هەواڵ

لە شاری کۆڵن لە ئەڵمانیا هەڵمەتێک بۆ ئازادکردنی منداڵە ساواکانی ناو زیندانەکانی تورکیا بەڕێوەچوو

 

ڕێکخراوی داکۆکیکاران لە مافەکانی مرۆڤ (Human Rights Defenders – HRD) لە شاری کۆڵن لە ئەڵمانیا هەڵمەتێکی بۆ ئازادکردنی ئەو منداڵە ساوایانەی لەگەڵ دایکیان لە زیندانەکانی تورکیادا بەند کراون ئەنجامدا.

حکومەتی ئاکەپە لە چوارچێوەی ئەو ڕەشبگیرەی لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوو لە دژی بزاڤی خزمەت دەستی پێکردبوو زیاتر لە نیو ملیۆن کەسی بێتاوانی خستووەتە نێو زیندانەکانەوە. لە ناو هەموو ئەوانەشدا ئەوەی کە لە هەموو شتێک زیاتر ئازار بە مرۆڤ دەبەخشێت بریتییە لە دەستگیرکردنی ئافرەتە دووگیانەکان و منداڵە ساواکان لەگەڵ دایکیاندا. گرووپێک خۆبەخش لە ئەڵمانیا سەرجەم هەوڵی خۆیان خستووەتە گەڕ بۆ ئەوەی ئەو ستەمکارییەی لە تورکیا دەگوزەرێت بە هەموو جیهان ڕابگەیەنن و هەوڵ دەدەن لەو ڕێگەیەوە کۆتایی بەو ستەمکارییە بهێنن.

 

 

ئەم جارەیان هەڵمەت و چالاکییەکان لە شاری کۆڵن لە ئەڵمانیا بەڕێوەچوو. ڕێکخراوی داکۆکیکاران لە مافەکانی مرۆڤ کە یەکێک بوو لە ڕێکخەرانی چالاکییەکان لە ڕێگەی هەڵواسینی پۆستەر و میزەڵان و درووشمەوە سەرنجی خەڵکی بۆ لای ئەو منداڵانە ڕادەکێشا کە لە ئێستادا لە زیندانەکانی تورکیادا بەند کراون و لەوێوە گەورە دەبن. هەر لە چوارچێوەی کار و چالاکییەکاندا هەڵمەتێکی کۆکردنەوەی واژۆ بۆ ئازادکردنی ئەو منداڵە ساوایانە لەگەڵ دایکیاندا دەستپێکرا و ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی شارەکە واژۆیان کرد.

http://www.samanyoluhaber.com/koln-den-turkiyede-hapiste-bulunan-bebekler-ve-anneler-icin-ozgurluk-cagrisi-haberi/1338889/

26 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە