بیروڕاهەواڵ

ئەم دەنگە لە پەڕلەمانی یەکێتی ئەوروپا بەرز بوویەوە: چیتان بۆ منداڵە زیندانیەکانی تورکیا کردووە؟


پەڕلەمانی یەکێتی ئەوروپا بە بۆنەی ٣٠ هەمین ساڵیادی ڕۆژی جیهانی مافەکانی منداڵ، کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا.

ئەشە کەرادومان کە وەک چالاکوانێک بەشداری لە کۆبوونەوەکەدا کرد و،وەک پشاندانی کاردانەوە بەرامبەر بێدەنگی پەڕلەمانتارانی یەکێتی وتی” لە تورکیا ٨٦٤ منداڵی دەستبەسەر لە زیندانەکاندا هەیە، ئێوە چیتان بۆ ئەم منداڵانە کردووە؟”.

دەسەڵاتی تورکیا لە دوای کودەتا دەستکردەکەی ١٥ ی تەموزی ٢٠١٦، هەڵمەتێكی ڕەشبگیری لە دژی هاوسۆزانی خزمەت دەست پێکردووە و، لەو چوارچێوەیەشدا سەدان هەزار هاوڵاتی دووچاری ناحەقی، ئەشکەنجە و مامەڵەی نایاسایی بوونەتەوە.
بەم هۆیەشەوە گەورەترین قوربانی کارە نایاساییەکانی دەسەڵاتی ئاکەپەش بریتیە لە منداڵان.
زۆرێک لەو منداڵانەی دایک و باوکیان پێکەوە زیندانی کراون، بە ناچاری لەلای خزمەکانیان ژیان بەسەر دەبەن. ئەو منداڵانەشی تەمەنێکی بچوکیان هەیە و ناتوانن بە بێ دایکیان لە دەرەوەی زیندان ژیان بەسەر ببەن، بە ناچاری لەگەڵ دایکیاندا چوونەتە زیندانەوە.
پەڕلەمانی یەکێتی ئەوروپا بە بۆنەی ٣٠ هەمین ساڵیادی ڕۆژی جیهانی مافەکانی منداڵانەوە، کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا.
کویین ماسیلدە شاژنی بروکسل وتاری دەستپێکی کۆبوونەوەکەی خوێندەوە. ئەشە کەرە دومانیش کە وەک چالاکوانێکی مەدەنی بەشداری لە کۆبوونەوەکەدا کرد، ڕووی لە پەڕلەمانتارانی یەکێتی ئەوروپا کرد و وتی” ئێوە چیتان بۆ ٨٦٤ منداڵی ناو زیندانەکانی تورکیا کردووە”.

“لە تورکیادا ١١ هەزار ژن زیندانی کراوە”

ئەشە کەرەدومان لە بەشێکی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا کە بە هۆی کێشەی سیاسیەوە چەندین ساڵە دەیان هەزار ژن و منداڵ لە مافەکانیان بێ بەش کراون و پاشان وتی” بە گوێرەی ئامارانەی هەتا ئێستا ڕاگەیاندراوە، لە تورکیادا ١١ هەزار خانمی زیندانی کراو لەگەڵ ٧٨٠ منداڵی ساوا لە زیندانەکاندا بوونیان هەیە. منیش یەکێکم لەو هاوڵاتیانەی بە هۆی بارودۆخی سیاسی تورکیاوە وەک پەنابەر ڕووم لە وڵاتی ئەڵمانیا کردووە. من یەکێکم لەو هاوڵاتیانەی شانس یاوەری بووە و توانیومە تورکیا بەجێبهیڵم، بەڵام ژمارەیەکی زۆر لە ژن و منداڵانی تورکیا ئەم شانسەیان نیە و ئێستا ئازار دەچیژن”.
کەرەدومان پاش ئەوەی سەرنجی هەموو لایەکی بۆ ئەوە ڕاکێشا کە تورکیا پێش ٢٩ ساڵ واژۆی لەسەر ڕێکەوتنی مافەکانی منداڵان کردووە وتی” سەرەڕای ئەوەی تورکیا واژۆی لەسەر ئەم ڕێکەوتننامەیە کردووە، بەڵام هەزاران ژن و منداڵ، ئێستا لە زیندانەکانی تورکیا ژیان بەسەر دەبەن و لە هەموو مافەکانیان بێ بەش کراون”.

کەرەدومان ڕەخنەی لە بێ دەنگی ئەندامانی پەڕلەمانی یەکێتی ئەوروپا گرت و وتی” ئایا کۆمیتەی تایبەت بە مافەکانی منداڵان، لە بارودۆخی منداڵەکانی تورکیای کۆڵیوەتەوە و هیچ کارێکی بۆ ئەنجام داون؟ وەک چارەسەری ئەم کێشەیە دەتوانێت چییان بۆ بکات”.
هاوکات لە گەڵ قسەکانی ئەشە کەرەدوماندا، لەبەردەم بینای پەڕلەمانی یەکیتی ئەوروپا، گردبوونەوەیەک وەک پشاندانی هاوخەمی بۆ منداڵە زیندانیەکانی تورکیا ئەنجامدرا. چالاکوانان کۆمەڵێک کورسییان لەبەردەم پەڕلەمانی یەکێتی ئەوروپا دانا و میزەڵدانێکی ڕەشیان بە هەریەک لە کورسیەکانەوە بەست. لەسەر کورسیەکانیش بروشۆری تایبەت بە خستنە ڕووی چیرۆکی ژیانی ٨٦٤ منداڵی ناو زیندانەکانی تورکیایان دانابوو.

24 جار بینراوە 2 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە