گۆشەی م.فتحوڵڵا گولەنهەواڵ

فەتحوڵا گولەن و بزاڤی خزمەت لە چاوی قەشەیەکەوە

'ڕژێمە زۆردارەکان بزاڤی خزمەتییان خۆش ناوێت'

 

بزاڤی خزمەت کە لە لایەن مامۆستا فەتحوڵا گولەنەوە ڕابەرایەتی دەکرێت بوو بە بابەتی کتێبی قەشەیەکی ئەمریکی. کتێبەکە لە لایەن پرۆفیسۆر دکتۆر جۆن پاڵ شارەزا لە بواری مێژووی ئایینەکان ئامادە کراوە و بە ناونیشانی ‘تەمەنێک لە خزمەت’ بڵاوکرایەوە. لە ئێستادا کتێبەکە بۆ سەر زمانی ڕۆمانی وەرگێڕدراوە و جۆن پاڵ بە مەبەستی ناساندنی کتێبەکەی بە خوێنەران سەردانی شاری بوخارێستی پایتەختی ڕۆمانیای کرد.

جۆن پاڵ لە مەراسیمێکی تایبەتدا لە بوخارێست لەگەڵ ژمارەیەک لە ڕۆژنامەنووسان و ئەکادیمییەکان و سەرمایەداراندا کۆبووەوە و باسی لە تەواوی ئەو ماوەیە کرد لە دوای ناسینی مامۆستا فەتحوڵا گولەنەوە تا کاتی نووسینی کتێبەکە. جۆن پاڵ ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە یەکەم بەریەککەوتنی ئەو لەگەڵ بزاڤی خزمەت بۆ چالاکییەکی دیالۆگ دەگەڕێتەوە و وتی من بە درێژایی ٩ ساڵ بە چاوی شارەزا و پیاوێکی ئایینی لێکۆڵینەوەم لە بزاڤی خزمەت و مامۆستا فەتحوڵا گولەن کردووە.

جۆن پاڵ سەبارەت بە بنەماکانی بزاڤی خزمەت وتی “بزاڤی خزمەت پێکهاتەیەکی نوێی لە تێکەڵکردنی خوێندن و پەروەردەی زانیستی و خوێندن و پەروەردەی ئایینی درووست کردووە و بنەمای سەرەکی بزاڤەکە بریتییە لە جێبەجێ کردنی ‘پەروەردە، لێبوردەیی، لێکتێگەیشتن، ئاشتی ئایین’ بە شێوەی کرداری”.

پاڵ لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە لەم ساڵانەی دوایین ژیانی مامۆستا فەتحوڵا گولەن بە ئەنقەست بە سیاسی کراوە و وتی “ئەو ڕابەرێکی مەعنەوی ئایینە. ئەوانەی ڕەخنە لەو دەگرن بابەتە بە سیاسی دەکەن. ئەو کارەی ئەو دەیکات بریتییە لە بەرگری کردن لە ئاشتی و خۆشەویستی و دادپەروەری  و هەوڵدان بۆ جێبەجێ کردنی ئەوانە لە سەرانسەری جیهاندا. بزاڤی خزمەت ڕابەرایەتی هەر کەسێک دەکات کە بیەوێت کارێکی باش ئەنجام بدات.”

 

 

دواتر ئامادەبووان دەستیان کرد بە پرسیار کردن لە جۆن پاڵ و پرسیارەکان بە زۆری لەسەر ڕووداوەکانی ئەم چەند ساڵەی دوایی چڕ بوونەوە. جۆن پاڵ لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان ئێردۆغان و بزاڤی خزمەت لە ساڵانی سەرەتای دەسەڵاتی ئێردۆغاندا وتی “لەو سەردەمەی ئێردۆغان لایەنگری دیموکراسی بوو، لایەنگرانی بزاڤی خزمەت پشتیوانییان لێ دەکرد لە بابەتی ئازادی ڕادەربڕین و ڕۆژنامەوانیدا، و بابەتی بوون بە ئەندامی تورکیا لە یەکێتی ئەوروپادا. بەڵام بە داخەوە ئێردۆغان لە بەهاکانی خۆی پاشگەز بووەوە و زۆرداری و تاکڕەوی هەڵبژارد. خوێندنگەکان و دەزگا میدیاییەکان و هەموو دامەزراوە ئازادەکانی داخست”.

دواتر یەکێکی لە جۆن پاڵی پرسی کە بۆچی فەتحوڵا گولەن لە جیهانی ئیسلامیدا پەسەند ناکرێت، و ئەویش لە وەڵامدا وتی “ڕژێمە زۆردارەکان گولەن و بزاڤی خزمەتیان خۆشناوێت و ئەو جۆرە بزاڤانە وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر دەسەڵاتەکانی خۆیان دەبینن.”

 

https://www.tr724.com/bir-pastorun-gozunden-gulen-ve-hizmet-hareketi-otoriter-rejimler-gulen-hareketini-sevmez/

22 جار بینراوە 2 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە