هەواڵ

خەڵاتەکانی دیالۆگی ئەڵمانیا لە فرانکفۆرت دابەشکرا

 

خەڵاتەکانی دیالۆگی ئەڵمانیا کە دەبەخشرێت بە کەس و دامەزراوە دیار و چالاکەکان، هەموو ساڵێک دابەش دەکرا بەڵام بۆ ماوەیەک دابەشکردنی خەڵاتەکان ڕاگیرابوو، وە لە ئێستادا جارێکی تر سەرلەنوێ دەست بە دابەشکردنی خەڵاتەکان کرایەوە. خەڵاتەکە لە لایەن ‘پلاتفۆرمی دیالۆگی ئەڵمانیا’ بە هاوکاری ١٠ ڕێکخراوی دیالۆگ کە لە شارە جیاوازەکانی ئەڵمانیادا کار و چالاکی ئەنجام دەدەن، لە چوار بواری جیاوازدا دابەش دەکرێت.

ئەمساڵ مەراسیمی دابەشکردنی خەڵاتەکان لە شاری فرانکفۆرت بە درووشمی “دیالۆگ داهاتوومان ڕۆشن دەکاتەوە” بەڕێوەچوو، وە لە مەراسیمەکەدا ئاماژە بۆ ئەوە کرا ئەنجامدانی ئەو جۆرە چالاکییانە لە ڕۆژگاری ئەمڕۆماندا سەرەڕای ئەو هەموو نەرێنییانەی لەم کاتەدا لە جیهاندا دەگوزەرێت، وەک ‘داگیرساندنی مۆمێک لە شەوەزەنگێکی تاریکدا’ گرنگییەکی تایبەتی هەیە.

ناوی ئەو کەس و دامەزراوانەی ئەمساڵ لە لایەن پلاتفۆرمی دیالۆگی ئەڵمانیاوە خەڵاتیان پێ بەخشراوە:

  1. خەڵاتی سەرکەوتن لە ژیاندا: پرۆفیسۆر دکتۆر باربارا جۆن
  2. خەڵاتی دیالۆگ لە نێوان ئایینەکان: پرۆفیسۆر دکتۆر یۆهاکیم ڤالەنتین
  3. خەڵاتی ئەدەبییات: دکتۆر یۆکین زیس
  4. خەڵاتی پەروەردە و توێژینەوە: پرۆفیسۆر دکتۆر ئەحمەد میلاد کەریمی

 

http://www.samanyoluhaber.com/almanya-diyalog-odulleri-frankfurtta-verildi-haberi/1338296/

20 جار بینراوە 3 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە