بیروڕاهەواڵ

ئەوانەی لە ڕووبەڕووبوونەوەی خۆیاندا بە چواردەوری خەرمانەدا بوونە خەرمانە


حەزرەت لە پاڵ ئەم هەموو هەستی ترس و نیگەرانیەیدا کە هەیبوو؛ ئەو ساتانەشی کە بە هەستێکی جددی هیوا(رجاء) وتوویانە “کەرەمکانەم” و دڵیان بە هیواوە گۆڕانکاری بەسەر ڕیتمیدا هاتووە، هیچ کەم نەبوون.

ئەو لە ڕێگەی ئەم هەڵسوکەوتەیی و فەرمانی هیوابەخشی بێ خەوشی ئیلاهی کە فەرموویەتی” ڕەحمەت و بەزەیی من پێش توڕەیی و غەزەبم کەوتووە”، چەشنی ئەوەی لە ڕکوعەوە بەرەو “قامة” پشتی ڕاست بکاتەوە، حاڵی فراوانی ڕەحمەتی جەنابی حەق پشانی ئەو کەسانەش دەدا، کە بە هەستان-داکەوتن ملی ڕێگەیان گرتووە.

چەشنی یەکێک لە شاعیرەکانمان کە دەڵێت:
گەر گوناحم کەفی دەریا بێت چی خەم ئەی جەلیل
نیسبەتەن بۆ دەریای ڕەحمەتت “انه شیء قلیل”

بە گوێرەی کاکڵەی ناوەڕۆکی ئەمە ڕەفتاری کردووە، تفێکی لە دەموچاوی گوناح و هەڵەکان کردووە و، بە ناڵەی “دەستەکانم بگرە”، هەر “ڕەحمەت، ڕەحمەت” ی وتووەتەوە و، سەری لە بەردەرکی هەستی هیوا(رجاء) داناوە و، چەشنی ئەوەی قوم لە ئۆکسیجین بدات، حاڵەتێکی ڕۆحی وەرگرتووە و ناڵاندوویەتی. ئەمەش چەند دڵۆپێکە لەو هەناسانە:
“ئەی ئەوەی کاتێک بەندەکانی ڕووی تێدەکەن، یەکسەر ڕووی ڕەحمەتیان تێدەکەیت… ئەی ئەوەی هیچ کاتێک هیواکانی ئەوان بێ وەڵام ناهێڵێیتەوە… ئەی ئەوەی ڕزگارکەریانی لەوەی جودا بن لەو ڕێگا و ڕێسا زۆر و زەبەندانەی لە خۆتیان نزیک دەکاتەوە. ئەی ئەوەی عەیب و عاری ئەوانە دادەپۆشیت کە بە هۆی گوناح و سەرکەشیەوە خۆیان لەکەدار کردووە… ئەی گەورەی هەموو گەورەکان، پەروەردگاری من. وەک چۆن هەرگیز دەستت نەناوە بە ڕووی ئەوانەی بە هیواوە سەریان لە بەر دەرکی تۆ داناوە، ئەم بەندەیەی خۆشت مات و مەلول و لەپەوڕوو لەسەر زەوی بەجێمەهێڵە…”

کڕوزانەوەکانی، خۆیان لە تەوەری ئاخ و فیغانی هەستی رجا-خوف(هیوا-ترس) دەبینیەوە و، ئاماژەی ئەوەی بە کەسانی دوای خۆیشی دەدا، کە بە هەستی هیوا (رجاء) وە ڕوو لەو دەرگایە بکەن. تەنانەت بە نیسبەت ئەو بەدبەختانەی بە تەواوی میحرابیان لێ تێکچووە و، لە نادیاری بێ ئاڕاستەییەدا خەریکی پەلەقاژێن، چەشنی ئەوەی بانگیان بە گوێدا هەڵبدات، بەرەو فراوانی ڕەحمەتی جەنابی حەق بانگهێشتیان دەکات.
بانگیان دەکات بۆ گەیاندنی ئەو شتانەی خۆی گوێی لێیبووە و ئەنجامیداوە. زیندووترین پەیامی خۆی، کە پێکهاتەکەی لە ترس و هیوایە(خوف – رجاء) پێشکەش بەوان دەکات و بە قەولی ” زیندووبوونەوەی پاش مەرگ” سەرلەنوێ ڕێگاکانی زیندووبوونەوەیان پشان دەدا؛ چەشنی هەناسە ئیسرافیلیەکان ئاڕاستەی ئەو میحرابەیان دەکات کە دەمێکە ونیان کردووە.
زۆر خاڵ هەیە کە لەم باسە ناوازەیەدا بەسەریاندا تێپەڕیوم. هەربۆیە داوای لێبوردن لە ئەو و خوێنەرانیش دەکەم، دەمەوێت خاڵێک بۆ ئەم تێبینیە زەبەرجەدیانە دابنێم.

دەمەوێت چەپکێکی تر لەو لاڵانەوە تایبەتانەی سەر بە پێکهاتە ڕۆحیە دەوڵەمەندە لەدونیەکەی ئەو بوون، کە زمانی زمانحاڵی دڵی بوو، هزریشی سەر بە جیهانی ئەوبەری میتافیزک بوو، واتە سەر بە لوتکەی جیهانی ئەولا کە دارای درک پێبردن نیە، چەپکێک لە ئاواز و نەغمە فریشتەئاساکانی هاوکات لەگەڵ فرمێسکی چاوی جەیهون ئاسای – ئەگەرچی زۆریشمان هیچ شتێکی لێ تێناگەین- پشان بدەم و هەندێک لە خاسیەتی ژیان بەخشی ئەو پێشکەش بکەم.
ئەمەش چەند هەناسەیەکە کە لە خولگەی کرۆکی ئەو داستانە ڕۆحیەوە سەرچاوەیان گرتووە:
“پەروەردگارا بێ توێشووم، بەڵام تەوەکول و تەسلیمیەتم بە تۆ تەواوە. سەرەڕای ئەمە کاتێک بیر لە بێ شوماری گوناحەکانم دەکەمەوە، هەڵدەلەرزم بە لەرزین و ترسی ئەوەی دووچاری سزای تۆ دەبم دامدەگرێت. کاتێک چاویشم بەسەر فراوانی ڕەحمەتی تۆدا شکۆفە دەکات، دڵم بە هەستی ئاسایش و دڵنیاییەوە شاباڵ دەگرێت. کاتێک ئەم حاڵەتە ڕوحیە دامدەگرێت، ئەگەرچی پاشەڕۆژی خراپەکاریەکانم ناڵەشم لێهەڵدەستێنن، هیوای من بە لێبوردەیی تۆ، ئاماژەکانی لێخۆشبوون بە ڕۆحمدا دەپرژێنێت”. وای ئەم حاڵە چی هاوسەنگیەکی سێجایانەیە. ئەمە چی هاوسەنگیەیەکی قوڵی نێوان هەستی ترس و هیوایە!
“ئەگەرچی بە دەستی بەتاڵیشەوە بچمە حزوری باڵای ئەو، تێبینی ئەوەی لوتف و کەرەمی ئەو بێ پایانە، شاباڵ بە لاشەم دەگرێت و، چاوەکانیشم بە بەڵێنی دەستکەوتی لێبوردەیی و ڕەئفەتی ئەو، بریسکە و شەوقی لێ بەرز دەبێتەوە.
بە شێوەیەک کەوا لە هەمان کاتدا سەرشارم لە سەرکەشی، دڵم بە سوپریزی زۆر و زەبەندی بەخشندەیی و غوفرانی تۆ، بە شنەبای ئونس و هاودەمی لەگەڵ تۆ، گۆڕانی یەک لەسەر یەک، لە ڕیتمەکانیدا دەست پێدەکات… ئەی پەروەردگارا من لە حزوری تۆدا وەستاوم و خۆم دەدەم بە دەم تاڤگەی رەحمەتی تۆوە. هەتا بتوانم لە خۆم دوور دەکەومەوە و بە تەواوی منێتی خۆمەوە ڕوو لە تۆ دەکەم”…
بە هەستی ترس و، درک پێبردنێکی قوڵ بە هەستی هیوا، وەک ئەوەی داخوازی ئەو پێگەیەی بەجێنەهێنابێت کە بە ناوی پەیوەندی خۆی لەگەڵ جەنابی حەقدا خۆیی تێدا داناوە، ئەو کە سەر بە چینی نزیکترینی نزیکەکانە(اقرب المقربین) و بە باڵای بەرزی خۆیەوە، وەک ئەوەی بڵێت ” عبودیەت سەرئەنجامی نیعمەتێکە کە پێشتر پێتدراوە”، جارێکی تر چاوێک لە لێزمەی لوتفە ئیلاهیەکان دەگرێت و، دەنگی زوڵاڵی شوکرانەبژێری لێبەرز دەبێتەوە… پاشان دەموچاوی لەبەر دەرکی شوکرانەبژێری دەخشێنێت و، لە بەرامبەر نیعمەتە بێ شومار و بێ کۆتاکانی جەنابی حەقدا، دەم و زمانی دەخاتە بەر فەرمانی لەتیفە ڕەبانییەکەیی(دڵ) و، بە نەغمە و ئاوازی حەمد و سەناوە هاوار دەکات:
“پەروەردگارم! لە بەرامبەر لوتفی فراوانی تۆ کە بە لێزمەی یەک لە دوا یەک دەڕژێنە سەر ئاسۆی ئیدراکی من، نازانم چی بڵێم… لە بەرامبەر شاباشی بێ خەوشی تۆ کە لە فەزڵ و کەرەمی خۆتەوە سەرچاوەیان گرتووە، زمان دەگیرێت و ئەوەی دەمەوێت بیڵێم لە زارم نایەتە دەرەوە… لوتفی تایبەتی تۆ کە چەشنی تاڤگە خوڕەیان دێت و دەڕۆن، زۆر لەسەرو شایستە بوونی منەوەن، گەر بە وردبینی وَإِنْ تَعُدُّواْ نِعْمَةَ اللّهِ لَا تُحْصُوهَا لێیان بڕوانین و هەوڵی ژماردنی نیعمەتەکان تۆ بدەین ئەوا ناتوانین بیشیانژمێرین. بە هۆی نەتوانایی هیچ نەوتنمەوە دەشکێم و، قوڵ و باڵم دەبێت بە دوو کەرتەوە. لە بەرامبەر ئەو بەخشندەییە تایبەتانەی لەگەڵ مندا ئەنجامتداوە و ئەو کەموکورتیەی لە حەمد و سەنای تۆدا هەمە، توشی شەرمەزاری یەک لە دوا یەک دەبم. ئەوەی لە ڕێگەی ئیسلامەوە بە زیندووبوونەوەی ڕاستەقینە گەشتووم… یان ئەوەی لە ڕێگەی ئیسلامەوە ڕووم لە دەرگای بێ خەوشی درەخشانی تۆ کردووە… یان ئەوەی پەتی بەندایەتی تۆ لە ملمدایە و سەرم لە بەر دەرکی کەرەم و ئیکرامی تۆ داناوە. دەستیشم لەسەر دەسکی لێبوردەیی و بەخشندەیی تۆ داناوە و لەبەر خۆمەوە دەڵێم ” كُلٌّ مِنْ عِنْدِ اللهِ”، تەواوی ئەمانە هەمووی هەر لە تۆوەیە، بە شوکرەوە لەبەردەمتدا خۆم گرمۆڵە دەکەم. هەرچیەک بێت، ئەم هەستی شوکرانەبژێریەش هەر لە تۆوەیە! هەربۆیە هەرکاتێک شوکرانەبژێری تۆش دەکەم، لەبەر ئەوەی ئەمەش لوتفێکی جیاوازی تۆیە، لە نێو بازنەی چاکی شوکرابژێریدا دەخولێمەوە و، هیچ کاتێک ناتوانم حەمد و سەنای تۆ وەک پێویست ئەنجام بدەم”.
خۆزگە هەموومان درکمان بەو جێکەوتانەی ئەو ببردایە و ژیانمان هەمیشە لەو ڕێچکەیەدا بەسەر ببردایە…
تەنانەت گەر توانای ئیدراکی تەواوەتی جێکەوتەکانی ئەویشمان نەبێت، ئەوەی پێیداوین وەک نیشانەی بەخشینەکانی داهاتوو قبوڵ بکەین و، لە جیاتی شتانی تیاچوو و بڕاوە، ڕێگەی بەدەستهێنانی ژیانی جاویدانی بگرین و، دڵمان بەو دونیا فانیە نەدەین کە بە “دونیا وەک کەلاکێک وەهایە و ئەوەی بە دوایدا ڕادەکات سەگەکانە” پێناسە کراوە و، پشتمان بە یەک جارەکی لە پۆست و مەقام، شانوشۆرەت، سەروەت و سامان، تەواوی ئارەزووە لاشەیی و بەدەنیەکان هەڵبکەین و، هەمیشە و هەردەم بە بێ وچان بەرەو شەمسی هەموو شەمسەکان(خۆری هەموو خۆرەکان) هەنگاو هەڵبگرین!..
بەڵام هەیهات! فریومان خوارد بە جوانیە سەرنج ڕاکێشەکانی ئەم دونیا درۆزنە! بە دەستی وەهمی ئەبەدیەت و خەیاڵ پڵاوییەوە گیرمان خوارد، وای لە تافی سەرکەوتندا چۆن شتانێکمان لە دەستدا!..
چەند جوان قسەکانی وتەبێژی سەدە کە دەڵێت:
واوەیلا فریومان خوارد! وەهامان زانی ژیانی دونیایی هەمیشەییە، بەڵێ، ئەم ژیانی دونیایە چەشنی خەو و خەیاڵاتێک تێپەڕی. ئەم تەمەنە بێ بنەمایەی هەشمانە، چەشنی چایەک دەکوڵێت و دەڕوات”.
بەڵام جێگای داخ ئەوەیە، بە ڕێژەیەکی زۆر لەم گەمەیەدا فریومان خوارد، لە پای لە دەستدانی ژیانێکی ئەبەدی، بە دەست جوانیە ڕووکەشەکانی ئەم دونیا فەوتا و بێ وەفایەوە خۆمان خەریک کرد و، جیهانی ئەبەدیمان بە تەواوی لە خاکی فەرامۆشیدا ناشت و داهاتووی خۆمان تاریک کرد.
بە شێوەیەک نە توانیمان بە تەواوی سوپاسگوزاری بەخشش و دەستکەوتە ئیلاهیەکان بکەین، نە توانیمان درک بەوە ببەین کە ئەمانە دەتوانن سبەینێ ڕاستەقینەکانمان دەست بخەن و چەشنی سەرچاوەی ژیانن بۆ ئێمە.
گەر بە هەناسەکانی زیا پاشا گوزارشت لەم بابەتە بکەین:
واوەیلا دیسان لەم گەمەیەدا فریومان خوارد
ئەوەی لە دەستمانداوە دیارە، ناشزانم چیمان بەدەستهێناوە!
لە ڕاستیشدا بردنەوەمان مومکین نەبوو، چونکە چەشنی ئەوەی هیچ کاتێک نەمرین خۆمان فڕێدایە ناو هەوا و ئارەزوو، بەم شێوەیە کێڵگەی دونیامان کردە بیابانێکی وشکوبرنگ، پاشان یەکە بە یەکەی پردەکانی دونیامان ڕوخاند کە بەرەو ژیانی جاویدانی درێژ دەبوونەوە و، ئیسفنجێکمان هێنا بەسەر هزر و ئیمان بە ژیانی ئەولا. هیچ کاتێکیش نەهاتینەوە سەر خۆمان و سەیرێکی حاڵی جێگە بەزەیی خۆمان بکەین و ڕوومان لە الله بکەینەوە…

42 جار بینراوە 2 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە