بیروڕاهەواڵ

بوونە نمونەی جوان!

سەفوەت سەنیح

مامۆستا م.فەتحوڵڵا گولەن سەبارەت بە پێویستی ئەوەی گەورەکان ببنە نمونەی منداڵەکانیان دەڵێت:

لە بەرامبەر ئەو منداڵانەی کە ئەرکی پێگەیاندنیانمان لەسەرشانە، پێویستە هەستەکانمان، بیروبۆچوونەکانمان، قسەکانمان، ژیانی دڵیمان، هەڵسوکەوتمان هەمیشە بوونە نمونە، بە ئامانج بگرێت. بەڵێ، گەر خوازیاری ئەوە بین کەوا ئەوان بە شێوەیەکی کامڵ و تەواو گەورە ببن، ئەوا پێویستە لەم بابەتەدا بە شێوەیەکی دەراسا بە دیقەت بین. بۆ نمونە گەر بمانەوێت ئەوانیش نوێژ بکەن، ئەوا پێویستە لەبەرچاوی ئەوان بە شێوەیەکی بێ کەموکوڕی نوێژەکانمان ئەنجام بدەین، لە بابەتی سنورەکانی ئەدەبمان لەبەرامبەر پەروەردگار، هەڵوێستی خۆمان بە جوانی پشان بدەین. پێویستە هەردەم ڕاستی بڵێین و خۆمان لە درۆ بە دوور بگرین. گەر خوازیاری ئەوە بین کە قسەی خراپ بە دەمی ئەواندا نەیەت، ئەوا پێویستە لەو ماڵەدا بە هیچ شێوەیەک قسەی نەشیاو نەکەین و، لە یادگەی زاراوەکانی ئەواندا، وشەی خراپ بە هیچ جۆرێک تۆمار نەکرێت. گەر بیر لەوە بکەینەوە کە کەسانێکی ئازیزیان لێدەربچێت و، بە ناموسەوە بژین، هێندە ناموس و حەیسیەتی خۆمان بە تەنگی ناموس و حەیسیەتی کەسانی تریشەوە بن، پێویستە بەو شێوەیە لەو ماڵەدا بژین و خۆمان لەبەرچاویان یەکەم قارەمانی ئەو بابەتە بین”.
گەر بمانەوێت قورئانی کەریم بخوێننەوە و بە ڕاستیەکانی قورئان ئاشنا ببن، پێویستە لەو ماڵەدا بەیانی هەتا ئێوارە، بە تایبەتی بە شێوەیەک کەوا ئەوانیش گوێیان لێبێت، باسی قورئان بکرێت و، بە شێوەیەکی وەها ڕێزمان بۆ ئەو پێگە بەرزەی قورئان دەرببڕین، ئەوانیش بەرەو دژوانەیی پاڵ پێوە نەنێین”.
هەر لەسەر ئەم بنەمایەش، وتەکان، هەست، هەیەجانی دڵی و هەڵسوکەوتی ناوماڵمان، یەکێکە لە کاریگەرترین بنەماکانی پەروەردە و، بێگومان دەبێت هەڵسەنگاندنی بۆ ئەنجام بدەین. بە پێچەوانەوە گەر کارەکە بدەینە دەست کەسانی تر و بڵێین ” ئادەی شتێک فێری ئەمەش بکەن”، ناتوانیت هیچ شتێک فێری منداڵەکە بکەیت.”
هەندێک لە مرۆڤەکان چەشنی بزوێنەری سەرەکین، کەسانێک کەوا چەشنی ڤاگۆنی شەمەندەفەرن، بە دوای خۆیاندا ڕادەکێشن.
کەسانێک کەوا بە ئیرادەی خۆیان دەیانەوێت کاری جوان و باش ئەنجام بدەن، پێویستە خۆیان لە سەرەتاوە هەوڵی ئەوە بدەن وەک بزوێنەری سەرەکی بکەونە جوڵە و پاشان وەک بزوێنەری سەرەکییان لێبێت.
لەناو کۆمەڵێک لە مناڵاندا، گەر یەکێک لە منداڵەکان دەستی بە گریان کرد، تەواوی منداڵەکانی تریش لە دوای ئەوەوە دەست بە گریان دەکەن. لە ناو کەسانی گەورەشدا گەر یەکێک لەوان دەستی بە باوێشکدان کرد، کەسەکانی تریش لە خۆیانەوە باوێشک دایاندەگرێت. واتە هەندێک شت سیفاتی گواستەرەوەیان هەیە، چەشنی پەتا و درم بە زوویی بڵاو دەبنەوە…

حەزرەتی ئوستاد، بە مەلا حامیدی خەڵکی ڤان دەڵێت” براکەم هەندێک لە مرۆڤەکان هەیە، کاتێک دەبینن کەسانێک تەور و داسیان بە دەستیانەوە گرتووە و خەریکی دروێنە کردنن، دەچنە لایان دادەنیشن و دەڵێن وەرن با جگەرەیەک بکێشین، بەم شێوەیە مەشغوڵیان دەکەن و شەوقی کار کردنیان دەشکێنن. کەسانێکیش هەیە تەور و داسێک بە دەستیانەوە دەگرن و خۆیان بە لای کەسانێکی تەمبەڵدا دەکەن و دەڵێن “دەی با کەمێک کار بکەین”، بەم شێوەیە لە هەموو لایەکدا غیرەتی کار کردن دروست دەکەن. هەربۆیە ئەم مرۆڤانەی کەوا غیرەتی کار کردن لە مرۆڤەکاندا دروست دەکەن، مرۆڤگەلێکی موبارەکن. ئاخ مەلا حامید! خۆزگە ئەوەت دەزانی کە کۆمەڵگایەک غیرەتی کاری باش و جوان لە یەکتردا دروست دەکەن، چەندە سوود بە یەکتری دەگەیەنن. ئاخ گەر بتزانیایە، ئەوا یەک خولەک لە شوێنی خۆت نەدەوەستایت” بەم شێوەیە هۆشداری پێدەدا…
هاوڕێیەکم ئەم بەسەرهاتەی گێڕایەوە:
کاتێک لە قۆناغی بنەڕەتی دەمانخوێند، ماڵێکی خزمەت لە نزیکی ماڵەکەی ئێمە هەبوو. خوێندکاری زانکۆی تێدا دەمانەوە. ئێمەش وەک منداڵانی گەڕەک هەمیشە دەنگە دەنگمان دروست دەکرد. هەمیشە لە کۆڵان دووگۆڵیمان دەکرد و ئەوانیش ئارامیان دەگرت. پاش ئەوەی ئێمەش چووینە قۆناغی ناوەندی، دەستیان کرد بەوەی بایەخمان پێبدەن. یەکێک لە برا گەورەکانمان، ئێمەی بە شوێنە مێژوویەکانی ئیستەنبول دەناساند و بە مۆزەخانەکاندا دەیگێڕاین. کاتێک لە یەکیک لەو شوێنانە هاتینە دەرەوە، کۆمەڵێک ئۆتۆمبیلمان بینی کە بە شێوەیەکی خێرا بە بەردەمی ئێمەدا ڕۆشتن. یەکێک لە برا گەورەکانمان بۆ ئەوەی هیچ لە ئێمە نەیەت، چەشنی ئەوەی دایکێک خۆی فڕێ بداتە بەردەم منداڵەکانی، بەو شێوەیە خۆی فڕێدایە بەردەمی ئێمە هەتا هیچمان لێنەیەت. چەندین ساڵ تێپەڕی، بەڵام هیچ کات ئەو دیمەنە لەبەرچاوم نەدەسڕایەوە. ئەوەی منی بە خزمەتەوە بەستەوە هەر ئەم ڕووداوە بوو، ئیدی لە دوای ئەوەوە گوێم لە هەرچیەک بوو بێت، هێندەی ئەو دیمەنە کاریگەری لەسەر من دانەناوە”.
یەکێک لە هاوڕێکانی ترمان کە خەڵکی ڕۆژئاوای تراکیایە و ماوەیەک لە ئۆزبەکستان خزمەتی کردووە:
لە ناوخۆی ئۆزبەکستاندا، کێشمەکێشێکی گەورە سەری هەڵدابوو. مرۆڤەکان لە ناوەڕاستی شەقامەکاندا یەکتریان دەکوشت. ئابرا حاجی کەمال ئێریمەزیش، نەخۆشیەکانی شەکرە و فشاری خوێن و دڵی لەگەڵدا بوو. هەربۆیە سەرپەرشتیارانی ئەو کاتەی خوێندنگەکانی ئۆزبەکستان، ئێمەیان ئاگادار کردەوە لەوەی کە نابێت هیچ کاتێک بە تەنیا جێی بهڵێین، نەبادا شتێکی لێ بەسەر بێت و لە شوێنێکدا بە لادا بێت. سەرەڕای ئەمەش، چۆن لە نێو ئێمەدا فرتەی دەکرد و بۆی دەردەچوو، کەسمان چاومان پێی نەدەکوت و نەماندەزانی. هێندەمان دەزانی لەگەڵ کاربەدەستێکی گەورەی ئەو وڵاتەدا، خۆی بە خوێندنگەماندا دەکردەوە. هیچ زمانیشی نەدەزانی، ئیدی نازانم چۆنی لەگەڵ یەکتری قسەیان دەکرد. چەشنی تەڕەزان، بە زمانی ئیشارەت قسەی لەگەڵەدا دەکردن و، ئەوانی هەتا خوێندنگەکەی ئێمە دەهێنا. خزمەتی پیدەناساندن. پاش چەند ساڵێک بە خۆمم وت” ئەوە چەندین ساڵە، چەندین وڵاتی دونیا گەڕام، مامۆستایەتی وانەی ئینگلیزیم کرد، دەرچووی زانکۆی بۆغازئیچیم، با ئیتر بگەڕێمەوە بۆ وڵاتەکەم و لەوێ کۆرسێکی زمانی ئینگلیزی بکەمەوە و بە خۆشی لێی بژیم”.
پاشان ئابرا حاجی کەمالم بە بیردا هاتەوە. باخێکی هەبوو هێندەی شاخەکان زەیتونی تێدا بوو. زۆر دەوڵەمەند بوو. دەتوانی چەندین ڤیلای کەنار دەریا بکڕێت و لەگەڵ ماڵ و منداڵەکەی بە خۆشی بژی. بەڵام هەتا دوا ساتی ژیانی و دوا هەناسەی، تەمەنی لە ئەنجامدانی خزمەتدا بردە سەر. لە دوا ساتەکانی ژیانیشیدا لەلای هاوسەر و کچە خۆشەویستەکەی نەبوو، بەڵکو لە وڵاتێکی غەریبە، خەریکی خزمەت بوو. منیش دوای ئەوە بە خۆمم وت” دەک داوەشێم”، ئیدی بەو شێوەیە پاشگەز بوومەوە.

28 جار بینراوە 2 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە