەتا بڵێیت کارێکی سەختە، بەڵام ژمارەی ئەو مرۆڤانەی زڕ و خڕخاڵیان بە شەیتان بەستووە و هێناویانەتە هەلەکە سەما، هێندە زۆر و زەبەندەن، هیچ سەردەمێک وەک ئێستا بوونیان نەبووە.
جەنابی “ارحم الراحمین”، بە “زیندووبوونەوەیەکی پاش مەرگ”ی زۆر جددی، تەواوی ئەو مرۆڤە لە شیرازە دەرچووانەشی لە ژێر تێخوڕینی شەیتاندان، لەسەر ڕێگەی مەردانی دڵ کە هەمیشە ڕوویان لەو خەرمانەیە بووە، لوتفی زیندووبوونەوەگەلێکیان بە نیسب بکات! لێرەدا خاڵبۆرێک دادەنێم و لە ئێستادا دەڵێم هێندە “بەسە!”

23 جار بینراوە 2 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە