هەواڵ

پڕۆگرامێکی کەلتوری واتادار لە هۆڵاندا پێشکەش کرا


لە پڕۆگرامێکدا کە لە شاری ئەمستردامی پایتەختی هۆڵاندا، لە ژێر ناوی ” ئاوێتەبوون و ئێوارەیەکی ڕۆمی” سازکرا، ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیانی سەر بە دین و ئایینە جیاوازەکان لە یەک شوێندا کۆبوونەوە.

جان پێتەرنۆتە پەڕلەمانتاری پارتی دیموکراتی هۆڵاندا، سەرسامی خۆی بەو ژمارە زۆرەی مامۆستایان دەربڕی، کە لە وڵاتی تورکیاوە هاتوون و، دەتوانن بە زمانی وڵاتەکەی قسە بکەن.

ناوبراو لە بەشێکی قسەکانیدا وتی” فێربوونی زمانی هۆڵەندی و دەست بەکاربوونتان وەک مامۆستا لەم وڵاتەدا، کارێکە جێگەی ستیاش و دەستخۆشی لێکردنە. من زۆر دڵم بەمە خۆشە. پێم وایە بۆشایی وڵاتەکەمان لە ڕووی مامۆستاوە پڕ دەکەینەوە”.
خویس ڤێندە کە وتەی دەستپێکی پرۆگرامەکەی پێشکەش کرد، ئاماژەی بەوەدا کە ڕێکخستنی پڕۆگرامی لەم شێوەیە، ڕۆڵی گەورەی دەبێت لە ئاوێتەکردنی هاوڵاتیانی هەردوو وڵاتدا.
بەسری دۆغان پەیامنێری ماڵپەڕی Tr724 کە خۆی لە هەمان کاتدا دانیشتووی وڵاتی هۆڵاندایە وتی” لەگەڵ دراوسێکانماندا پەیوەندیەکی باشمان هەیە، ئەمەش شتێکی زۆر بە بەهایە لەلامان. هەر چەندێک بتوانین لە یەکتری تێبگەین، هێندە ئاسانتر دەتوانین پێکەوە بژین. خۆم لێرە کە پەنابەرێکی نوێم، لەگەڵ هاوڕێی ئازیزم بە ناوی سیس بایس، دەمانەوێت ئاسانکاری لە نێوان پەیوەندی هاوڵاتیانی هۆڵەندا و پەنابەران بکەین و، یارمەتیان بدەین کەوا سەرلەنوێ ژیانیان لێرە دەست پێبکەنەوە. ئەنجامی کارەکانیشمان ئەوەیە لە ماوەیەکی کەمدا، زمانی یەکتری فێربوون و دەتوانن پێکەوە ئاخاوتن بکەن. ئەمەش شتێکە لەلایەن هاوڵاتیانی هۆڵەندەوە بە خۆشحاڵیەوە پێشوازی لێدەکرێت. هیوای ئەوە دەخوازم کە بەردەوامی بەم جۆرە پڕۆگرامانە بدەین و، پێکەوە ئێوارەگەلێکی خۆش بەسەر ببەین. لە ماوەی ٢ مانگی ڕابردوودا ١٢ پڕۆگراممان ڕێکخستووە. لە نێو ئەم پرۆگرامانەشدا ئێوارەخوانی تایبەت بە ڕۆژی سەربەخۆیی هۆڵەندا، بەربانگ، ڕۆژی دراوسێ، ڕۆژی ژنان، هونەری ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵات ڤانگۆخ و هونەری نوسینی ئاوی… سوپاسی ستافی بروکسەل دەکەم کە بە میوزیکی تەسەوفی بەشدارییان لە پڕۆگرامەکە کرد. هیوادارم ئێوارەیەکی خۆشی لێدەربچێت”.
جان پێتەرنۆتە پەڕلەمانتاری سەر بە پارتی دیموکرات ٦٦ ی هۆڵەندی و وتەبێژی لیژنەی ئاوێتەکردنی پەنابەران، ئاماژەی بەوەدا، کە بە ڕێکخستنی پڕۆگرامی هاوشێوە زۆر خۆشحاڵ دەبێت.

ناوبراوی لە بەشێکی قسەکاینیدا سەبارەت بە بوونی پەنابەرانی تورکیا لە وڵاتەکەی وتی” زۆر خۆشحاڵم بەوەی هاوڵاتیانی هۆڵاندا و پەنابەرانی تورکیا لە شارە جیاوازەکانی هۆڵانداوە هاتوون و پێکەوە لێرە کۆبوونەتەوە. زۆر سوپاسی بەسری دۆغان و هاوڕێکانی دەکەم. پێش ماوەیەک سەردانی ناوەندێکی ڕاپەڕاندنی کاروباری پەنابەرانم کرد لە ئاپێل. دەمەوێت بڵێم خۆشحاڵم بەوەی ئەمڕۆ لێرەدا لەگەڵ ئێوەش کۆبوومەتەوە. لە ساڵی ٢٠١٥ وە بە شێوەیەکی کارا کار لەسەر پرسی پەنابەران دەکەم. لەو کاتەوە هەزاران هاوڵاتی سوریا ڕوویان لەم وڵاتە کردووە، لە بابەتی نیشتەجێکردن و ئامادەکاری شوێن بۆیان، یارمەتی ئەوانیشم داوە. بۆ ئەم مەبەستەش خوێندنگەیەکی کۆن و ساڵۆنێکی وەرزشیمان بۆ ئەوان تەرخان کرد. لە شاری ئەمستردامەوە بە سواری پاسکیل ڕۆشتمە لایان و پەیوەندیم پێوە کردن. لەگەڵ ئەواندا بە زمانی ئینگلیزی قسەمان دەکرد. بەڵام ئەمڕۆ لێرەدا، لەگەڵ ئێوە بە زمانی وڵاتەکە قسە دەکەم. دەمەوێت دووبارە ئاماژە بەوە بدەم، کە زۆر خۆشحاڵم بەوەی لە چالاکیەکی ناوازەی لەم شێوەیەدا لەگەڵ ئێوەدام”.

“بۆشایی مامۆستاکانی هۆڵەندا پڕ دەکەنەوە”
پێتەرنۆتە لە بەشێکی تری قسەکانیدا بە ستیاشەوە باسی لە هەوڵی فێربوونی زمانی هۆڵەندی کرد لەلایەن مامۆستایانی پەنابەرەوە و وتی” لە هۆڵەندا بۆشاییەکی زۆری مامۆستا هەیە. ئێوە دەتوانن ئەم بۆساییە پڕ بکەنەوە. واتە هەم دەتوانن بە زووترین کات ئاوێتەی کۆمەڵگەی هۆڵندی ببن، هەم دەتوانن پێداویستیەکانی ناوخۆی هۆڵەندا دابین بکەن. هەربۆیە فێربوونی زمان لەلایەن ئێوە و دەستبەکاربوونتان وەک مامۆستا، کارێکە منی زۆر خۆسحاڵ کردووە”.

“چەندین ساڵیش تێپەڕێت، مەولانا هەر بەردەوامە لەوەی ئامیزی بۆ هەموو کەسێک بکاتەوە”
سیس بایس یەکێک لە نوسەر و توێژەرە دیارەکانی وڵاتی هۆڵەندا، ئاماژەی بە گرنگی ڕۆڵی مەولانا جەلالەدینی ڕۆمی کرد لەسەر ژیانی کۆمەڵگا.
بایس لە بەسێکی قسەکانیدا” مەولانا لە ڕێگەی ئەو وتارەی لە سەردەمی خۆیدا هەیبوو کە ئامێزی بۆ هەموو کەسێک گرتبوویەوە، سەرەڕای ئەوەی چەندین ساڵ بەسەر وەفاتیدا تێپەڕیوە، بەڵام هێشتا لە ڕۆژئاوا بە ڕێز و خۆشەویستیەوە باسی لیوە دەکرێت”.
وتەزای “هەرچیەکیت با هەبیت، دیسان هەر وەرە”، بانگەوازی خۆشەویستیە. بانگەوازی لێبوردەییە. منیش بە هەمان بانگەوازی مەولاناوە لێرەدا بوونم هەیە. زۆر خۆشحاڵم بەوەی لەگەڵ پەنابەری شارە جیاوازەکانی وڵاتەکەم کۆبوومەتەوە. لە ڕاستیدا پەیوەندی من بە پەنابەرانەوە لە ڕێگەی لاشەی ئایلان کوردیەوە بوو کە لە کەناراوەکانی بۆدروم دۆزرایەوە. لاشەی کەوتووی ئەو لە کەناری دەریا کاریگەریەکی زۆری لەسەر من دانا. منیش لەو ڕۆژەوە هەوڵی ئەوە دەدم کە ئاخۆ چۆنی بتوانم یارمەتی خۆم پێشکەش بە کەسانی پەنابەر بکەم.
هەوڵ دەدەم بۆ ئەوەی پەنابەرانیش ئیش و کار بدۆزنەوە و لە نێو بازاڕەکانی ئێرەدا بە شێوەیەکی چالاک بوونیان هەبێت. لەم بابەتەدا یارمەتی و بیروبۆچوونی خۆمیان پێشکەش دەکەم. ڕێکخستنی ئەم جۆرە ئێوارە خوانانە، سوودێکی زۆری بۆ یەکگرتووی و چۆنیەتی پێکەوە ژیانمان دەبێت”.
“چەند بەیتێک لە مەسنەوی”
کلاودێتە مانیالێ کە یەکێکە لە حەیرانەکانی مەولانا، هاوکات لەگەڵ ساڵح ئوسڵوی نەیژەن چەند بەیتێکی لە مەسنەوی مەولانا خوێندەوە. هەروەها مامۆستا ئادەم کۆرکوتیش کە ماوەی ١٨ مانگ لە تورکیا زیندانی بووە و وەک پەنابەر ڕووی لە هۆڵەندا کردووە، بە لێدانی فلوتەکەی بەشداری لەگەڵدا کردن.

عەبدولقادر دیکیجیش کە شارەزای سەمای مەولانایە، سەمایەکی ناوازەی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.

 

“الله لەگەڵ کەسانی بەخشندەدایە”
دیکیجی لە پاش تەواو بوونی چالاکیەکەی، سەبارەت بە مەولانا و چۆنیەتی ئەو سەمایەی پێشکەشی کرد، وەڵامی پرسیاری ئامادەبووانی دایەوە. هەروەها سوپاسی سیس بایسی کرد کە ڕێکخەری پلاتفۆرمی رومیە لە وڵاتی هۆڵاندا.
دیکیجی لە بەشێکی قسەکانیدا وتی” سەما چالاکیەکە هەزاران ساڵە بەردەوامی هەیە. لە تەواوی جوڵە و جلوبەرگەکانیدا سیمبولێک بوونیان هەیە. دەستی ڕاست بەم شێوەیە بە کراوەیی دەمێنێتەوە. چونکە مرۆڤ تەنیا بوونەوەرە کە ئاگاداری کۆڵەواری خۆیەتی. هەربۆیە بە شێوەیەکی بەردەوام داوا لە پەروەردگاری تاک و تەنیا دەکات. الله لە هەموو کەس زیاتر ئەوانەی خۆش دەوێت کە نزای زۆر دەکەن. گەر واز لە نزاکردن بهێنین، ئەوا لە پێش هەموو شتێکدا وازمان لە خۆمان هێناوە. پاشان ئەوەی لە ڕێگەی دەستی چەپمانەوە لە پەروەردگاری وەردەگرین، بە دەستی ڕاستمان بە مرۆڤەکانی تری دەبەخشین. الله کەسانی ڕەزیلی خۆشناوێت و کەسانی بەخشندەی خۆش دەوێت”.

26 جار بینراوە 2 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە