هەواڵ

داوای ئازادییان بۆ ئەو منداڵانە کرد کە لە شیری دایکیان بێبەشکراون

 

لە تورکیا بەهۆی ستەم و زۆرداریەوە ژمارەیەکی زۆر منداڵ کە ژمارەیان دەگاتە ٨٦٤ منداڵ لە دایکەکانیان دوور خراونەتەوە، بە مەبەستی داواکردن بۆ ئازادکردنی ئەو منداڵانە لە شاری ساربوکێن لە ئەڵمانیا ڕێپێوان بەڕێووەچوو، لە ڕێپێوانەکەدا خۆپیشاندەران داوایان لە هەموو جیهان کرد کە بەرامبەر ئەو ستەمەی کە لە تورکیا لە هاوڵاتیان دەکرێت بێدەنگ نەبن.

حکومەتی ئەکەپە نزیکەی ٤ ساڵە ستەمێکی زۆر لە ئەندامانی بزاڤی خزمەت دەکات، لە چوارچێوەی ئەو ستەمەدا هەتا ئێستا نیو ملیۆن هاوڵاتی بێتاوان خراونەتە زیندانیەکانی تورکیاوە. لە نێو ئەم ژمارە زۆرە زیندانیەدا ئەوەی کە بە هیچ شێوەیەک جێگای قبوڵ کردن نییە، ئەو ئافرەتانەن کە سکیان پڕە، بە هیچ شێوەیەک جێگای قبوڵکردن نییە کە ئەم ئافرەتانە بە بێ ئەوەی هیچ تاوانێکیان ئەنجام دابێت بخرێنە زیندانەوە. بەشێوەیەک ستەم لە تورکیادا دەکرێت منداڵێک کە تازە لە دایک بووە لەگەڵ دایکیدا دەخرێتە زیندانەوە، بۆ بیستنی دەنگی ئەو منداڵانە ژمارەیەک هاوڵاتی خۆبەخش لە ئەڵمانیا ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا و داوایان کرد کە ئەو منداڵانە لە زینداندا ئازاد بکرێن.

لە ڕۆژی ٢٠ تشرینی دووەمدا کە ڕۆژی جیهانی مافەکانی منداڵانە ئەم خۆپیشاندانە ئەنجامدرا و تیایادا خۆپیشاندەران داوایان کرد بە زوترین کات ئەو ٨٦٤ منداڵەی کە لە زینداندان ئازاد بکرێن. هەروەها لە کاتی ڕێپێوانەکەدا پێشانگایەکی بچوکی فۆتۆگرافیش پێشکەش کرا کە تیایدا وێنەی ئەو منداڵانەی کە لە زینداندان پیشانی هاوڵاتیان درا. ئەو هاوڵاتیە ئەڵمانیانەی کە خۆپیشاندەرانیان دەبینی، پرسیاریان لە هۆکاری خۆپیشاندانەکە دەکرد بە وردی زانیاریان دەرباری دۆخی تورکیا پێ دەدرا. هەروەها لە چوارچێوەی خۆپیشاندانەکەدا لاوێک بە کەمانەکەی سۆزی بۆ ئەو ٨٦٤ منداڵە لێدەدا و هاوخەمی خۆی بەو شێوەیە بۆیان دەردەبڕی. ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی لەم کەمانچەژەنە کۆبونەوە و سەرنجی هاوڵاتیەکی زۆری بەدوای خۆیدا ڕاکێشا.

یەکێک لەو قوربانیانە کە لە ڕێپێوانەکەدا ئامادەبوو ئافرەتێک بوو بە ناوی (ل.ک) ئەم ئافرەتە باس لەوە دەکات کە مێردەکەی و باوکی بۆ ماوەی دوو ساڵ بە بێ هەبوونی هیچ تاوانێک لە تورکیادا لە زینداندا بوون، لە کاتێکدا کە منداڵێکم لە باوەشدا بووە بۆ ماوەی دوو ساڵ بەو شێوەیە سەردانم کردون، ئێمە دەمانەوێت ئەو ستەم و زۆرداریەی کە لە تورکیادا دەکرێت لە ڕێگەی ئەم ڕێپێوانەوە بە هەموو جیهانی ڕابگەیێنین کە لە تورکیادا چی ڕوو دەدات.

دەمانەوێت بە جیهان بڵەین ژمارەیەکی زۆر منداڵ لەو زیندانە ساردانەدا دەمێنەوە، دایکەکانیان ناتوانن بەو شێوەیە شیر بە منداڵەکانیان بدەن، بەو هۆیەوە دایکەکان لە ئازارێکی گەورەدا دەژین. ئەم جۆرە ستەمە لە هیچ شوێنێک لە هیچ لاپەڕەیەکی مێژودا نەبینراوە.

باڵۆنی زەرد وەک هێمایەک بۆ ئەو منداڵانەی کە لە زینداندان لە ڕێپێوانەکاندا بەکار دەهێندرێن. زانیاری ورد دەربارەی دۆخی هاوڵاتیە دەستگیر کراوەکانی تورکیا بە هاوڵاتیان دەدرێت، داوا لە هەموو لایەک دەکەین بە تایبەتی ڕێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ دەکەین کە بەرامبەر بەم ستەمەی تورکیا هەڵوێستیان هەبێت”.

 

https://www.tr724.com/anne-sutunden-mahrum-kalan-bebekler-icin-ozgurluk-dediler/

86 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە